یه‌كێتی داوای لادانی دكتۆر عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه
Monday, 28/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێرسه‌رچاوه‌یه‌ك بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە لە نێو ستافی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ره‌سمی داوای لادانی دكتۆر عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانیان له نێچیره‌ڤان بارزانی كردووه" كه ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێری و دارای كاری كردووه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ده‌یان به‌ڵگه‌ی نهینی به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی به‌تایبه‌تی له سه‌رانه و پشك وه‌رگرتن له كۆمپانیاكانی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی به‌رامبه‌ر به ئاسانكاری نایاسایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گروپ و كۆمپانیایانه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له زاری عوسمان شوانی ئه‌مینداری لیژنه‌ی باڵای ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه داوا كراوه دكتۆر عزه‌ت مه‌لا عه‌لی له‌و لیژنه‌یه ش دوربخرێته‌وه چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سایه‌تی خۆی هه‌موو دهستهلاتهكانی به‌كار هێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه كه ئه‌مرۆ دكتۆر عزه‌ت بارزانی له سایه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه تێكه‌وتووه بۆته خاوه‌نی زیاتر له 30 مڵیۆن دۆلار به‌تایبه‌تی له‌م دوایانه له هینانی سه‌یاره‌ی رانجدرۆڤهر كه هه‌ریه‌كه له ئازاد به‌رواری و عزه‌ت مه‌لا عه‌لی یه‌كی 100 ده‌فته‌ر دۆلاریان له سه‌رداری خاوه‌نی كۆمپاینای نیسان وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چه‌ندین پشك له غه‌فور خۆشناو ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له ویستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست