کوردستانپۆست خیانهتێکی نەتەوەیی دیکهی بنەماڵەی بارزانی ئاشکرا دەکات
Thursday, 08/09/2011, 12:00
سەر چاوەیەک لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵی ئەوەی پێداین، که بەبریاری مەسعود بارزانی، عەباسی بایز ئاغای (گەورە جاش و ناپاکی کورد)ی خهلات کردووه، که لەنزیک سەری رەش 100 دۆنم زەوی و 10ملیۆن دۆلاری داوه به خۆی پیاوهکانی، بڕیاریش وایه، کۆمپانیەکی ئیتالی باشترین خانو و ڤیلایان بۆ دروست بکات، کە لە قۆناخی ئێستادا بناغەکەی دانراوە. ئەمەش هەمووی لە پای ئەو هەموو خزمەتە گەورەی عهباس بایز ئاغا کە بە بەردەوامی بۆ بنهمالهی بارزانی دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی ووت هۆکاری سەرەکی لە خهڵاتکردنی عهباس بایز ئاغا بهو پاره و زەوییە ئەوەیە، که عەباس و پیاوەکانی به وهکالهتی پارتی و بارزانی کار بۆ ئیتلاعات دهکهن دژی پژاک و پهکهکه، چونکە بارزانی لەم قۆناغەدا نایەوێت وەک کۆن بەئاشکرا پێش سوپای داگیرکەرانی ئێران و تورکیا بکەوێت، بەلکو کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارتی کە سەر بەئیتلاعاتن و پارتی دەیانناسێت، ئهمڕۆ له بری خۆی بەکاریان دەهێنێ بۆ خزمەتکردنی دەزگای ئیتلاعات.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند ماوەی مانگێکە، عهباسی بایز ئاغا چەندین پیاوی خۆی بۆ ناوچەکانی سەنگەسەر ناردۆتەوە، تا زانیاریی لە سەر پژاک و پکک کۆبکەنەوە، بۆ ههر زانیارییهکیش، 3000 دۆلار لە ئیتلاعات وەردەگرن. هەر لە درێژەی ووتەکانی سەرچاوەکە ئەوەی راگەیاند، پککش لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو مەسەلەیە ههیه، بۆیە لەچەند ڕۆژی رابردوودا توانیویانە دوو کهس لە پیاوەکانی عەباسی بایز بە ئامێرێکی پەیوەندیکردنەوە دەستگیر بکەن.
پاش ههوڵێکی زۆر کوردستانپۆست توانناوی یهکێک لهو دوو ناپەکەی دهست بکهوێت، ئهویش (خدری حاجی وسو)ی ناوه، تەمەنی نزیک 65 ساڵە، ماوەی مانگێک دەبێت بە بریاری پاراستن و عەباسی بایز ئاغا گەراوەتەوە سەنگەسەر، تا له نزیکهوه سیخوری بەسەر پکک و پژاکهوه بکات.
جاشێک به پۆستی سهرۆکمهسعود بارزانی وهک سەرۆکی هەرێم ناسراوه، لە لایەکەوە خۆی بەمرۆڤێکی کوردپهروهر و نەتەوەیی دەناسێنێ، بەدروشمی بریقەدار و باسکردنی دەوڵەتی کوردییش خۆی نمایش دهکات، میدیاکانی پارتیش وەک "سەرۆکی کوردستان" ناوی دههێنن، وهکی تر له ژێریشهوه دژی کورد کاری سیخووڕی و ناپاکی ئهنجام دهدات.
زانیاریی له سهر عهباس بایز ئاغا:عەباس بایز یەکێکە لەو کۆنە جاشانەی سەردەمی بەعس، جگە لەوەی دەستی سوورە بە خوێنی سەدان ڕۆڵەی کورد، لە پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل، تەنانەت ژن و منداڵیشی کوشتووه. تا ئیستاش وازی لە جاشایەتی و نۆکەرایەتی بۆ داگیرکهرانی کوردستان نەهێناوە، هەمیشە هاوکار و ئەڵقەلەگوێ کوڕانی بارزانی بووە و کاریی تیرۆریستانهی بۆ ئەنجامداون.
پەیوەندی عەباس بایز بە ئیتیڵاعاتی ئیرانەوە دەگەریتەوە بۆ هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو، بە فەرمانی مەسعود بارزان، هەردوو تیکۆشەری کوردستانی ڕۆژهەڵات قادر لاجانی و سەید ڕەسوڵی بابی گەورەیان تیرۆر کرد . ئێستاش بەرگەی ئیتڵاعات بۆ خەڵکی دەکات بۆ هاتوو چۆی ئێران، بەتایبەت ئەندامانی پارتی لە ڕێگای ئەوەوە هاتووچۆی ئێران دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست