ته‌نها تا مانگێکی دیکه د. به‌رهه‌م ساڵح له کاره‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه
Saturday, 10/09/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هه‌ولێر و له نێو ده‌سه‌ڵاتی پارتی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که تا مانگێکی دیکه د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکی وه‌زیران له سه‌ر کاره‌که‌ی لاده‌برێت، چونکه پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی چیدی نایانه‌وێت د. به‌رهه‌م له ده‌سه‌لاتدا بمێنێت، ئه‌م بڕایر یاکێتییشی لێ ئاگادارکراوه‌ته‌وه، د. به‌رهه‌میش زۆر هه‌وڵی داوه که له بری ئه‌وه بکرێت جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له پۆسته‌که‌ی خۆی بمێنێته‌وه تا چوار خولی چوار ساله‌که ته‌واو ده‌کات، پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، که د. رۆژ نوری شاوه‌یس جێگای د. به‌رهه‌م ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش راست نییه، ته‌نها پروپاگه‌نده بوو و هیچی تر، سه‌رچاوه‌که وتی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌و بڕیار ده‌دات کێ ده‌بێته سه‌رۆکی وه‌زیران، یان کێ وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم داده‌نێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست