هه‌لۆ كورده‌ی به‌رپرسی لقی ٤ ، هيوا ئاغای له باره‌گاكه‌ی كردۆته ده‌ره‌وه‌ی لقه‌كه‌ی!
Friday, 30/12/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری لقی ٤سهرچاوهيك له زاری حيكمه‌تی رێكخستنی لقی ٤وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده‌ی به‌رپرسی لقی ٤ له ژووره‌كه‌ی خۆی هيوا حه‌مه ئه‌مين ئاغای ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سليمانی پارتی كردۆته ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی گوایە هيوا ئاغا به گالته جاريه‌وه سوكايه‌تی به چه‌ند كه‌سيك كردووه له نووسينگه‌ی به‌رپرسی لقی ٤ و كه يه‌كيكيان كوره‌كه‌ی هه‌لۆ كورده بووه‌و، دو‌ای ئه‌وه‌ی هه‌لۆ كوردە به كيشه‌كه‌ی زانيوه به هيوا ئاغای گوتووه باوی ئاغايه‌تی و ده‌ره‌به‌گايه‌تی به‌سه‌ر چووه گه‌ر به‌و شيوه‌يه كاربكه ی به پاسه‌وانه‌كانم ده‌ڵێم بتكه‌نه ده‌ره‌وه، دوایی هيوا ئاغا هه‌ستی به سوكايه‌تی زۆر كردووه و به ده‌گی به‌رز هاواری بە سەر هەڵۆدا كردووه، هەڵۆش کۆمەڵیک قسە و جنیوی بە هيوا داوە کە شایانی نووسینەوە نییە. سەرچاوەکە وتی ئەمە رووداوە بۆیە وەکو هەواڵیک بۆتان باس دەکەم، تا بزانن ئاستی کۆمەڵایەتیی و رەوشی ناو بارەگا حیزبییەکان چۆنە، کە پیاو رووی نایەت سەر بەو بارەگایانەدا بکات، چونکە کەسانی ئاستنزمی کۆمەڵایەتیی هاتوچۆی دەکەن و قسە و باس و شەرە جنیوی تێدا دەبەخشرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست