ئاگاداری و راگهیاندنه گرنگهکانی رۆژ
Sunday, 27/02/2011, 12:00
بە یامیك بو راى كشتى ئیمە بە ناوى كومە لیكى زورى كە نجانى شارى هە ولیربیمان جاك بوو جند روون كردنەوەیە ك بدە ین لە سە ر ئە م درو و بروو باكندەى بنە مالە ى بارزانى..
1_بارتى بە ناوى هە موو خە لكى هە ولیر قسە دە كات و وا دە زانى هە موو خە لكى هە
ولیر لە كە ل ئە وانن ئیمە لیرە وە بە راى كشتى را دە كە یە نین ئیمە نە سە روكمان بارزانیە و نە حزبمان بارتیە
2_ئیمە ش زورمان بى خوش بوو وە ك و براكانمان لە سلیمانى خوبیشاندان بكە ین بە لام فشاریكى زورمان خرابووە سە ر و تهدید كراین بە كوشتن ئە كە ر ئە م كارە بكە ین دە نا هەولیرزور بیزارن لە م بنە مالە خوفروشە
3_ئە وانەى هاتوونە تە سە ر شە قەمان جە بلە بو بنە مالە ى بارزانى لى دەدەن ئە وانە كومەلیك جلكا وخورى كە من راى هە موو هە ولیریە كان نیە جونكە هە ولیریە كان 31 ى ئابیان لە بیر نە كردووە
4_دلنیابن خە لكى سلیمانى ئیمە لە كە ل مافە رەواكانى ئیوەینە بەلام فشاریكى زورمان لە سەرە خوتان دەزانن خوینى مروف لاى ئە و بنە مالە بە عسیە هیج بە هاى نیە لە كوتایى دەلیین دووبارە و 10 بارە زوربە ى هە ولیریەكان دزى بارتین ئیمە وا سەیرى بارتى دەكەین كە هە ولیر خاكى فەلە ستین بیت و بارزانیكە كانیش جولە كە كانن خاكى ئیمە یان داكیر كردووە ئە وە بە یامى هە ولیرەكانە .... گە نجانى شارى هە ولیر
********************************
ژیان و چارەنوسی کاک هادی بوتیمار لەئەستۆی بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە و کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەرپرسی کۆمیتەی بەریتانیای چاودێری کوردۆساید /چاک بەڕیز هادی بوتیمار لەشاری سلێمانی ولەگەرەکی کانی بای لەمالی خزمێکی هێزێکی نادیار هەلدەکوتنە سەریان ودەستگیریان دەکەن
بەپێێ ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتوە ئەو هێزە بەبێ فرمانی دادوەر و بەبێ ئەوەی لەدەرگای ماڵەكەش بدەن، بە زەبری قۆنداغە تفەنگ خۆیان بە ماڵەكەدا كردوەو بەپۆستاڵەوە ماڵەكەیان پشكنیوەو پاش ئەوەی هیچیان دەست نەكەوتوە، بە شێوەی زۆر ناشیرینانە پەلاماریان داون و بە لێدانو راكێشان تاوەكو ناو ئۆتۆمبێلەكانیان دەیانە بەن.
هاوکات ئەندامی ڕیکخراومان کاک فائیق گولپی بەهۆکاری ئەوەی وتارێکی لەخۆپیشاندانی شاری هەلەبجە خوێندۆتەوە بریاری گرتنی لەلایەن پۆلیسی هەلەبجەوە بۆ دەرکراوە .
لەتەک ئەم هەلمەتە مەترسیانەش چەندین کەسی چالاکڤانی مەدەنی لە هەولێرو سلێمانی لەلایەن پارتی ویەکێتی بێ بڕیاری یاسا و دادگا ، شوین بزرکراون لەتەک هەرەشەی کوشتین لەدەیان چالاکڤانی مەدەنی
چاودیری کوردۆساید سەرباری ئیدانەی توندی ئەو هەلوێستەی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی هەلەبجە دەڵێین سەلامەتی و پاراستنی گیانی کاک هادی بوتیمار و د پشتیوان عەبدوڵلا سەرجەم جالاکڤانە مەدەنیەکانی تر کەشوێن بزرکراون یان هەرەشە لەسەر ژیانیان هەیە دەخەینە ئەستۆی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان . هاوکات لێرەوەش رایدەگەینین بو ئازادکردنی ئەندامی چالاکی ڕێکخراومان هادی بوتیمار و چالاکڤانە مەدەنیەکانی تر دەست دەکەین بە کەمپینێکی نێودەولەتی بەپەیوەندیکردن بە ناوەندی جیهانیە مرۆڤ دۆست و پەرلەمانتار ومەکتەبی سەرۆک وەزیرانەکان و وەزارەتی دەرەوەی ولاتانی ئەورپی دەکەین بۆ وەستاندنی ئەو رەفتارە مەترسیدارەی پارتی ویەکێتی بەرامبەر خەلکی ئازادیخوازی کوردستان کەماوەی چەند ڕٶژێکە بەرپایان کردوە .
چاودیری کوردۆساید /چاک
[email protected] 2011-02-27 چ *
*******************************
بانگەوازی خۆپێشاندان بۆ ڕەوەندی کورد لە (بەلجیکا، هۆڵەندا، فەرانسا و ئەڵمانیا) لەبەردەم بارەگای کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بروکسل
ڕەوەندی کورد ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2/3/2011 خۆپێشاندانێکی جەماوەری فراوان و هاوبەش بۆ کوردانی دانیشتوی وڵاتانی (بەلجیکا، هۆڵەندا، فەرانسا و ئەڵمانیا) لەبەردەم کۆمیسیۆنی پارلمانی یەکێتی ئەوروپا (بروکسل-گۆڕەپانی شوومان)، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن دەستەڵاتدارانی هەرێم بە گشتی و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی دژ بە خۆپێشاندەرانی کوردستان سازدەکات.
داوا لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە دەکەین، بەگەرموگوڕیەکی زۆرەوە ئامادەی خۆپێشاندان بن، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە دەنگی ناڕازی شەقامی کوردی دژ بە گەندەڵی و پشتگیریکردنی داواکاریەکانیان.
هاوکات ئەو خۆپێشاندانە بریتیە لە گەیاندنی دەنگی ناڕازی گەلی کوردستان بە سەرانی یەکێتی ئەوروپا و ئاگادارکردنەوەیان لە ڕێگریەکانی دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی چەک دژی خۆپێشاندەران. نوێنەری خۆپێشاندەران هەوڵ ئەدات دۆسیایەک لەسەر پێشێلکاریەکانی دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بخاتە بەردەم کۆمیسیۆن و پارلمانی ئەوروپا و داوایان لێبکات گوشار بخەنە سەر هەرێم بۆ بەکارنەهێنانی زەبروزەنگ دژ بە خۆپێشاندەران.
بەشداریکردنتان نیشانەی وەفاداریتانە بە خوێنی شەهیدان.
کات:
ڕۆژی چوارشەممە 02/03/2011کاتژمێر ١٣بەکاتی ناوەندی ئەوروپا، لەبەردەم بارەگای کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بروکسل-شوومان. خۆپێشاندانەکە تا ئێوارە درەنگ بەردەوامە. ئەو کەسانەی کار ئەکەن ئەتوانن دوای کارەکانیان بەشداری بکەن.
ناونیشان:
Wetstraat 200, 1000 Brussel,Belgium/Belgi/Belgique,
گۆڕەپانی Schuman
پەیوەندی: 0032-486386821 یان 0032492520097
کەسانی بێ ئۆتۆمبێل ئەتوانن بە ترێن (شەمەندەفەر) خۆیان بگەیننە ئیستاسیۆنی سەنتڕاڵ لە بروکسل و لەوێشەوە بە دوو مەترۆی جیاواز، ئەتوانن بگەنە شوێنی مەبەست کە وێستگەکە ناوی (Schuman). هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی لە بڕوکسل ئەژین ئەتوانن سود لەو نەخشەیەی خوارەوە وەرگرن و لە هەرسێ ئیستاسیۆنە سەرەکیەکانی بروکسل واتە (بروکسل-"زۆود-میدی" بروکسل-سەنترال و بروکسل نۆڕد) شوێنی ئاماژەبۆکراو بدۆزنەوە کە مەیدانی شوومانە Shumanplein /Schuman بەردەم بارەگای سەرەکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئاوروپا.
ئەو شوێنانەی هێمای بۆ کێشراوە بریتین لە ئیستاسیۆنە سەرەکیەکانی بروکسل و یەکێکیشیان شوێنی کۆبونەوەکەیە واتە گۆڕەپانی شوومان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست