بومەلەرزە لەمەڵبەندى هەشت دەدات!!! چەندین هەواڵى گرینگ لەكوردستانەوە!!!
Thursday, 23/07/2009, 12:00
نێردراوى كوردستان پۆست لەناو مەڵبەندى هەشتى یەكێتى لەڕانیە ڕایگەیاند كەلەگەڵ وادەى نزیكبونەوەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم و خۆیەكلایكردنەوەى بەشێكى زۆر لەئەندامانى یەكێتى بۆ لیستى گۆڕان كێشە دەكەوێــــتە نێوان ئەندامان و كارگێڕانى مەڵبەندى هەشتى یەكێتى كارگەیشتۆتە ئەو ڕادەیەى لاپەڕەكانى مێژووى یەكترى هەڵبدەنەوە یەكترى بەدزو داوێن پیس جاسوس بۆ پارتى تۆمەتباردەكەن نێردراوەكەى كوردستان پۆست لەمەڵبەندى هەشت ئەوەشى ڕوونكردەوە كەئەو ناوانەى زۆر دەهێنرێن گوڵە عبداللە و مریەم سەمەدن كەڕۆڵێكى بەرچاویان هەیە لەم ناكۆكیەدا نێردراوەكەى كوردستان پۆست چەند ناوێكى ترى هێنا بەڵام لەبەر دروستنەبوونى كێشەى كۆمەڵایەتى پەیامنێرى كوردستان ناوەكانى تر ئاشكرا ناكات.
لەلایەكى ترەوە پەیامنێرى كوردستان پۆست بەمەبەستى زانینى بارودۆخى بەڕێوەچوونى كارى ڕۆژانەى سەردانى هۆتێل بیتوێن خێزانى كرد بەچاوى سەر ئەوەى بینیوە كەلەلایەن پاسەوانەكانى فواد مەعسوم سوكایەتى بەكەس و كارى ئەو شەهیدانە دەكرا كەبۆ بەرزكردنەوەى سكاڵا سەردانى ئەو هۆتێلەیان دەكرد بەجنێو و قسەى ناشیرین بەڵام بەهۆى ئەوەى كامێرا قەدەغە بوو ئەگینا چەندین وێنەى سەرنج ڕاكێشم دەگرتن.
هەروەها لەبەشێكى ترى ئەو هۆتێلەدا ئەوەم بینى كەفواد مەعسوم لەگەڵ چەندین سەرۆك جاش قسەى دەكرد و باسى ئەو سەردەمەى بۆ دەكردن كەچۆن بۆتە پێشمەرگە ئەمە لەكاتێكدایە كەناوبراو بەمەبەستى هەڵخەڵاتاندنى خەڵكى سادە و ساویلكە هاتۆتە ئەو سنورە لەبەشێكى ترى هۆتێلەكەدا ئەوەم بەرچاوم كەوت پارە سەفتە سەفتە دەكرا بۆ ئەو كەسانەى بەپارە دەنگى خۆیان دەفرۆشت چەندین وێنەى سەرنج ڕاكێش بەرچاو دەكەون لەناو هۆتێلەكەدا بەڵام بەهۆى ئەوەى كامیرا قەدەغەیە نەمتوانى وێنەكان بگرم،هەرپەیوەست بەهاتنى فواد مەعسوم بۆ ڕانیە و لەكاتى نوسینەوەى ئەم هەواڵەدا بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەكەركوك بەتەلەفۆن پێى ڕاگەیاندم كەزانیارى تەواوى لایە لەسەر ئەوەى بەهۆى داواكاى سەرۆكى لیستى بەناو هاوپەیمانى كوردستانى فواد مەعسوم بەڕێز لیوا شێركۆ شاكر لەسەر كارەكەى لابرا بەرپرسەكەى ئەوەى ووت لەوكاتەى لیوا شێركۆ شاكر لەسەر كارەكەى دوورخراوەتەوە هەوڵدەدەم ئەو هەواڵە بگەیەنمە كوردستان پۆست بەڵام ئالەتى گەیاندنم دەست نەدەكەوت بەڵام چەند ڕۆژێك پێش ئێستا هەواڵى ئەوەم بینى كەجوانى كچى فواد لەسەر دزى كردن فەرمانى گرتنى دەرچووە لەلایەن بەڕێز لیواشێركۆ شاكر مخابن ئەوكاتە تاڵابانى دیعاى ئەوەى دەكرد بالیوا شێركۆ شاكر لەپۆستەكەى بمێنێتەوە بەڵام نازانم نەخۆى گێل دەكرد نەئاگاى لێنەبوو كەسەرۆكى لیستى بەناو هاوپەیمانى كوردستان داواى لەوەزیرى ناوخۆى عێراق كردبوو كەپێویستە لیواشێركۆ شاكر لەپۆستەكەى دووربخرێتەوە چونكە زیادەڕۆیى كردووە بڕیارى گرتنى بۆ كچەكەى ئەو دەركردووە.
ئەوەى پێویستە بوترێت بەرپرسێك لەسەر ئەوەى فەرماندەیەكى پۆلیس فەرمانى گرتن بۆ كچەكەى دەربكات داوا لەوەزیرى ناوخۆى عێراق بكات ناوبراو لەسەر كارەكەى لابدات چاوەڕوانى چى لێدەكرێت چى بۆ كورد دەكات لەبەغداد پەیامنێرى كوردستا پۆست پەیوەندى كرد بەلێپرسراوى نوسینگەى ڕاگەیاندنى فواد مەعسوم سەرەڕاى پشتڕاستكردنەوەى هەواڵەكە ئەوەیان بۆ ڕوونكردینەوە كەفواد مەعسوم زۆر نیگەرانە لەچالاكیەكانى كوردستان پۆست چونكە بەشێكى زۆرى داهاتى كچەكەى دەبێتە هى باوكى بۆیە بەبڵاوكردنەوەى ئەم هەواڵە زۆر نهێنى ئاشكرا دەبن بەڵام پێویستە بەدواداچونیان بۆ بكرێت.
سەرچاوەكە نزیكەكەى فواد مەعسوم ئەوەشى بۆ كوردستان پۆست ڕوونكردەوە كەلەماوەى مانەوەى لەڕانیە فواد مەعسوم چەندین جار سوكایەتى پێكراوە سوكایەتیشى بەچەندین كەس كردووە.
هاوكات بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى لەمەڵبەندى هەشتى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەلەئێستا دووبەرەكى و ناكۆكیەكى بەهێز كەوتۆتە نێوان مستەفا چاو ڕەش و خسرەو قادر لەسەر پۆستى لێپرسراوێتى مەڵبەندى هەشت.
پەیامنێرى كوردستان پۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست