کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالیكی داوای گێڕانه‌وه‌ی 2 ملیار دۆلار له‌چه‌ند شه‌ریكێکی عوده‌ی ده‌كات

Tuesday, 26/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری به‌غداد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی، ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاشكراكرد، كه ‌نوری مالیكی به‌فه‌رمی لیستێكی چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندیك و شه‌ریكی عوده‌ی كوڕی سه‌دامی له‌ناوچووی بۆ مه‌سعود بارزانی ناردووه‌، كه‌ ئیستا شه‌ریكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین و به‌تایبه‌تی شه‌ریكی نیچیره‌ڤان بارزانیین له ‌زۆربه‌ی پرۆژه‌كانیان له‌ ئه‌وروپا و لوبنان و دوبه‌ی و توركیاو ناو هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌له‌ ئه‌بو حه‌یده‌ر كه ‌یه‌كیكه ‌له‌ ده‌سترۆیشتووه‌كانی نیزیك مالیكی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ‌مالیكی داوای 2 ملیار دۆلار له‌ مه‌سعود بارزانی كردووه، ‌كه ‌ئه‌وانه‌ی له‌ لیسته‌كاندا ناویان هاتووه‌كاتی خۆی شه‌ریكی عوده‌یی بوونه ‌و ئیستا ئه‌وانه‌ هه‌رچی سامان و مولكی عوده‌ی كه ‌مولكی گشتی عیراقیه‌كان بووه ‌بۆ خۆیان برده‌وه‌ و ده‌بێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی بگیرنه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا له‌بودجه‌ی له‌سه‌دا 17 خه‌ڵكی كوردستان ده‌بردرێت.
لیستی ناوه‌كان شه‌ریكی دوێنێی عوده‌یی و ئه‌مرۆی نێچیره‌ڤان بارزانی و مه‌سعود بارزانی:

ئازادی حاجی یه‌حیا گروپی كۆمپانیای جیهان و خه‌زوری كوره‌كه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی.
سه‌رداری خاوه‌نی كۆمپانیای ئۆتۆمبیلی سه‌ردار، شه‌ریكی نیچیره‌ڤان و هێرو به‌رهه‌م سالح و ئازاد به‌رواری
حاجی مه‌شهود له ‌بادینان و شه‌ریكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌تایبه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی.
ڕه‌سول خۆشناو غه‌فور خۆشناو دووب را شه‌ریكه‌كه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی شه‌ریكی نیچیره‌ڤان بارزانی و هیرۆ و كۆسره‌ت و به‌رهه‌م سالح.
عادل مته‌حیده‌دكتۆر روشید شه‌ریكی عوده‌یو جه‌مال موباره‌كو ئیستاش شه‌ریكی نیچبیره‌ڤان بارزانی و هیرو كۆمپانیای نۆكان
شێخ باز كه‌ئێستا سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌دا 80 دزینی نه‌وتو پالاوتگه‌و كۆمپانیاكانی نه‌وتی نێچیره‌ڤان بارزانی ده‌كا
دڵسۆز شیروان له‌كۆمپانیای گه‌لاله‌ی به‌غداد و ئه‌مرۆش شه‌ریكی سامان بارزانییه‌.
فاروقی مه‌لا مسته‌فا شه‌ریكی هیرۆ و جه‌لال تاله‌بانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە