کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند هەواڵێكى گرنگ و سەرنجێك

Friday, 18/02/2011, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست -  سلێمانى:
چەند زانیاریەكى پێویست لە سەر كارەساتەكەى دوێنیى شارى سلێمانى : 
1.دەنگووباس هەیە دوو لەو كەسانەى دوێنێ17-2 2011-كە لە هێرشەكەی سەر بارەگاى لقى چوار بەشداریان كردووە، لە لایەن پاسەوانەكانى لقى 4 دەستگیركراون پێشمەرگەى مەلا بەختیار بن.
2.ئەو كەسانەى كە لە هێرشەكەدا بەشداریان كردووە،ژمارەیەكیان خەڵكى شارى سلێمانى نین،خەڵكى كەلار،كەركوك ،خورماڵ و شوێنەكانى تریشى تێدایە،دەنگووباسێك هەیە ئەڵێن لە بریندارەكاندا ئاسایشی تێدایە بە بەرگى مەدەنیبەوە بەشدارى لە شەرەبەردا كردووە.
3.پێنج رۆژ پێش رووداوەكە مەسعوود بەرزانى فەرمانى بە هێزى چەكدارى پارتى داوە هەركەسێك دەستى بۆ بردن دەستى لێمەپارێزن و تەقەى لێبكەن.
4.دوێنێ شەو سوپاى بنەماڵەى بەرزانى گەیشتە شارى سلێمانى،دەڵێن 500 پێنجسەد سەیارەى ترى چەكدار بەرێوەن بێنە ناو شارى سلێمانى.
5.گۆرانخوازن چوونەتە گردەكە و چورادەورى گردەكەیانداوە،درعێكى مرۆییان لە دەورى گردەكە درووستكردووە.
6.نەخۆشخانەكانى سلێمانى لە ئینزارى دەرەجە جیمدان.
بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى سەرەوە پیلانێكى پارتى و یەكێتى هەیە بۆ لێدانى گۆڕان،ئتر لەو لێدانەدا كێ سەركەوتوو دەبێت؟ئەوە ئیرادەى گەل دەزانێت نەك چەكدارەكانى بەرزانى و فێڵەكانى مەلا بەختیار،چاودێرانى سیاسى پێیانوایە،ئەم سناریۆیە بۆ لێدانى بزووتنەوەى گۆران و خەڵكى نارازى كوردستانە،بەڵام ئەگەر بزووتنەوەى گۆران و خەڵكى نارازى كوردستان حەكیمانە بجووڵێنەوە،سلێمانى دەبێتە گۆرَستانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى و بۆ هەتا هەتایە كورد لە دوو دەسەڵاتى وەك پارتى و یەكێتى رزگارى دەبێت.

پەیامنێرى كوردستانپۆست سلێمانى 18-2-2001  
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە