نوێکرایهوه: کارزانی کهریم وهک تیرۆریست دادگایی دهکرێت، چونکه له کوردستانپۆست ههواڵی لهسهر فڕۆکهخانهی ههولێر نووسیوه�
Tuesday, 07/08/2012, 12:00
پهیامنێری کوردستانپۆست 10/ ههولێر
دادگاى كردنى كارزان كەریم دواخرا بۆ 12/9/2012، له خوارهوهوه هۆکاری دواخستنهکهی بخوێنهرهوهدواى 9 مانگ لە ڕفاندنى كارزان كەریمى ڕۆژنامە نووس، ڕاگەیاندنى كوردى ئینجا دێتە قسە لەكاتێكدا ئێمە وەكو سایتى كوردستان پۆست لە سەرەتاوە ڕاى گشتیمان لەوە ئاگادار كردەوە كە كارزان كەریم لەلایەن دەزگاى پارستنەوە ڕفێندراوە بەبێ ئاگاداركردنەوەى سەندیكاى ڕۆژنامە نووسان و ماڵەوەیان.
لە ئێستاشدا ههندێک له ڕاگەیاندنه كوردىیهکان ئاماژە بەو كەیسە دەکهن بە بێ ئاماژەدان بەوەى كە كارزان كەریم بۆچى و لەسەر چى دەستگیر كراوە.
ناو: كارزان كریم محمد
لە دایكبوى: ساڵى 1983
خەڵكى شارى هەولێرە.
دەرچوى پەیمانگاى تەكنیكى- هەولێر- بەشى میكانیك.
خێزاندارە و خاوەنى كچێكە بە ناوى "أسماو"
ئەندامى كاراى سەندیكاى ڕۆژنامە نوسان- لقى ههولێر
لەساڵى 2001 ەوە تاكو ئەو كاتەى گیراوە لەم شوێنانە وهک رۆژنامهنووس كارى كردووە:
*ڕادیۆى نەوا.
*ڕۆژنامەى ئاسۆ.
*ڕۆژنامەى خەبات.
*گۆڤارى خێزان.
*ڕۆژنامەى هاوڵاتى.
*دەزگاى ئاراس (ئاكا نیوز).
*ڕۆژنامەى (الدول العربی).
*ڕۆژنامەى (الشرق الأوست)ی عهرهبی.
لە 11 / 08 / 2011 لەلایەن پاراستنەوە ڕفێندراوە. ئهمڕۆ بهیانی 7/8/2012 بە تۆمەتى تیرۆر و زیانگەیاندن بە ئاسایشى هەرێم دادگایى دەكرێت.
تێبینی: دادگاى كردنى كارزان كەریم دواخرا بۆ 12/9/2012
هەرچەندە ئەمڕۆ 7/8 بڕیار بوو كارزان كەریمى ڕۆژنامە نووس بە تۆمەتى زیان گەیاندن بە ئاسایشى هەرێم دادگایى بكرێت، بەڵام بەهۆى ئامادە نەبوونى نوێنەرى فڕۆكەخانەى هەولێرو ئامادەنەبوونى نوێنەرى ئاسایشى پارتى، دادگایى كردنەكە دواخرا بۆ 12/9/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست