کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاری سلێمانی سزای سەر گیراوانی سیاسی، مەدەنی لە رۆژهەلاتی كوردستانی شەرمەزار كرد

Monday, 16/11/2009, 12:00


ئەمڕۆ دووشەممە كوبوونەوەیەك بە بەشداری هەشت حزب و رێكخراو لە دەزگایەكی مەدەنی شارەی سلیمانی لەكاتژمیر دەی سەرلەبەیانی و هەروەها لە كاتژمێر سێ پاش نیوەڕۆ لە سەكۆی ئازادی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی كۆمەڵێك خەڵكی سەربەخۆ بەهاوكاری رێكخراوە مەدەنییەكانی باشووری كوردستان كۆبوونەوەیان ساز كرد.
 
هاوكاتیش بەرێز سەبری كۆنەپۆشی وێرای شەرمەزار كردنی حكومی لەسێدارەدانی ئیحسان فەتاحیان، ووتی؛ رژێمی ئیسلامی ئێران بە بێدەنگی كردنی دەنگی ئازادیخوازانەی گەنجان لەرۆژهەڵاتی كوردستان هەوڵدەدات، كۆمەڵگا بێدەنگ بكات و لەكەسایەتی گەنجانیش دا، ئەوە بەدی بهێنێ. لەهەمان كات هەوڵدەدات لە رێگا گۆشار خستنە سەر گەلانی ئێران و بەتایبەت كوردان، دەستبەرداری مافەرەواكانی خۆیان بكات. پێویستە گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەو هەڵسوكەوتەی رژێمی ئێران باش بخوێنێتەوەو بزانێت كە ئیدی رژێم لەپەلەقاژێدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە