کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌م سالح مانگی ٢٠ مليون ليتر نه‌وتی ره‌شی له‌ به‌غدا وه‌رگرتووه‌

Thursday, 05/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنيری سليمانی
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ده‌زگای خه‌ندانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ربه‌رده‌وام مانگی ٢٠ مليۆن ليتر له‌ نه‌وتی ڕه‌شی له‌سه‌ر حسه‌ی هه‌ريم بۆ خۆی وه‌رگرتووه‌، له‌ ريگه‌ی معته‌سه‌م بريكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عيراقی كه‌ يه‌كێتیيه‌و خه‌ڵكی سليمانيه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ چونكه‌ به‌رهه‌م سالح خۆيشی خه‌ريكی قاچاخچێتی نه‌وتی ره‌شی كردووه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌يوێراوه‌ خۆی له‌ ديارده‌ی به‌ تاڵانبردنی نه‌وتی ره‌ش بدات كه‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و بارزانی و ده‌وروبه‌ره‌كانی سەرقاڵی ئەم کارەن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ له‌ زاری معته‌سه‌می بريكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عيراقيیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ شاڵاوی كوڕی كۆسره‌ت و عه‌باسی برای نيچيره‌ڤان و سيروان بارزانی برازای مه‌سعود و هيرۆی هاوسه‌ری جه‌لال به‌ كه‌سه‌ گه‌وره‌كانی ناو ئه‌و بانده‌ تاڵانكه‌ره‌ی كوردستان ناسراون.
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ له‌ رێگه‌ی عێراق ئۆيله‌وه ‌و بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانيش له‌ رێگه‌ی كۆمپانيای قه‌يوانه‌وه‌ درێژه‌يان به‌و تاڵانكردنه‌ی نه‌وتی كوردستان و خوارووی هه‌ريم داوه‌، هه‌ربۆيەش به‌رهه‌م سالح له‌ماوه‌ی ٢ سالی سه‌رۆك وه‌زيرانيدا نه‌يوێراوه‌ باس لە ئه‌و ٤ مليار دۆلاره‌ بكات، كه‌ له‌ به‌ريتانيا له‌سه‌ر حسابه‌كانی بارزانی و تاله‌بانی و دانراون، چونکە به‌رهه‌م سالحيش بووه‌ گه‌وره‌ترين دزو گه‌نده‌ل له‌ دوای نيچيره‌ڤان بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە