کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوێكی سیداد بارزانی سه‌یاره‌ی هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب ده‌سوتێنیت

Saturday, 06/10/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنه‌كه‌ی پۆلیسی شۆرش به ‌كوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند" كه‌ شه‌وی 3 له‌سه‌ر 4 ئه‌م مانگه‌، مقه‌ده‌م)فارس سلێمان بێرێژی(كه‌ پیاوێ سیداد بارزانی یه ‌و ماڵه‌كه‌شیان هه‌ر له‌سه‌ری ڕه‌شه‌، به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌رنامووسی مالێكی عه‌ره‌ب له‌ گه‌ڕه‌كی برایه‌تی نزیك بازارگای كۆك، مقه‌ده‌م فارس بێرێژی ، به ‌ناوی سیداد بارزانییه‌وه‌ چۆته‌ سه‌ر ئه‌و ماڵه‌و به‌بێ ڕه‌وشتایه‌تی خۆی داوای كردووه ‌به‌زۆر ده‌ستدریژی سێكسی بكاته‌ سه‌ر ئه‌و ژنه‌ عه‌ره‌به‌، دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه ‌ده‌رگاكه‌ داده‌خه‌ن له‌ترساندا، فارسی پیاوی سیداد بارزانی به‌خۆی و پاسه‌وانه‌كانی به‌ناوی سه‌فه‌ر و هه‌ژاره‌وه‌، ته‌قه ‌له‌ ماله‌كه‌ ده‌كه‌ن و سه‌یاره‌كه‌شیان كه‌ جۆری كیایه‌ ‌ده‌سوتێنن.
سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ‌مقده‌م فارس پیاوی سیداد بارزانییه‌ و ماڵه‌كه‌شیان له ‌ناو سه‌ری ڕه‌ش دایه‌، نه ‌پۆلیسی هه‌ولێر نه ‌ئاسایشی هه‌ولێر نه‌یانتوانیوه‌ نزیكی ئه‌و كیشه‌یه‌ بكه‌ونه‌وه‌، هه‌روه‌ها پۆلیس ئه‌وه‌شی باسكردووه، ‌كه ‌فارس به ‌دوو سه‌یاره‌ی ژماره‌ سه‌ربازییه‌وه ‌ئه‌و ده‌ستدریژانه‌ی كردۆته ‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی برایه‌تی، هه‌زار جنیو سوكایه‌تی به‌عیسمه‌ت ئه‌رگووشی و عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ووتووه‌.
ئه‌مه‌ و دوای نیو كاتژمێر له‌ رووداوه‌كه ‌ئه‌و كات ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نزیكی ئه‌و شوێنه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە