کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگای پاراستن لە پشت هەڵهاتنی زیندانییەکانی کەرکوکەوە بوو

Saturday, 24/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ كه‌ركوك
ئه‌مرۆ له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی ٢ ی كه‌ركوكی يه‌كێتی ئه‌وه‌يان ئاشكراكرد، كه‌ به‌ پێی هه‌ندێك سه‌ره‌داوی سه‌ره‌تايی پارتی له‌ پشت هه‌ڵهاتنی ١٩ تيرۆرسته‌كه‌وه‌يه‌ كه‌ دوو ڕۆژله‌مه‌و پێش له‌ زيندانی كه‌ركوك هه‌لهاتبوون.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ هۆبه‌ی سياسی دژه‌ تيرۆری يه‌كێتی سه‌ره‌داوێكيان ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك باسكراوه‌، بەوەی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر و ده‌زگای دژه‌ تيرۆری پارتی له‌ كه‌ركوك له‌پشت هه‌ڵهاتنی ئه‌و تاوانكاره‌ تيرۆرستانه‌وه‌ن.
دياره‌ ئه‌وانه‌ سه‌رچاوه‌ی زانياری خۆيان له‌و زينتدانه‌ هه‌بووه ‌و ئه‌مرۆ سه‌ره‌داوه‌كه‌ی بۆ يه‌كيتی ئاشكراكردووه‌.
به‌ پێی قسەی بەرپرسێکی يه‌كێتی لە کەرکوک، گوایە پارتی ئه‌و كاره‌ی بۆ تێكدانی ره‌وشی كه‌ركوك له‌ دژی حكومه‌تی ناوه‌ند كردووه‌ تا بڵێت ئيمه‌ ده‌توانين ڕه‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزتر بكه‌ين، ئه‌وه‌شی زياتر په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پيلانه‌ هه‌ڵماڵيوه، ئەوەیە، کە ‌ بۆچی و به‌كام زانياری ئاسايشی پارتی توانی يه‌كيك له‌و تاوانبارانه‌ بدۆزێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا چه‌ند سه‌عاتێك بووه‌ گه‌يشتۆته‌ ناو هه‌ولێر، گه‌ر ئه‌مه‌ هيڵێكی نهێنی له‌ پشته‌وه‌ نه‌بووبێت. ئەویش بۆ ئەوەی بیسەلمێنن و ده‌يانه‌وێت بڵێن ئيمه‌ چاوكراوه‌ترين له‌ ئاسايش و ده‌زگای دژه‌ تيرۆری يه‌كێتی و له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه‌ ده‌يانه‌وێت له‌ دژی ماليكی ڕه‌وشی كه‌ركوك به‌ته‌واوی تێك بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ خه‌ڵكی ئه‌حمه‌د ئاغا و حه‌سيره‌كه‌ی كه‌ركوك زۆر شپرزه‌بوون كه‌ گوايه‌ پارتی به‌نيازه‌ له‌ كه‌ركوك ته‌قينه‌وه‌یەکیش ئه‌نجام بدات، ئەمیش له‌و شوێنانەی کە دانیشتوانەکەی زۆربەیان بریتییە لە لایەنگرانی يه‌كيتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە