ده‌زگای زانیاری دوو که‌سییان بێ سه‌ر و شوێن کردووه، گوایه ئه‌وان هه‌واڵی ده‌بابه‌کانیان داوه به گرده‌که
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
په‌یامنێرمان له سلێمانی پێی راگه‌یاندنین، که ئه‌و رۆژه‌ی دوو ده‌بابه‌که هێنرایه نزیک گرده‌که و له بینا به‌رزه‌که‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فا به‌رامبه‌ر به گرده‌که دانرا، دوو که‌س که له سه‌ر دۆشکه بوون له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیارییه‌وه تووره‌که کراوه‌ته سه‌ریان و به‌ره‌وه شوێنی نادیارییان بردوون و که‌سوکاره‌کانیشیان چاره‌نووسیان نازانن، ئه‌و دوو لاوه گه‌نجه، گوایه سه‌ر به گۆڕان بوون و پێش جوڵه‌کردنی ده‌بابه‌کان گوایه هه‌واله‌که‌یان به گۆڕان داوه.
په‌یامنێره‌که‌مان وتی گومانی ئه‌وه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت، که گوایه ئه‌وان گرده‌که‌یان ئاگادارکردبێته‌وه، ئه‌وه له نزیک خودی نه‌وشیروان مسته‌فا که‌سانی ناپاک و جاسوس هه‌یه، هه‌ر ئه‌وانه ئاگاداری ده‌زگای زانیاری‌یان کردۆته‌وه بۆیه یه‌کسه‌ر ئه‌و دوو که‌سه براون و سه‌روشوێناین دیار نه‌ماوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست