ههر کهسێک له ئهندامی سهرکردایهتی یهکێتی بیهوێت سهردانی گردهکه بکات، دهبێت رهزامهندی مهسعود بارزانی وهربگرێت
Tuesday, 21/12/2010, 12:00
دكتۆرنجم الدین كریم كە ساڵانێكى زۆرە لە ئەمەریكا نیشتەجێ بووه تا ئەو كاتەى نەگەرایەوە كوردستان كەسایەتیەكى خاوەن هەڵوێست بوو، له لاى خەڵكیش بەكەسێكى خۆشەویست ولایەنگرى بەرەى گەل ناو دەبرا. بەڵام لە كۆنگرە یەكێتى و بە تەكلیف و واستەى تاڵەبانى هەڵبژێردرا بۆ سەركردایەتى یەكێتى وچووە بەرەى دژە گەلەوە.. لەو كاتەدا كەسایەتى دكتۆر نجم الدین بۆ ناو یەكێتى زەروریەتێك بوو، چونكە یەكێتى هیچ كەس وپیاوێكى وای تێدا نهمابوو، تا لە كۆنگرە و لە بانگێشتى راگەیاندەكانیاندە باسى نوێ بوونە و تازەبوونەوەى یەكێتى پێبكەن. بۆیه دكتۆر نجم الدینیان هێنا وەك كەسایەتیەكى تازە وخاوەن بروانامە تا بەخەڵكى بڵێن ئەوەتا كەسێكى وەهامان هێناوە نێو سەركردایەتى.
پێش چەند رۆژێك دكتۆرنجم الدین بەنیازى سەردانێك ویستی بچێتە لاى نەوشیروان مستەفا، بۆیه ویستی تاڵەبانى لێ ئاگاداربکاتهوه. بۆ ئەو مەبەستە تەلەفونێك بۆ سكرتاریەتى تاڵەبانى دەكات تا کاتێکی بداتێ . سكرتاریەتیش بە دكتۆر دەڵێن تاڵەبانى زۆر مەشغوڵە و كارى هەیە، فەرموو چیت هەیە ئێمە دەتوانین پێى بڵێین ودواتر وەڵامت بدەینەوە. دكتۆریش دەڵى بە مام جلال بڵێن كە نیازم وایە سەردانێكى نەوشیروان مستەفا بكەم بزانە دەڵێ چى؟.پاش تۆزێك سكرتاریەت پەیوەندى دەكەنەوە بە دكتۆرو پێى دەڵێن جەنابى مام جەلال دەفەرموێ با بچێت بۆ لاى كاك مەسعود و رەزامەندیی ئەو وەربگرێت و پرس بەو بكات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست