کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە دوای هەواڵێکی كوردستانپۆست، كه‌ريم شنگاری بڕيارێك ده‌رده‌كات

Sunday, 26/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری٣ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی كوردستانپۆست ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ هۆتيل نۆبڵی بروسكه‌ شاوه‌يس و حسين به‌رواری شه‌وانه‌ به‌رپرسان و كوڕه‌كانیان به‌سه‌ر خۆشی دۆلار به‌سه‌ر گۆرانيبێژ و سه‌ماكه‌ره‌كاندا ده‌به‌خشنه‌وه‌، به‌تايبه‌تی هه‌ريه‌كه‌ له‌ سامان بارزانی و عه‌لوش ئامر ليوای ٤ی فيرقه‌ی ١٢ كه‌ركوك و ئيجرا بارزانی سكرتيری نيچيره‌ڤان بارزانی و ره‌وه‌ندو سينانی كوره‌كانی فه‌همی سۆلاقه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ناحيه‌ی عه‌ينكاوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ١٢ شه‌ودا ٤٠ ده‌فته‌ر دۆلاريان به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ماكه‌رانه‌ هه‌ڵداوه‌ و ئه‌م كاره‌ قێزێزونه‌ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بۆته‌ ديارده‌ و تا ئه‌وه‌ی شه‌و نه‌بووه‌ له‌ پيشبركێی پاره‌ هه‌لداندا شه‌ری گه‌وره‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌، هەرەرها ئەوەمان باسکرد، کە دواين جاريش هيزه‌كانی ئاسايش و پۆليسی فرياكه‌وتنو ئاماده‌ی هه‌ولير ته‌داخوليان كردووه‌ ئه‌گه‌رنا زياتر له‌ ٢٠ كه‌س به‌تامايی ته‌قه‌كردن بوون.
ئه‌م هه‌واڵه‌ وای له‌ كه‌ريم شه‌نگاری وه‌زيری ناوخۆ كردووه‌ تا به‌ بڕيارێك هه‌موو جۆره‌ پاره‌ به‌خشين و فرێدان و هه‌ڵدانی قه‌ده‌غه‌كردووه‌ و به‌وه‌ی هه‌ر هۆتيليك كاری وه‌های تيا ئه‌نجامبدريت ئه‌وا داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ و شه‌وی رابردوو عه‌لوش و چه‌ند كه‌سێك بۆته‌ شه‌ريان له‌گه‌ڵ ئيداره‌ی هۆتيله‌كه‌، هه‌زار جنيو قسه‌ی ناشرينيان ئاراسته‌ی كه‌ريم شه‌نگاری كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە