مەسعود بارزانى رێگا بە رۆژنامەنوسە عەرەبەكان دەدات و بە کوردەکانیش سووکایەتی دەكات
Wednesday, 04/04/2012, 12:00
پەیامنێری كوردستانپۆست (4) هەولێر سەرچاوەیەكى نزیك لە فەیسەڵ دەباغى سكرتێری رۆژنامەنووسى مەسعود بارزانى، تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، کە لە مەڕ شێوازى رێگەخۆشكردن بۆ دیداری مەسعود بارزانى لە لایەن راگەیاندنەكانەوە، رێگە بە بیانیەكان دەدەن کە بە ئاسانی بیبینن، بەلام بە پێچەوانەوە بۆ کوردەکان گیروگرفت و بیانوو دەهێننەوە، تا نەتوانن مەسعود ببینن.
هەمان سەرچاوە وتى فەیسەڵ دەباغ ئەوەشى وتووە، كە لە نووسینگەی سەرۆكەوە، بەڕێوەبەرانى كەناڵی ئاسمانى عەرەبی ئەلجەزیرە راگەیەندراوە، کەوا ئامادەن بۆ هەر دیدار و چاوپێککەوتنێک بەو مەرجەى رۆژنامەنووسێك لە قەتەرەوە بنێرن، نەک ئەحمەد زاوێتەیى، شایانی باسە ئەحمەد زاوێتەیی كوردە و پەیامنێری ئەو كەناڵەیە.
وەك سەرچاوەكە رایگەیاند، کە ئەوەی لام سەیرە ئەوەیە، کە رۆژنامەنوسە کوردەکان لە گفتوگۆ و قسە و دیدارەکانیاندا، مەسعود بارزانى وەک سەرۆكى هەرێم ناودەهێنن، بە پێچەوانەی رۆژنامەنووسە عەرەبەکان، لە كاتێكدا زۆربەی ئەو رۆژنامەنووسە عەرەبانە حساب بۆ كورد و هەرێمی کوردستان ناکەن! ئەگەر ناویش بهێنن، لە دێڕێک و قسەیەکی دیکەدا پلە و پایەی مەسعود سووک دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست