فه‌تاح به‌گی جاف موسته‌شاری فه‌وجی 35
Tuesday, 09/11/2010, 12:00
من خۆم به تاوانبار نازنم ،گه‌ر تاوانبار ده‌رچووم ئاماده‌م داوای لێبووردن بکه‌م
سازدانی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
فه‌تاح به‌گی جاف یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا موسته‌شاربووه‌و خاوه‌نی فه‌وجێکی پێنج هه‌زارکه‌سی بووه.تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له‌به‌غدابوو.پاشان هاته‌وه کوردستان و ئێستا له باژێڕی که‌لار نیشته‌جێیه.
بڕێک له‌و مووسته‌سارو سه‌رۆک جاشانه‌ی کاتی خۆی خزمه‌تی ڕژێمی به‌عسیان کردووه و ئێستا له‌کوردستان ده‌ژین، ناوبه‌ناو بۆ میدیاکان ده‌دوێن و پاکانه بۆ خۆیان ده‌که‌ن .لی فه‌تاح به‌ک یکێکه له‌وانه‌ی تا ئێستا له‌هیچ میدیایه‌کی کوردی‌دا ده‌رنه‌که‌وتووه.به‌ڵام زۆر جار له لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی له بواری ئه‌نفالدا کار ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی ڕێکخراوی چاودیری کوردۆساید{چاک} ناوی فه‌تاح به‌گ وه‌ک تاوانبارێک ده‌به‌ن. هاوکات ناوی فه‌تاح به‌گ له لیستی تاوانبارانی دادگای بالای تاوانه‌کانی ئه‌نفالدا هاتووه .له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا له کوردستان بووم، به هه‌ول و یارمه‌تی چه‌ند براده‌رێک توانیم ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ فه‌تاح به‌ک ئه‌نجام بده‌م.
*********************************
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی/ فه‌تاح به‌گ کێیه؟فه‌تاح به‌گ/ من ناوم فه‌تاح به‌گ کوڕی که‌ریم به‌گ کوڕی حه‌مه‌پاشای که‌یخه‌سره‌و به‌گه.
ده‌رچووی کۆلیژی سه‌ربازی عیراقم.به‌شی ئیداری.
له‌سوپا مامه‌وه تاگه‌شتمه پله‌ی عمید.
سه‌رده‌مێکیش ئه‌مین داریی گشتی کشتوکاڵ بووم .
گۆران / ده‌مێک حیزبی به‌عس هاته سه‌رده‌سه‌لات هێدی هێدی ئه‌فسه‌ره‌کورده‌کانی له سوپا ده‌رکرد یا خانه‌نشینی ده‌کردن ،چۆن بوو تۆ مایته‌وه‌و به‌ر ئه‌و شالاوه نه‌که‌وتیت؟فه‌تاح به‌گ/ سه‌ده‌ها کورد وه‌ک ئه‌فسه‌ر له سوپا مانه‌وه، له‌وانه عزیز موفتی که قائد فرقه‌بوو له حه‌ره‌کاتی عه‌سکه‌ری به‌غدا.هه‌ر ئه‌فسه‌رێک که چالاکی نه‌بووبێت و نه‌بووبێته هۆی تێکدانی یاسا ئه‌وه له سوپا ماوه‌ته‌وه.
گۆران/ ده‌مێل له سوپادابوویت ناچار نه‌کرایت ببیته به‌عسی؟ فه‌تاح به‌گ/ چۆن ناجار نه‌کرام هه‌موو به‌شه‌رێکی عێراقی به‌عسی بوو ،به‌عسی له‌سلیمانی زۆرتر‌بوو وه‌ک له تکریت.
به‌ڵام به‌عسی عقائیدی نه‌بووم هه‌ر به‌ناو به‌عسی بووم.ساڵی جارێکیش نه‌ده‌چوومه کۆبوونه‌وه‌ی حیزبیه‌وه.
گۆران/ پێشمه‌رگایه‌تیت کردووه؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌خێر به‌لام هاوکاربووم له گه‌ڵیاندا.
گۆران/ چکات هاوکاریت کردوون و چۆن؟فه‌تاح به‌گ/ ساڵی 63هاوکاریم کردووه‌ن ،بۆیه‌که‌م جار که چه‌کی کڵاشینکۆف و سه‌مینۆف هاته ناو شۆڕش من ناردم بۆیان.
من له‌یه‌ک حه‌لقه‌ی حیزبی بووم له‌گه‌ڵ یونس ڕۆژبه‌یانی که ئێستا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیه..
گۆران/ ئه‌وده‌مه‌ی که له سوپابوویت بزووتنه‌وه‌ی کوردی به‌ره‌و لاوازی ده‌چوو ، ئه‌نفال ده‌ستی پێ‌کردبوو.ئه‌و کاته‌ش هه‌ر هاوکاری پێژمه‌رگه‌ت ده‌کرد؟فه‌تاح به‌گ/به‌ڵی
گۆران/ چۆن؟فه‌تاح به‌گ/ هه‌زار شایه‌تم هه‌یه
گۆران/ ناوی یه‌کێک له‌و شایه‌تانه بهێنه.فه‌تاح به‌گ/ گه‌ر مووشکیله‌یه‌ک بووبێت. خه‌به‌رم ده‌دانێ
گۆران/ خه‌به‌رت به‌کێدا ده‌نارد؟فه‌تاح به‌گ/ خه‌به‌رم به هه‌موو قه‌ومه‌که‌ده‌دا.
گۆران/ ئه‌و قه‌ومه کێن؟ یه‌ک ناوم پێبڵیفهتاح به‌گ/ حاجی ره‌فعه‌ت که ئێستا کۆچی دوایی کردوه.
گۆران/ ناوی یه‌کێکی زیدنووم پێ بده له نێو یه‌کیه‌تی یا پارتی که ئه‌وده‌مه پۆستێکی گرنگی هه‌بووبێت و ئێستا له ژیاندامابێت.فه‌تاح به‌گ/ جه‌لالی ئه‌حمه‌دی ڕۆسته‌م،ڕه‌سوڵی حه‌مه‌ی تۆفیق،هه‌زاره‌هاکه‌سی تر.
گۆران/ئه‌مانه که‌سانی ناسراو نین و من یه‌که‌م جاره ئه‌م دووناوه ببیستم.گۆران/ چۆن ئه‌مانه‌ت ئاگادار ده‌کرده‌وه ؟فه‌تاح به‌گ/ هاتووم کۆبوونه‌وه‌م به فه‌وجه‌که‌م کردووه که هه‌موو سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکی تێدابووه، سه‌د ئامر مه‌جمو‌عه‌م هه‌بوو ئه‌م ئامر مه‌جموعانه هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌م پێکرددوون و پێیانم وتوه باروودۆخ خراپه و پێیان بڵین بۆ خاتری پێخه‌مبه‌ر بێنه خواره‌وه،نه‌ئه‌هاتنه خواره‌وه.
هه‌تا یه‌که‌م رۆژ له قه‌ره‌داخ که په‌نجا شایه‌تم هه‌یه هه‌زاره‌ها ماڵم نجات دا.
گۆران/ کێ بێته خواره‌وه ،پێشمه‌رگه یا گووندنشینه‌کان؟فه‌تاح به‌گ/ گووندنشینه‌کان
گۆران/ له چ سه‌رده‌مێکدا؟فه‌تاح به‌گ/ له‌سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌که‌دا، له ناوچه‌ی شێخ ته‌ویلیش خه‌ڵکم ڕزگار کردووه.
سوپای عیراقی هاتن له شێخ ته‌ویل بده‌ن که پێژمه‌رگه‌ی زۆری لێ‌بوو.ئه‌و ده‌مه عومه‌ر فه‌تاح و سامان گه‌رمیانی وشێخ جه‌عفه‌ر له‌وێ بوون.
گۆران/ هه‌ر موسته‌شارو سه‌رۆک جاشێک ده‌م ده‌کاته‌وه ، ده‌ڵیت من ئه‌وه‌نده هه‌زارکه‌سم له مردن رزگار کردووه ،جا گه‌ر به پێی ئه‌و قسانه بێت ده‌بوو ئه‌و 182000 که‌سه ئێستا زیندووبوونایه. تۆ چ ده‌ڵێیت له‌و ڕووه‌وه؟فه‌تاح به‌گ/ تۆ واده‌زانی دووکه‌س ئه‌نفال کراوه، لێراوه تا باکیره‌و کۆیسنجاق ئه‌نفال کراوه .
گۆران/ ده‌زانم ده‌زانم به‌ڵام گه‌ر حسابێکی ورد بۆ ژماره‌ی سه‌رۆک جاش و موسته‌شاره‌کان بکه‌ین وبه‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ییه‌ی که گوایه له‌مردن ڕزگاریان کردون ،ده‌بوو ژماره‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان زۆر زۆر له‌و ژماره‌یه که‌متر بووایه که ئه‌نفالکران.فه‌تاح به‌گ/ خۆ من نه‌مووتوه ملیۆنه‌هام رزگار کردوه،ئه‌مه قسه‌یه که ده‌ڵێم ، به‌ڵێ من هه‌زاره‌ها که‌سم رزگارکردووه.
گۆران/ باشه ژماره‌یه‌کی نزیکم پێ بڵی که تۆ ڕزگارت کردوون؟فه‌تاح به‌گ/ زۆرن زۆر .
گۆران/ زۆر یانی چه‌ند 1000 ،2000. ،10000، 20000فه‌تاح به‌گ/ گه‌ر به مه‌زه‌نه‌بێت ئه‌وه ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ،گوڵه‌که‌وه نه‌مهێشتوه یه‌کێکیان ئه‌نفالبکرێت هه‌مویان هاتن .
گۆران/ بۆ کوێ هاتن؟فه‌تاح به‌گ/ هاتن بۆشار و پاشان ناردمن بۆ زه‌رایه‌ن.
ته‌نانه‌ت چه‌که‌کانیشیانم پاراست و ئاژه‌له‌کانیشیانم له‌ته‌ک خۆیان نارد بۆ زه‌رایه‌ن.
من به‌رده‌وام خه‌به‌رداری هه‌موو قه‌ومه‌که‌م له پێشهاته‌کان کردووه.به‌ڵام تۆ لێم ده‌پرسیت کێن ئه‌وانه‌ی رزگارت کردوون، زۆرن ناویانم له یاد نیه.خۆت بڕۆ له‌وانه بپرسه که رزگارم کردوون بڵی فه‌تاح به‌گی جاف خه‌به‌ری داوه پێتان یا نا؟
گۆران/ من که‌س ناناسم له‌وانه‌ی گوایه تۆ ڕزگارت کردوون تا پرسیاریان لێبکه‌م.فه‌تاح به‌گ/ وه‌ک وتم به‌رده‌وام کۆبوونه‌وه‌م به سه‌رۆک فه‌وجه‌کان کردوه که زۆرێکیان کوڕی ،مامی ،برای یا که‌سێکی له شاخ بووه ،پیم وتوون که خه‌به‌ریان پێبده‌ن.
هه‌موو جار ده‌رۆژ یا دوو مانک یا ساڵێک به‌ر له هیرشه‌کان خه‌به‌ردارم کردوون.
گۆران/ له‌وانه‌ی که تۆ ده‌ڵێیت ڕزگارم کردوون و ئێستا له ژیاندا ماوون ،که‌سیێکیان رۆژێک له ڕۆژان باسی ئه‌م کاره‌ی تۆی کردووه؟فه‌تاح به‌گ/ نازنم خۆ من ناچم ماڵه‌و ماڵ بگه‌ریم و پرسیاریان لێبکه‌م ،به‌ڵام خۆیان ئیعتراف ده‌که‌ن.
گۆران/ له‌کوێ ئیعترافیان کردوهفهتاح به‌گ/ له هه‌موو شوێنێک.
گۆران/ من به‌رده‌وام متابه‌عه‌ی ڕاگه‌یاندنی کوردی ده‌که‌م تا ئێستا نه‌م بیستوه‌و نه‌م خوێندوته‌وه که‌سێک باسی چاکه‌ی تۆی کردبێت که‌له ده‌می ئه‌نفالدا ڕزگارت کردبێت.فه‌تاح به‌گ /ئه‌ی کێ ڕزگاری کردوون؟گۆران/ نازنم ،من پرسیار له‌تۆ ده‌که‌م.گۆران/ من هه‌ر ئه‌وه دووباره ده‌که‌مه‌وه که هه‌ر مسته‌شارێک بدوێنیت ده‌ڵی من ئه‌وه‌نده هه‌زار که‌سم رزگار کردووه.فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وانه هه‌موویان درۆ ده‌که‌ن.
گۆران/ ئه‌ی تۆ ڕاست ده‌که‌یت؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی من ڕاستده‌که‌م.
گۆران/ تۆ که له سوپادابوویت و گوزه‌رانت باش بووبۆ بوویت به موسته‌شار؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌بوایه یه‌که‌م فه‌وج ئێمه ته‌شکیلمان بکردایه به‌ڵام ئێمه ره‌فزمان کرد .
گۆران/ ئێوه کێن؟فه‌تاح به‌گ/ عه‌شره‌تی جاف.کاکم خۆم سه‌رداربه‌گ.
ته‌ماشامان کرد900 که‌س له عه‌شیره‌ته‌که‌مان چووته لای ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته. ئه‌و ده‌مه ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته قیاده‌ی فه‌وجی 4 ی ده‌کرد له سلیمانی ، هه‌ندێکیش له عه‌شره‌ته‌که‌مان چوون بۆ هه‌ولێر،
ئیتر گشت عه‌شره‌ت داوایان له من کرد که فه‌وج پێک بهێنم تا گه‌نجه‌کانی عه‌شیره‌تی جاف له مه‌رگ رزگار بکه‌م .
گۆران/ ئه‌ی بۆ ئه‌نوربه‌گ نه‌یده‌توانی ڕزگاریان بکات؟ خۆ ئه‌ویش موسته‌شاربوو ده‌ستی ده‌رڕۆیشت.فه‌تاح به‌گ/ ئاخر فه‌وجه‌که‌ی ئه‌و بچوک بوو ئیمه‌ش عه‌شیره‌تی جاف زۆر بووین ده فه‌وج به‌شی نه‌ده‌کردین.
گۆران/ یانی مه‌به‌ستت له بوون به موسته‌سار ته‌نها ڕزگارکردنی که‌سانی سه‌ر به‌عه‌شیره‌ته‌که‌ت بووه؟فه‌تاح به‌گ/ ته‌بعه‌ن وابوو ،ئه‌وه ته‌له‌بی عه‌شیره‌ته‌که خۆی بوو.
گۆران/ بۆ عه‌شیره‌ته‌که‌تان له‌ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیدابوو ؟فه‌تاح به‌گ/ کاکه عه‌سکه‌ر ده‌یکووشتن له شه‌له‌مچه‌و له جنوب ده‌یانگرتن.
گۆران / ئه‌ی بۆ نه‌بوون به پێشمه‌رگه،هه‌م ژیانی خۆیان ڕزگارده‌کرد و هه‌م به‌شداریشیان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یاندا ده‌کرد؟فه‌تاح به‌گ/ پێشمه‌رگه جێی ئێمه‌ی تێدا نه‌ده‌بوویه‌وه، ئێمه زۆر بووین ،جگه له‌وه ئه‌و ده‌مه حکومه‌ت ئه‌وانی تری ئیباده‌ده‌کرد. ئێمه زۆربووین نه‌ده‌کرا هه‌موو خۆمان بشارینه‌وه.
گۆران/ جا ئه‌وه پاساوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گوژرێن ببن به جاش یا خه‌فیفه، به‌ڕای تۆ خوێنه‌ر بروا به‌م پاساوه ده‌کات؟فه‌تاح به‌گ/ که‌یفی خۆیانه ئه‌وه ڕاستیه من ده‌یڵێم.
من به که‌سم نه‌وتووه ببێته خه‌فیفه ،بچۆ ماڵێک بهێنه له کوردستان من به‌زۆر کوره‌که‌یانم کردبێت به چه‌کداری خۆم.
خۆیان هاتوون پێڵاوه‌کانی منیان ماچ کردووه یا واسته‌یان کردووه تا بیانکه‌مه چه‌کدار.
گۆران/ خۆت به تاوانبار نازانیت که ده‌مێک کورد دووچاری ئیباده ده‌بو‌وه‌وه و ئه‌نفال ده‌کرا تۆش پاڵت دابوو به به‌عسه‌وه‌و خزمه‌تت ده‌کرد؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌خێر من خۆم به مرتاخ ده‌زانم چونکه توانیومه خزمه‌تی قه‌ومه‌که‌م بکه‌م {مه‌به‌ستی عه‌شیره‌تی جافه نه‌ک قه‌ومی کورد /گۆران} به‌ڵی من خزمه‌تی عه‌شیره‌ته‌کمم کردووه.
زۆریش خۆم به به‌خته‌وه‌رده‌زانم که توانیم خزمه‌تی قه‌ومه‌که‌م بکه‌م و هه‌زاره‌ها گه‌نجی جافم له مه‌رگی محه‌قه‌ق رزگار کردووه.
سه‌ده‌ها له ئیعدامابوون چووم واسته‌م کردوه و له ژوری ئیعدام ده‌رم هێناون. خه‌ڵک هه‌بوه به قومبه‌له‌وه گیراوه چووم واسته‌م بۆ کردوه‌و ده‌رم کردوه له سجن.
له ژوری مه‌حکه‌مه‌ی سه‌وره خه‌ڵکم له ئیعدام رزگار کردووه.
گۆران/ ناوی که‌سێکت له یاده له‌وانه‌ی له ئیعدام رزگارت کردوون؟فه‌تاح به‌گ/ شاهیدم هه‌ن ، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود یه‌کێکه له‌و شاهیدانه.
گۆران/ خوێنه‌واریت هه‌یه؟به‌ڵێ/ به‌ڵی
گۆران/ ئه‌مه لیستی ناوی تاوانبارانی ئه‌نفاله که له دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئه‌نفال له به‌غدا ده‌رچووه، ئه‌مه ناوی تۆیه له‌م لیسته‌دا؟ فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی ناوی منه.
گۆران/ بۆ ناوت هه‌یه گه‌ر خۆت به تاوانبار نازانیت.؟گۆران/ له‌و دادگایه وه‌ک تاوانبار ناوت هاتوه‌و داواکراویت.ده‌زانیت؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵێ به‌ڵی ده‌زانم.چاوه‌ڕێ ده‌که‌م با بێن بمانبه‌ن.
گۆران/ به‌ڕای تۆ گه‌ر که‌سێک تاوانبار نه‌بێت بۆ ناوی یاداشت ده‌که‌ن و داوی گرتنی ده‌که‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ خۆ ناوی مه‌لا حه‌سه‌نی رۆخزایی هاتووه که ژنه‌که‌ی و کوڕێکی ئه‌نفال کراوه.
گۆران/ دیاره له مه‌سه‌له‌یه‌کی وا هه‌ستیارو گه‌وره‌دا ناوی که‌سێک هه‌ر به هه‌ڵه دێت.فه‌تاح به‌گ/ من ئینکاری ناکه‌م بڵێم موسته‌شار نه‌بووم، من موسته‌شاربووم به‌ڵام له‌و رێگه‌وه خزمه‌تم کردووه،
گۆران/ یانی ویژدانی خۆت به ئاسوده ده‌زانیت؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی چه‌ندین گه‌نجم له کوشتن ڕزگار کردووه،مووچه‌م داوه پێیان یارمه‌تیم داون.
گۆران/ یانی به هیچ جۆرێک خۆت به تاوانبار نازانیت؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌وه‌لا ،گه‌ر خۆم به تاوانبار بزانم ئێستا ده‌چم بۆ دادگا.
گۆران/ باشه گریمان چه‌ند خێزانێکی که‌سوکار ئه‌نفالکراو له‌م گه‌رمیانه چوون له دادگا سکاڵایان تۆمارکرد له‌دژت، به‌وه‌ی تۆ که‌سوکاریانت ئه‌نفالکردووه ،ئه‌وجا دادوه‌ر چه‌ند پۆلیسێک ده‌نێرێت بۆ ده‌ستگیرکردنت،ئه‌و ده‌مه له‌گه‌ڵێان ده‌چیت بۆ دادگا؟،یا تۆش ده‌ڵێیت تا مام جه‌لال ئه‌مرم پێ نه‌کات ناچمه دادگا .چونکه عه‌باسی بایز عاخا که نزیکه‌ی 40 داوی له‌سه‌ره ، گووتبووی تا کاک مه‌سعود ئه‌مرم پێ نه‌کات ناچمه دادگا. فه‌تاح به‌گ/ وه‌ڵا ئه‌رۆم له گه‌ڵیاندا چونکه خۆم به تاوانبار نازانم.
به‌ڵام بۆ دادگای ئێره له کوردستان نه‌ک بۆ دادگای به‌غدا.
گۆران/ بۆ ناچیت بۆ به غدا خۆ تا ئێستاش ئێمه به‌شیکین له عێراق؟فه‌تاح به‌گ/ تۆ جارێ عێراقچێتی به‌سه‌ر منه‌وه مه‌که.
من کوردم هام له‌ژێر ئاڵای کورددا له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا ده‌مه‌ویت دادگایی بکرێم،
گۆران/ من عێراقچێتی ناکه‌م ،باسی حه‌قیقه‌ت ده‌که‌م ، تۆ باسی ئاڵای کورد ده‌که‌یت، ئه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ی شه‌ڕت بۆ ده‌کرد ئاڵای وه‌حده‌و حوریه‌و ئیشتراکیه‌ی به‌عس نه‌بو؟ئه‌مه بانێک و دووهه‌وانیه؟فه‌تاح به‌گ/ نا ئه‌وه‌یان ئیجباربوومه.
فه‌تاح به‌گ/ با شتێکت پێ بڵێم ، هێز هه‌یه له کوردستان له سه‌ره‌که‌یه‌وه تا خواره‌که‌ی پیاوی سه‌دام حسین بوونه و ئیشیان بۆ سه‌ددام کردوه. خۆ هه‌ر من نه‌بووم به ته‌نها .ئه‌وه‌نه‌ی به‌عسی له کوردستاندا هه‌بووه له تکریتدا ئه‌وه‌نده نه‌بووه.
گۆران/ من باس له دادگایه‌ک ده‌که‌م له به‌غدا که تایبه‌ت بووه به تاوانه‌کانی ئه‌نفال، دادگایه‌کی فه‌رمی و له‌جیهاندا باوه‌ڕپێکراوه و بڕیاره‌کانیشی هه‌موو عێراق ده‌گرێته‌وه به کوردستانیشه‌وه. گه‌ر له‌وی داوات بکه‌نه‌وه ده‌ڕۆیت؟فه‌تاح به‌گ/ گه‌ر حکومه‌ته‌که‌م ته‌بلیغم بکات هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌چم.
گۆران/ ئه‌ی تۆ پێشتر ووتت ناچم بۆ دادگای به‌غدا.فه‌تاح به‌گ/ گه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی خۆمان فه‌رمانم پێ‌بکات ده‌ڕۆم به‌ڵام بێ فه‌رمانی ئه‌وان ناڕۆم.گه‌ر که‌سێک توانی بیسه‌لمێنێت من که‌ڵه‌شێرێکیم کووشتووه یا وه‌ره‌قه‌یه‌کم بدۆزرێته‌وه که دژی کورد نووسیومه ،ئه‌و کاته ئاماده‌م بۆ ئیعدام، با 7 جار ئیعدامم بکه‌ن.من له چاکه زیاتر خراپه‌م نه‌کردوه ،من گه‌نجم نه‌جات داوه له مردن شانه‌ی حیزبی ئاشکرابوون و گیراون من به‌رم داون.گۆران/ ئه‌و قسه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت هه‌موو موسته‌شاره‌کان هه‌مان قسه ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێکه‌وتبن.فه‌تاح به‌گ/ نا ئه‌وان واناڵێن.
گۆران/ با واده‌ڵێن هه‌رکامیان بۆ راگه‌یاندن دووابێت هه‌مان قسه‌ی تۆی کردووه.فه‌تاح به‌گ/ ده‌ی که‌واته کردوویانه .
گۆران/ ئه‌ی که‌واته کێ ئه‌نفالی کرد؟فه‌تاح به‌گ/ به‌رای تۆ مسته‌شاری تڕکه‌ن ئه‌نفالی کردووه؟ئه‌چێته عه‌قله‌وه موسته‌شار ئه‌نفالی کردبێت؟ سه‌ددام به‌قسه‌ی خۆی ووتی من ئه‌نفالم کردووه،
گۆران/ گه‌ر جاش و موسته‌شاره‌کان چاو ساغی سوپای عیراق نه‌بوونایه که شاره‌زایی ته‌وایان له کوردستان هه‌یه‌و گووندو دۆڵ‌و چیا‌و ئه‌شکه‌وت ڕێگاوبان شاره‌زان ،گه‌ر ئه‌مانه نه‌بوونایه سوپای عیراقی ده‌یتوانی به‌و جۆره ئه‌نفال بکات؟ هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون گووندنشینه‌کانیان له ئه‌شکه‌وته‌کاندا ده‌رده‌هێنا و راده‌ستی سوپای عێراقیان ده‌کردن؟فه‌تاح به‌گ/ به پێچه‌وانه‌وه ئێمه خه‌به‌رمان ده‌دا که رابکه‌ن و گونده‌کانایان جێبهێڵن. سه‌ده‌ها شایه‌تم هه‌یه که خه‌به‌رمان به خه‌ڵکه‌که‌داوه که رابکه‌ن. حه‌مه‌ی مارف و کوره‌کانی، حه‌مه‌ساڵحی موختار شایه‌تی ئه‌وه‌ن.
له مه‌قه‌ڕه‌که‌مدا ده‌ستم کرد به گریان، له‌وێ ئه‌حمه‌دی ڕۆسته‌م و حه‌مه‌ی تۆفیق و حاجی ڕه‌فعه‌ت دانیشتبوون. هه‌وڵم نارد بۆیان ڕابکه‌ن چونکه ده‌مزانی حکومه‌ت ده‌یانبات.
گۆران/ له یه‌کێک له ژماره‌کانی گۆڤاری چیا که کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ده‌ری ده‌کات ،یه‌کێک له پێسمه‌رگه‌کان له گێرانه‌وه‌ی یادوه‌ریه‌کانی سه‌رده‌می ئه‌نفالدا ده‌گێرێته‌وه که له ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ چه‌ند خێزانێک خۆیان له ئه‌شکه‌وتێکدا حه‌شاردابوو، به‌ڵام دواتر چاشه‌کان دۆزییاننه‌وه‌و ڕاده‌ستی سوپای به‌عسیان کردن ئه‌وانیش ناردیانن بۆ مه‌رگ ،ئه‌ی له‌م باره‌وه ده‌ڵێێت چی؟فه‌تاح به‌گ/ جاشی کێ بوون؟
گ
ۆران/ من نازنم جاشی کێ بوون به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه جاش بوون.له‌وانیه هی تۆبووبن.پێشمه‌رگه‌که ده‌ڵیت ئه‌و خێزانانه‌یان ته‌سلیم به بارق کردووه.فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه قاتعی من نه‌بووه ،بارق له توزخورماتوو بوو،منیش لێره‌بووم .
گۆران/ به‌ڵام بارق له‌گه‌ڵ تاوانبار نزار خه‌زره‌جی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو پرۆسه‌که‌یان ده‌کرد وانیه؟فه‌تاح به‌گ/ ڕاسته نزارخه‌زره‌جی سه‌رپه‌رشتی کردووه به‌ڵام بنکه‌ی ئێمه جیابوو ئێمه له ده‌ڤه‌ری جافه‌کان بووین.
گۆران/ به‌پێی ئه‌م قسانه بێت تۆ له کاتی ئه‌نفالدا فریشته‌و فریادڕه‌سبوویت و کاروپیشه‌ت هه‌ر ڕزگارکردنی خه‌ڵک بووه. هیچ فه‌رمانێکی حکومه‌تت جێبه‌جی نه‌کردووه، چیده‌ڵێت؟فه‌تاح به‌گ/ با چۆن نه‌م‌کردوه .
گۆران/ چ جۆره فه‌رمانێک؟فه‌تاح به‌گ/ بۆنمونه به که‌مین ده‌رچووین، بۆ واجباتی تر ده‌رچووین.
من فه‌وجێکی نیزامی بووم و به‌پێی فه‌رمانی سه‌ربازی هه‌ڵسوکه‌وتم کردووه و مووچه‌م وه‌رگرتوه.5 هه‌زار چه‌کدارم هه‌بووه.
گۆران/ که‌واته پێویست بوو له به‌رامبه‌ردا کاریان بۆ بکه‌یت؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ی چۆن ،ئه‌ره‌وه‌ڵا.
گۆران/ پێشمه‌رگه‌ت کووشتوه؟فه‌تاح به‌گ/ به‌دستی خۆم؟
گۆران/ به‌دستی خۆت یا به فه‌رمانی تۆ.فه‌تاح به‌گ/ نه‌خۆم نه به فه‌رمانی من پێشمه‌رگه نه‌کوژراوه.
گۆران/ ئه‌ی گه‌ر پێشمه‌رگه‌ت نه‌کووشتوه ئیتر که‌مینت بۆ کی داناوه وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ت پێدا؟فه‌تاح به‌گ/ له‌ناوشاردا یا له دێ دانیشتووین پارێزگاری ئه‌و ناوچانه‌مان کردووه.
با یه‌کێک بێته پێشه‌وه بڵیت فه‌تاح به‌گ پێشمه‌رگه‌ی کووشتوه.من 5000هه‌زار چه‌کدارم هه‌بووه له ئیره‌وه تا هه‌ڵه‌بجه له‌ژێر ده‌ستی مندابووه.
گۆران/ ده‌ڵێن له مله‌سووره چه‌ند هه‌زارکه‌سێکت ته‌سلیم به سوپای به‌عس کردوه‌و ئه‌وانیش ئه‌نفالیان کردوون.چی ده‌ڵێێیت له‌و باره‌وه؟فه‌تاح به‌گ/ من ته‌سلیمم نه‌کردوون.
گۆران/ ئه‌ی کێ ته‌سلیمی کردن؟فه‌تاح به‌گ/ من چواڕۆژ، مانگێک 6، مانگ ،ساڵێک له‌وه‌و‌به‌ر له ڕێگه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانه‌وه خه‌به‌رم بۆ ناردون که شوێنه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن.
گۆران/ چۆن به‌ر له‌ساڵێک زانیت ئه‌نفالیان ده‌که‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ له‌وه‌به‌ر بروسکه‌مان بۆ ده‌هات .
گۆران/ یانی ساڵێک پێشتر ئێوه‌ی موسته‌شاره‌کان ئاگادارکرانه‌وه که ئه‌نفالیان ده‌که‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ ئێمه ئاگادار کراینه‌وه که پێیان ڕابگه‌یه‌نین ناوچه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن و بێنه خۆراوه‌وه بۆ مجه‌مه‌عه‌کان که بۆیان ئامده‌کرابوو،گه‌ر نه‌یه‌ن زه‌ره‌رده‌که‌ن.جا ئه‌وه‌ی عاقڵبوو هاته ناو موجه‌مه‌عه‌کان و نه‌کوژرا ،ئه‌وه‌ی بێ عه‌قڵ بوو تووشی ئه‌و به‌دبه‌ختیه‌بوو.
گۆران/ کێ هێنانیه خواره‌وه سوپا یا چه‌کداره‌کانی تۆ؟فه‌تاح به‌گ/ {70} ده‌بابه، که‌تیبه‌یه‌کی مه‌دفه‌عی، 100 قوات خاسه ،فه‌وجێکی مه‌غاویر و چه‌ندین شۆفڵ ،ئه‌مانه‌مان له‌گه‌ڵدا بوون.
گۆران/ ده‌زانم ئه‌مانه به‌شداریان هه‌بوو ،ئه‌ی ڕۆڵی ئیوه چی‌بوو؟فه‌تاح به‌گ/ ئێمه مجه‌ره‌د هێزێک بووین له ته‌کیاندا بۆئه‌حتیات.
گۆران/ چ ئه‌رکێکتان پێسپێردرابوو؟ فه‌تاح به‌گ/ هیچ
گۆران/ ده‌چێته ئه‌قڵه‌وه حیزبی به‌عس پاره‌یه‌کی زۆر سه‌رف بکات بۆتان مووچه‌یه‌کی باش و بڕیک ئیمتیازاتیش بدات، له‌گه‌ڵ سوپاکه‌ی بتانهێنێت ته‌نها بۆ ته‌ماشاکردن؟فه‌تاح به‌گ/ نا واجباتمان بوو که له‌ته‌کیاندا بروین.
گۆران/ که‌واته واجباتی قیتالیشتان هه‌بووه؟فه‌تاح به‌گ/ نا
گۆران/ چۆن ده‌کرێت؟فه‌تاح به‌گ/ چونکه قیتال نه‌بوو. شه‌ڕ نه‌بوو.ئێمه نه‌مانکرد.
گۆران/ یانی ئێوه هیچ ده‌ورتان نه‌بوو له هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌دا؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌وڵا
گۆران/ نه شه‌رتان کردوو نه به‌شداریتان له هێنانه خواره‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌دا کرد.ئه‌ی ئێوه‌یان بۆ که‌یف و سه‌فا هێنابوو؟فه‌تاح به‌گ/ وه‌ڵا هه‌ر ته‌ماشامان ده‌کرد.
گۆران/ سوپای ئێراقی هێنده میهره‌بان بوو له ئێوه‌ی قه‌بول کرد هیچ نه‌که‌ن و ته‌نها ته‌ماشای دۆخه‌که‌بکه‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌روه‌ڵا،
بڕوابکه ئه‌گه‌ر یه‌که‌م ڕۆژو دووه‌م ڕۆژ بهاتنایه‌ته خواره‌وه که‌س نه‌ده‌گیرا.
به‌ڵام ئه‌وان سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانیان له دوه‌م ڕۆژه‌وه هاتن وتیان دێینه خواره‌وه منیش وتم من ره‌ئم نیه بێنه خواره‌وه ،من ته‌حه‌مولی مه‌سئولیه‌تتان ناکه‌م.
گۆران/ ئه‌م قسه‌یه‌ت دژ به یه‌ک نیه؟ له‌لایه‌ک ده‌ڵێیت گه‌ر یه‌که‌م رۆژو دووه‌م ڕۆژ بهاتنایه‌ته‌خواره‌وه هیچیان به‌سه‌رنه‌ده‌هات و ڕزگارم ده‌کردن ، له‌لایه‌کی تر ده‌ڵییت پێم وتن من رام نیه بێنه خواره‌وه‌و ته‌حه‌مولی مه‌سئولیه‌تتان ناکه‌م؟وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.من له‌وی خۆم عمید بووم قاعدی حه‌مله‌که عقیدبوو، عقید فوئاد.گۆران/ کوردبوو ؟فه‌تاح به‌گ/ نا عه‌ره‌ب بوو.
تکام لێکرد که ڕێگه‌بدات ئه‌و خه‌ڵکه بێنه خواره‌وه. وتی ئه‌وه‌ی دێته خواره‌وه با بێت.
ئه‌وه‌بوو بروسکه‌یه‌کی کرد بۆ فه‌یله‌ق،پاشان وتی موافه‌قه‌ت هاتوه‌ته‌وه که بیانبه‌ن بۆ مجه‌مه‌عی سمود له‌وی نیشته‌جێیان که‌ن.
پاشان ئێمه چوینه ناوه‌وه بۆ قولیجان ،ئێمه ئه‌ماندی گونده‌کانیان به‌شۆفڵ ده‌روخاند ،من شۆفڵم نه‌بوو تا گوند بروخێنم.حکومه‌ت ده‌یڕ‌وخاندن.
ده‌مێک ئێمه چوینه قوڵایی ئه‌م خه‌ڵکانه لێره مابوونه‌وه، نه‌چوونه ناو مجه‌مه‌عه‌کان.
گۆران/ نه‌چوون یا نه‌یانبردن و به‌ڵێنی درۆیان پێدابوون؟.فه‌تاح به‌گ/ نازانم
له‌ولاشه‌وه حکومه‌ت زانیاری وای وه‌رگرتبوو که ئه‌مانه دژی حکومه‌ت چه‌کیان هه‌ڵگرتووه. ئیتر داویی سواریان کردن و بردنیان ،نازانم بۆ کوێ‌یان بردن.
گۆران/ یانی نه‌تده‌زانی که بۆکوێیان ده‌به‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ نه به پێغه‌مبه‌ر.
گۆران/ نه‌تده‌زانی که بۆ مه‌رگیان ده‌به‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ نه به ته‌ڵاقم نه‌به مه‌لائیکه‌ت نه‌به قورعان نه‌مده‌زانی.
گۆران/ئاخر ناچێته ئه‌قڵه‌وه که‌سێک وه‌ک تۆ له پۆستێکی وا هه‌ستیارداو خاوه‌ن 5000 چه‌کدارو له‌ناو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌کاندا بیت و نه‌زانیت ئه‌و خه‌ڵکه بۆ کوی ده‌به‌ن.خۆ بۆ سینه‌مایان نه‌ده‌بردن،حه‌تمه‌ن زانیوته بۆ کووشتنیان ده‌به‌ن.فه‌تاح به‌گ/ ئاخر پێشتریش20 که‌ره‌ت کوردیان برده عه‌ماره‌و ناسریه‌و هێنانیانه‌وه.
گۆران/ ئه‌مه‌یان جیاوازبووه ،خۆ چه‌ند که‌سێک نه‌بوون نه‌فییان بکه‌ن ،182 هه‌زار که‌س بوون.خه‌ڵک له‌ناو شاره‌کان بزانن که ئه‌وانه بۆ کوشتن ده‌به‌ن و هه‌وڵی ڕزگارکردنیان بده‌ن ،وه‌ک له چه‌مچه‌ماڵ ڕوویدا، چۆن تۆ له‌ناو ڕووداوه‌که‌بوویت نه‌تزانیوه بۆ کوێان ده‌به‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ من چیم ده‌توانی بکه‌م ،پێم وتبوون مه‌یه‌ن. ئێوه به‌زۆر ئه‌تانه‌وێ ماڵ ئێمه کاولکه‌ن{لێره‌دا که‌مێک هه‌ڵچوو}
ئێو دائه‌نیشن هیچ ناکه‌ن ئیلا قسه‌نه‌بێت،نه‌پێشمه‌رگه‌یتان کردووه نه‌هیچ.
له‌وه‌زیاتر هیچتان نیه ئیتهامی عاله‌م ده‌که‌ن و خۆتان ده‌که‌نه کورد.
گۆران/ وه‌ڵا کوردم خۆ هندی نیم، له‌وش گرنگتر به‌ره‌ی میلله‌ته‌که‌مم جێنه‌هێشتووه، وه من ئیتهامت ناکه‌م ته‌نها پرسیارده‌که‌م.فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ی بۆ باس ئه‌وه ناکه‌یت که ئه‌رزاقم بۆ هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه ودێکان ناردوه و خزمه‌تم کردوون؟ تۆ هه‌رئه‌وه دووباره ده‌که‌یته‌وه ده‌لێیت تۆ زانیوته بۆکوێیان ده‌به‌ن .پێغه‌مبه‌رم کافر بێت گه‌ر زانیبێتم بۆ کوێ‌یان بردوون. ئاخر پرسیاره‌کانت زۆر بریدارکه‌رن.
من 700 ساڵه مێژووم هه‌یه ئه‌و مێژوه ون ناکه‌م ،من عه‌شیره‌تم هه‌یه مێژوم هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌چی ئه‌و مێژوه‌م ون بکه‌م.
گۆران/ من نه‌هاتووم محاسه‌به‌ی تۆ بکه‌م من رۆژنامه‌نووسم ئه‌رکی خۆم به‌جێده‌هێنم .فه‌تاح به‌گ/ تۆ بێ ویژدانی ده‌که‌یت له پرسیاره‌کانتا.
گۆران/ بێویژدانی ناکه‌م به‌ڵام پرسیارێک ده‌که‌م که خۆم ده‌مه‌وێت نه‌ک پرسیارێک به دڵی تۆ بێت.جا له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره لای تۆ محرج بێت .وه‌ک به‌ر له چاوپێکه‌وتنه‌که وتم گه‌ر پرسیارێکت به‌ڵ نه‌بوو ده‌توانیت وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه ،جائێستاش دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه .هه‌رپرسیارێکت به‌دڵ نه‌بوو وه‌ڵامی مه‌ده‌ره‌وه.فه‌تاح به‌گ/ بۆ وه‌ڵام نه‌ده‌مه‌وه ،گه‌ر وه‌ڵام نه‌ده‌مه‌وه مانای وایه له‌سه‌ر خۆم ئیسپاتی ده‌که‌م.
گۆران/ سه‌دامت دیوه؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی
گۆران/ چه‌ندجار؟فه‌تاح به‌گ/ ده‌مێک وه‌زیربووم دیومه.{مه‌به‌ستی ئه‌مینداری گشتی کشتوکاله}
گۆران/ ئه‌ی ئه‌وکاته‌ی که موسته‌شاربوویت؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌مدیوه.
وه‌زیریه‌که‌ش له‌به‌رخاتری عه‌شره‌ته‌که‌م کردم نه‌ک به خواستی خۆم ،
چونکه هه‌ر عه‌شره‌تێک وه‌زیرێکی هه‌بوو ئێمه نه‌مانبوو ،ئیتر منیش بووم به ئه‌مینداری گشتی کستوکاڵ که پله‌ی وه‌زیری هه‌بوو.
گۆران/ چۆن حوکمی سه‌دام هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟فه‌تاح به‌گ/ حوکمی سه‌دام مێژووه ،من ناتوانم هه‌ڵیسه‌نگێنم. خۆت نازانیت چۆن بوو؟
گۆران/ من ده‌زانم چۆن بوو ده‌مه‌وێت له‌ده‌می تۆوه بیبیستم که چۆن بووه.فه‌تاح به‌گ/ خۆت له‌من باشتر ده‌زانیت چۆن بوو.
گۆران/ به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌تۆش ببیستم که چۆن بووه.فه‌تاح به‌گ/ ده‌ته‌وێت بڵێم عادل بووه ،نه عادل نه‌بوه.
گۆران/ هه‌ر هێنده ده‌ڵێیت که عادل نه‌بووه؟ئه‌وه هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنته بۆ سه‌ددام؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ی چی بڵێم ؟پیاوکوژبوو، قاتل بوو.چی ده‌ڵێیت ئه‌وه‌بوو.ئه‌و خۆی ئیعترافی کرد که هه‌موو شته‌کان به فه‌رمانی خۆی بووه. خۆی وتوویه‌تی فڵان که‌س من کوشتوومه به‌ڵام ئێوه‌ده‌ڵێن موسته‌شار کووشتویه‌تی.
بڕوات بێت لاوزترین و بێ که‌سایه‌تی ترین که‌س به‌رامبه‌ر سه‌دام، موسته‌شاره‌کان بوون.لاوازترین مرۆڤ به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده حیزبی و سوپاییه‌کان ئێمه‌بووین.
گۆران/ گه‌ر هێنده لاوازبوون بۆ کردتان؟بۆ قه‌بوڵتان کرد شه‌خسیه‌تان بشکێنرێت؟فه‌تاح به‌گ/ کوره خزمه‌تمان کردوه، ملیۆنه‌ها گه‌نجمان له مردن رزگار کردوه.
خه‌ڵک بێویژدانه هه‌ر ده‌ڵین بیکوژه بیشێله ،ناڵین فه‌تاح به‌ک ئه‌مه‌ی کرد ئه‌وه‌ی کرد، یارمه‌تی خه‌ڵکی داوه، له که‌میندا خه‌ڵکی نه‌جات داوه.پێشمه‌رگه‌م گرتووه کردومه‌ته چه‌کدارو پاشان مه‌رخه‌سم کردوه.ئه‌ی گه‌وادێک ئه‌م شتانه ده‌ڵیت؟ نایڵێت
من ده‌زانم به‌م چاوپێکه‌وتنه قاپیه‌کم له‌سه‌ر ده‌که‌یته‌وه هه‌زاره‌ها که‌س له‌سه‌رم ده‌نووسن.
من به زۆرێک له مه‌سولینی کوردم وتووه ،ئه‌م وشه پیسه‌ی چاشێتیم قه‌بوڵکردووه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تی قه‌ومه‌که‌م بکه‌م.
به‌نه‌زری تۆ من ئه‌مه‌م به‌رامبه‌ر به چی کردبێت؟هیچ پاداشتێکم وه‌رنه‌گرتوه ،تائێستاش خانوویه‌کی خۆمم نیه هیچم نیه،که‌واته کاتێک تۆ ده‌ڵێت من چه‌ند هه‌زارکه‌سم ته‌سلیم کردوه ده‌بو له پاداشتیا مه‌کسه‌بێکم ده‌ست که‌وێت.
ته‌نانه‌ت دوای ئه‌نفالیش فه‌وجه‌که‌میان که‌م کردوه‌و و خۆشم ئه‌فسه‌ربووم ده‌ریانکردم.
پاشان کتابێک هات نووسرابوو، کێ غه‌دری لی کراوه با چاوپیاخشانه‌وه‌ی بۆ بکرێت ،ئیتر منیشیان گه‌رانه‌وه بۆ سوپا‌و بۆ ڕوتبه‌که‌م.
گۆران/ په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێرت له‌گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌بووه؟فه‌تاح به‌گ/ له‌گه‌ڵ شه‌خسی خۆی ؟
گۆران/ به‌ڵی فه‌تاح به‌گ/ نه‌خێر نه‌مبووه.گۆران/ ئه‌ی له گه‌ڵ که‌سانی خوار ئه‌و، بۆنموونه نه‌وشیروان مه‌سته‌فا؟فه‌تاح به‌گ/ نا نه‌مبووه.
گۆران/ ئه‌ی نامه گۆڕینه‌وه؟فه‌تاح به‌گ/ نا به‌ڵام من له ڕێگه‌ی جه‌ماعه‌ته‌کانمه‌وه په‌یوه‌ندیم پێیانه‌وه هه‌بووه.
گۆران/ چۆن؟فه‌تاح به‌گ/ بۆ نمونه ده‌مزانی که فڵان که‌س له فڵان ره‌بیه په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه و خواردن و ئه‌رزاقیان بۆ ده‌نێرێت ،منیش چاوپوشیم لێده‌کردو قسه‌م نه‌ده‌کرد ،یانی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌م هه‌بووه.
به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک نه‌بوه.
گۆران/ ده‌مێک موسته‌شاربوویت هه‌وڵت نه‌داوه په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی سه‌ره‌وه درووست بکه‌یت؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌خێر.
گۆران/ بۆ؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌مکردووه.
گۆران/ بۆ له‌خۆت ده‌ترسایت؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ره‌وه‌ڵا له‌خۆم ده‌ترسام ئه‌ی چۆن ئه‌مانه زاڵمبوون.بی ویژدان بوون ، گه‌ر بیانزانیایه په‌یوه‌ندیم هه‌یه ئیباده‌یان ده‌کردم.نه‌خۆم نه منداڵیان نه‌دهێشتم.
گۆران/ بڕوات به یاسا هه‌یه‌و ڕێزی لێده‌گریت؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵێ
گۆران/ پرسیاره‌کی پێشوو دووباره‌ده‌که‌مه‌وه.گه‌ر بارودۆخی کوردستان ماوه‌یه‌کی تر گۆرا، نازانم که‌ی ده‌گوڕێت،به‌ڵام گه‌شبینم هه‌ر ده‌گۆڕێت، به‌جۆرێک که هیچ حیزبێک ده‌سه‌ڵاتی پشتگیری و داڵده‌دانی ئه‌م ناوانه‌ی نه‌بێت که له‌م لیسته‌دا هاتوون و داوکران بۆ دادگا که یه‌کێکیان تۆیت، ده‌چیته به‌رده‌م دادگا‌و له‌وی داکۆکی له‌خۆت بکه‌یت؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی ده‌ڕۆم و ملکه‌چی یاساده‌بم.
گۆران/ ئه‌م پرسیاره‌م بۆیه کرد ،چونکه کاتی خۆی تاونباری ئه‌نفال نزار خه‌زره‌جی له دانمارک که‌وته‌به‌رده‌م دادگا، هه‌ر پرسیارێکیان لێده‌کرد سه‌باره‌ت به ڕۆڵی له ئه‌نفالدا هه‌رجاره‌ی پاساوێکی ده‌هێنایه‌وه ،ده‌مێک ده‌یوت من ئاگادارنه‌بووم ،قاتعی من نه‌بووه ،له‌و کاته‌دا من له مۆڵه‌تبووم،نه‌خۆشبووم، من فه‌رمانم نه‌داوه بۆ ئه‌و کاره .یانی وای له‌خۆی کرد که له‌ئه‌نفالدا هیچ ڕۆڵی نه‌بووه.گۆران/ گه‌ر ئه‌و دادگایه له ئاینده‌دا سازبوو ئایا تۆش وه‌ک ئه‌و پاساو ناهێنیته‌وه؟فه‌تاح به‌گ/ من نه‌م وتووه فڵان شوێن قاتعی من نه‌بووه ،یا نه‌رۆشتوم یا له‌وێنه‌بووم.
به‌ڵام پێیان وتم گه‌ر نه‌رۆیت بۆ جه‌نگ ئیعدامت ده‌که‌ین.
گۆران/ کێ وای پی وتیت؟فه‌تاح به‌گ/ قائید فه‌یله‌ق.
وتم ناڕۆم ،ئه‌مه زۆر گرنگه گویێ لێبگریت گه‌ر ویژدانتان هه‌بێت.
گۆران/ وه‌ڵا به‌شی خۆم ویژدانم هه‌یه.فه‌تاح به‌گ/ وتم گه‌ر ئیعدامم بکه‌ن ناڕۆم ئه‌مه قه‌ومی منه ناچمه ناویان
وتی باشه به جۆرێک بڕۆ جله سه‌ربازیه‌کانت بکه به‌ر.
گۆران/ ناوی ئه‌و قائید فه‌یله‌قه چی بوو؟فه‌تاح به‌گ/ عبدولعنان کریم
پاشان خه‌به‌رم دایه مام جه‌لال وکمال موفتی، کوشتیان.
گۆران/ که‌س ئه‌و جورئه‌ته‌ی هه‌بوو به قائید فه‌یله‌قێک بڵیت ناڕۆم بۆ شه‌ڕ؟فه‌تاح به‌گ/ ئا من دمتوانی ،من عه‌شره‌تم له‌پشتبوو.5هه‌زارکه‌س له چوارده‌ورم بوون.
وه‌ڵا وتی ئیعدامت ده‌که‌م، وتی تۆ له جه‌عفه‌ر بێسفتی زیاتر نیت.
وتم نا‌توانیت تۆ من ئیعدام بکه‌یت، گه‌ر جه‌عفه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه من هه‌ڵه‌م نیه.
دوایی به‌چی ئیقناعی کردم سه‌گبابه، وتی کوڕی باش جله سه‌ربازیه‌که‌ت له‌به‌رکه‌و ڕووتبه‌که‌ت ببه‌سته وبڕۆ له‌وی رێگه‌مه‌ده سه‌ربازی عێراقی ته‌عدا له ژن و کچی قه‌ومه‌که‌ت بکه‌ن.
به‌هه‌قی لائیلاهه ئیله‌ڵا به‌وجۆره ناردمی ئه‌گین ئیعدامیی بکردمایه نه‌ده‌چووم.
به‌خوا ئه‌وه حه‌مه‌ی مارف شاهیده له ئه‌فسه‌رم داوه،ئه‌فسه‌رێک هات 50 به‌رمیل گازویل ببات که هی پێشمه‌رگه‌بوو جێمابوو ،وتم نا‌توانیت بیبه‌یت هی عه‌شره‌ته‌که‌مه ،وتی ده‌یبه‌م منیش دامه به‌رشه‌ق ،هه‌زارشه‌قم تێهه‌ڵدا.
گۆران/ تۆ پێشتر وتت ئێمه‌ی موسته‌شاره‌کان بێنرخترین و سوکترین که‌س بووین له‌به‌رده‌م به‌رپرسه سه‌ربازی وحیزبیه‌کاندا ،ئه‌ی چۆن توانیت له‌ڕووی قائید فه‌یله‌قدا بوه‌ستیت و ئه‌فسه‌ریکیش بده‌یته به‌ر شه‌ق؟فه‌تاح به‌گ/ ئاخر من توانام هه‌بوو، پشتم هه‌بوو، عه‌شیره‌تم له‌پشت بوو .
گۆران/ بۆ به‌رای تۆ ئه‌وان حسابیان بۆ ئه‌و جۆره شتانه ده‌کرد؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ی چۆن نه‌یانده‌کرد .
گۆران/ چه‌ند سه‌رۆک جاش و مۆسته‌شار له کوردستان هه‌بوون ؟فه‌تاح به‌گ/ نزیکه‌ی 350 که‌سبوون.
گۆران/ ئه‌ی سه‌رجه‌م چه‌کداره‌کانیان چه‌ندبوون؟فه‌تاح به‌گ/ 370 هه‌زار بۆ 380 هه‌زارده‌بوون .
گۆران/ له‌م 350 که‌سه له موسته‌شارو سه‌رۆک چاشه‌کان ،چه‌ندیان به تاوانبار ده‌زانیت ،به ڕێژه؟فه‌تاح به‌گ/ هه‌بوو له نێوانیاندا بێ ئه‌خلاق و ئه‌ده‌ب سز.
گۆران/ ده‌توانیت چه‌ند ناوێک له‌وانه بڵێێت؟فه‌تاح به‌گ/ ئێوه خۆتان که‌وادرتان هه‌یه ده‌توانن پرسیاربکه‌ن و بیان دۆزنه‌وه.
گۆران/ من کادرم نیه ،ڕۆژنامه‌نووسم.فه‌تاح به‌گ/ منیش بۆم نیه ناوی که‌س بهێنم.
عه‌شره‌ته‌که‌م ، خێزانه‌که‌م ،قه‌ومه‌که‌م رێگه‌م نادات بچم خه‌به‌ر بده‌م و ببمه موخبر.
گۆران/ یانی ده‌زانیت که‌سانی بێبه‌زه‌یی و بێئه‌خلاق له نیو سه‌رۆک جاش و موسته‌شاره‌کاندا هه‌بوون؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی مه‌علومه
گۆران/ چه‌ند ده‌بوون، زۆرینه بوون یا که‌مینه؟فه‌تاح به‌گ/ نازانم چه‌ندبوون
گۆران/ باشه ئه‌م کارانه‌یان له ئه‌نجامی دڵسۆزیانه‌و بووه بۆ سه‌دام یا هۆکاری تر هه‌بوو؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌وه‌ڵا هه‌رخۆیان بێئه‌ده‌ب بوون. تاکه پێڵاویکی تۆ ڕێزی زیاتری هه‌بووه لای به‌عس وه‌ک له‌وان.
گۆران/ له سیاسه‌تدا ئه‌ده‌بسزی ڕۆڵ نابینێت .یا دڵسۆزی پاڵی پێوه‌ناون خراپه بکه‌ن یا پاره .به‌رای تۆ کامیان بوه؟فه‌تاح به‌گ/پاره نه‌بووه ،هه‌ر ئه‌وه‌بووه هه‌ر یه‌ک له‌وانه ویستوویه‌تی خۆی به‌رێته پێشه‌وه و پاشان کارێکی پێ بسپێرن.له‌وه‌زیاتر نه‌بووه.
گۆران/ گه‌ر له دادگا ده‌رکه‌وت که تاوانباریت ،ئاماده‌یت داوی لێبووردن له میلله‌ته‌که‌ت بکه‌یت؟فه‌تاح به‌گ/ به فه‌خری ده‌زانم داوای لێبووردن له قه‌ومی خۆم بکه‌م.
گه‌ر هه‌ڵه‌م کردبێت بێگومان داوی لێبووردن ده‌که‌م .
به‌ڵام من خۆم به هه‌ڵه نازانم. دیاره ئه‌و کاته شاهید زۆر ده‌بن ئیتر ڕاستی شته‌که به‌دیار ده‌که‌ون.
گۆران/ بێگومان تاواباریت یا بێتاوانیت کاتێک به‌دیارده‌که‌وێت که به‌به‌ڵگه‌وه له دادگایه‌کی بێلایه‌ندا دادگایی بکرێیت.فه‌تاح به‌گ/ ئێ ئه‌و ده‌مه منیش ئاماده‌م بۆ ئه‌و دادگاییه.خۆ ڕاناکه‌م
چه‌ند ساڵێک ته‌مه‌نم ماوه شه‌ریف تره بۆم له سجندابم له جیاتی ڕابکه‌م یا خۆم بشارمه‌وه.
گۆران/ ئاگات له مه‌سه‌له‌ی قاسم ئاغا هه‌یه؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی متابه‌عه‌ی ده‌که‌م .
گۆران/ ئه‌ویش ده‌ڵێت یارمه‌تی خه‌ڵکم داوه، ئیشم بۆ پارتی کردووه و هه‌موومان پارتین.چی ده‌ڵییت له‌وباره‌وه؟فه‌تاح به‌گ/ درۆده‌کات.
فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵام ئه‌مه چ ره‌بتێکی به نه‌وه هه‌یه؟
گۆران/ ده‌زانم ره‌بتی پێته‌وه نیه به‌ڵام وه‌ک پرسیارێک به خه‌یاڵمدا هات.فه‌تاح به‌گ/ من هه‌ر دوژمنی عه‌رقی قاسم ئاغابووم کاتیکیش موسته‌شاربووم هه‌رگیز خۆشم نه‌ویستوه.
گۆران/ له ئێستادا په‌یوه‌نیت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی کورد هه‌یه ؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵێ
گۆران/ له‌سه‌ر ئاستی به‌رز؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی
گۆران/ هاتووچۆت ده‌که‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ من خۆم چومه لای مام جه‌لال
گۆران/ که‌ی ؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه‌ڵ ساڵ ،دووه‌مین ساڵ پاش هاتنه‌وه‌م بۆ ئێره،
گۆران/ ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌کات یاتۆ بۆی ده‌که‌یت؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌خێر نه‌ئه‌و ده‌یکات و نه منیش وه هیچ هاواکاریشم ناکات.
گۆران/ ئه‌ی په‌یوه‌ندیت له گه‌ڵ هیچ که‌سێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی یا پارتی هه‌یه؟فه‌تاح به‌گ/ نا له‌گه‌ڵ هیچ که‌س نیمه.
هه‌موو ئازادیه‌کم هه‌یه‌و ڕێزم لێده‌گرن ،له خۆم و له‌بنه‌ماڵه‌که‌م
گۆران/ ئه‌ی هه‌وڵت نه‌داوه په‌یوه‌ندی درووست بکه‌یت له گه‌ڵیاندا؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌خێر
گۆران/ بۆ؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ی بۆ بیکه‌م؟ تۆ گوێڕاگره.
گۆران/ گوێم گرتووهفهتاح به‌گ/ تۆ جه‌نابت له دانیمارکه‌وه هاتوویت و ئه‌وه‌نده خاڵت بۆ من هێناوه به‌رامبه‌ر من دانیشتوویت ،ئه‌ی ئه‌و مه‌سئولێکه چی بڵێت.تازه خۆم به‌رمه پێشه‌وه ؟ئه‌ی ناڵێت ئه‌م کابرایه چی گه‌ره‌که و هه‌ده‌فی چیه.
گۆران/ من بۆیه ئه‌و پرسیاره‌م کرد چونکه تۆ سه‌رۆک عه‌شرتی جافیت ناسراویت له ناچه‌که ، ئه‌و به‌رپرسانه‌ش حه‌زده‌که‌ن له‌گه‌ل که‌سانی ناسراودا په‌یوه‌ندی ببه‌ستن.فه‌تاح به‌گ/ ڕاسته من سه‌رۆک عه‌شیره‌تی جافم به‌ڵام ئێمه هه‌وڵه‌ده‌ین هه‌موو به‌ره‌و کوردایه‌تی بڕۆن، بۆ کرد ده‌نگ بده‌ن، خیانه‌ت له کورد نه‌که‌ن .
گۆران/ ئه‌ی لێره له که‌لار په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی و پارتی هه‌یه؟فه‌تاح به‌گ/ هه‌موویان ده‌ناسم به‌ڵام هامۆشۆیان ناکه‌م.
گۆران/ ئه‌وانیش هامۆشۆت ناکه‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ وه‌ڵا هاتوونه‌ته‌لام.
گۆران/ بۆ نمونه کێ ؟فه‌تاح به‌گ/ ناوی خه‌ڵک بۆ بهێنم.
گۆران/ فه‌تاح به‌گ به چی ده‌ژی؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌زانی به‌چی ده‌ژیم؟ئیمڕۆ ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم که خانه‌نشینیه‌که‌م ده‌رچووه.
گۆران/ له‌کوێ؟فه‌تاح به‌گ/ له به‌غدا
گۆران/ ئه‌ی پێشتر به چی ده‌ژیایت؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین بووم.
گۆران/ ئه‌ی تۆ ده‌ڵێت ئێستا بۆم ده‌رچووه.فه‌تاح به‌گ/ من دوو خانه‌نشینیم هه‌یه.
گۆران/ چین؟فه‌تاح به‌گ/ هی عه‌میدی هه‌م هی وه‌زیری.
گۆران/ یانی دوو خانه‌نشینی وه‌رده‌گریت ؟فه‌تاح به‌گ/ نا گه‌ر ئه‌مه سه‌ربگرێت ئه‌وی تریان ده‌سڕمه‌وه.
گۆران/ کامیان زۆرتره؟فه‌تاح به‌گ/ ته‌بعه‌ن ئه‌وی وه‌زیریه‌که زۆره که ئێستا بۆم کراوه.
جگه له‌مه‌ش ئه‌رزی باوباپیرم هه‌یه ،دوکانم هه‌یه،
گۆران/ تۆ پێشتر ووتت هیچم نیه له‌م وڵاته‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی خانوویه‌کیش نیـم.فه‌تاح به‌گ/ نا ئه‌رزی زه‌راعیم هه‌یه که له باپیره‌م بۆم ماوه‌ته‌وه.خۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش محاسه‌به‌م ناکه‌یت؟
گۆران/ به‌ڵام به‌میرات بۆ تۆ ماوه‌ته‌وه‌و ئێستا هی تۆیه، وانیه؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه دوو مانگه بووه‌ته هی خۆم .
گۆران/ ئه‌ی له‌وه‌وپێش هی کێ بوو؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ده‌ست فه‌لاحه‌وه بوو نه‌یانده‌دایه‌وه پێم.
هه‌تا داویی به پاره ڕازیم کردن و گه‌راندیانه‌وه بۆم.
گۆران/ له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیه‌وه مووچه‌ت هه‌یه؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌وڵا یه‌ک دینارم نیه.
گۆران/ ده‌نگۆی ئه‌و هه‌یه مانگی 50 ملیۆن دینار له یه‌کیه‌تی وه‌رده‌گریت بۆ خۆت و حیمایه‌کانت؟فه‌تاح به‌گ/ گوو به‌قه‌وری باوکی ئه‌وکه‌سه‌ی ئه‌وه‌ی وت.{پێکه‌نین}
فه‌تاح به‌گ/به‌چ مناسه‌به‌تێک ده‌مده‌نێ؟
گۆران/ به‌وه‌ی به هه‌موو موسته‌شاره‌کانی تر ده‌ده‌ن ئیتر بۆ به تۆشی نه‌ده‌ن.ئه‌ی نازانیت زۆر به‌ی موسته‌شاره‌کان موعه‌زه‌زوموکه‌ره‌م دانیشتوون خه‌رجی خۆیان و دیوه‌خان و حیمایه‌کانیان له ییه‌که‌تی و پارتی وه‌رده‌گرن؟فه‌تاح به‌گ/ئاخر من مراجه‌عه‌تم نه‌کردوه که پێم بده‌ن.
گۆران/ بۆ ؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌زانی بۆ
گۆران/ نهخێرفهتاح به‌گ/ من ڕێزی خۆم گرتووه‌و لێره دانیشتووم، ئیستا بڕۆم ته‌له‌ب بکه‌م و پاره‌م پێبده‌ن ،ئه‌وه خۆم بچوک ده‌که‌مه‌وه.له‌به‌ر ئه‌وه نه‌چوومه‌و ته‌نازولم نه‌کردووه.
گۆران/ یانی به‌هیچ جۆرێک پاره له‌یه‌کیه‌تی وه‌رناگریت؟فه‌تاح به‌گ/ نا به‌شه‌ره‌فی من و تۆ وه‌ری ناگرم، ڕوبعه دینارێکی کوردسانم وه‌رنه‌گرتووه.
گۆران/ که‌واته خه‌رجی خۆت و حیمایه‌کانیشت له‌گیرفانی خۆت ده‌رده‌جێت؟فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی پاره‌ی حیمایه‌کانیشم خۆم ده‌یده‌م.
گۆران من پرسیارم نه‌ما.تۆ گه‌ر شتێکت هه‌یه بیڵیفهتاح به‌گ/ شتی چی بڵێم تۆ هاتوویت مه‌حکمه‌م ده‌که‌یت.
گۆران/ نا من مه‌حکه‌مه‌ی که‌س ناکه‌م ته‌نها پرسیار ده‌که‌م.فه‌تاح به‌گ/ دڵنیابه گه‌ر 10 کوردی وه‌ک من ڕاسته‌قینه بووایه یه‌که‌س نه‌ده‌کوژرا له کوردستاندا.
من پاره له هیچ لایه‌ک وه‌ر ناگرم به‌ڵام هه‌موویان ریزم لێده‌گرن،
ئه‌وه‌ته هاوسه‌ره‌که‌م مامۆستایه و ده‌وام ده‌کات و به پاره‌ی ئه‌و ده‌ژین،
گۆران/ ده‌ڵێن قسه قسه ده‌هێنێت، با منیش هه‌ندێک پرسیاری تر بهکگۆران/ که‌ی گه‌ڕایته‌وه بۆ کوردستان ؟دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام بوو یا پێشتر؟فه‌تاح به‌گ/ هه‌ر که هاتمه‌وه چوومه لای مام جه‌لال،
گۆران/ که‌ی بوو ؟فه‌تاح به‌گ/ 9.3.2004
گۆران/ تا ئه‌وکاته هه‌ر له به‌غدا بوویت؟
فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵێ
گۆران/ ده‌زانیت ئه‌و بریاره‌ی به‌ره‌ی کوردستان ئه‌وکه‌سانه ناگرێته‌وه که دوای ڕوخانی سه‌ددام گه‌راونه‌ته‌وه بۆ کوردستان؟فه‌تاح به‌گ/ کێ ئه‌مری وای ده‌رکردووه؟ئایا دوو سه‌رۆکه‌که‌نین عه‌فواتیان ده‌رکردووه؟
گۆران/ من باس له بڕیاره‌که ده‌که‌م.فه‌تاح به‌گ/ ئێ ده‌با بێن بمانگرن.ملکه‌چین بۆ هه‌موو بڕیارێک.
چ ده‌قه‌یه‌ک داوامان بکه‌ن ده‌ڕۆین.
تۆ ده‌ڵییت بڕیار له‌وباره‌وه هه‌یه.منیش ده‌ڵێم سه‌رۆکه‌کان خۆیان ئێمه‌یان عافووکردووه.چوومه‌ته لایان ووتیان ئێمه‌خراپ بین تۆ خراپ نیت.
گۆران/ به‌ڵام هێنده بزانه شتێک هه‌یه پێی ده‌ڵێن هه‌قی هاوڵاتی که سه‌رۆکه‌کان بۆیان نیه مداخه‌له‌ی تێدا بکه‌ن.فه‌تاح به‌گ/ ئێ ده‌باشه با که‌سێک بێت بڵێت من که‌له‌شێرێکیم کووشتووه بێته به‌ر قاپیم ،تابه‌یانی کراوه‌یه . ئه‌وه‌ی ته‌له‌بی لامه و که‌سێکیم کوشتووه با بێت بمکوژێته‌وه.
ده‌ڵێن 30 ته‌ن به‌ڵگه‌نامه گیراوه ،گه‌ر له‌وانه‌دا ناوی من به خراپه هاتووه یا دژی کورد شتێکم له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا نووسیوه با ره‌حمم پێنه‌که‌ن.
گۆران/ ڕاسته ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی فه‌تاح به‌ك که‌سوکاری ئه‌نفالکردوون نا‌وێرن به‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌تا کووزه‌ربکه‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ تۆ خۆت به‌رده‌رگاکه‌ت بینی خوا ته‌مه‌نت درێژبکات ، چه‌ک به‌ده‌ستت دی له‌به‌ر ماڵه‌که‌مدا؟
گۆران/ من که هاتم چه‌کدارم له‌به‌رده‌رگا نه‌دی .ئیتر نازانم بۆ کاته‌کانی تر.فه‌تاح به‌گ/ به‌شه‌ره‌فم ئه‌رۆمه دێهاته‌کان کاوڕم بۆ سه‌رده‌بڕن،
گۆران/ یانی به ئاره‌زووی خۆت هاتووچۆ ده‌که‌یت؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ره‌وڵا به‌ئاره‌زووی خۆم ده‌گه‌ریم،ده‌چمه مله‌سووره له‌وی حه‌یوانم بۆ سه‌رده‌بڕن.
گۆران/ له‌به‌ر ئه‌وه‌نیه که ئه‌وانه له عه‌شیره‌تی جافن بۆیه ڕێزت لێده‌گرن؟فه‌تاح به‌گ/ نا نا ده‌زانن که بێخه‌تام. ئه‌وان دڵنیان که من بێخه‌تام.
گۆران/ ڕێکه‌وتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه دانیشیت که که‌سوکاریان ئه‌نفالکراوه؟فه‌تاح به‌گ/ شه‌وڕۆژ هام له ته‌کیانا.
گۆران/ له‌کوێ؟فه‌تاح به‌گ/ له مله‌سووره ،لێره ،له‌که‌لار.له سمود.
هه‌رکه‌سێکیان لیده‌مرێت پاش کاتژمێرێک ده‌چم بۆ پرسه‌که‌یان.
هه‌فته‌ی 3 جار ده‌یانبینم.
جاری واهه‌یه نیوه‌شه‌و به سه‌یاره‌که‌م ده‌چمه‌ده‌ره‌وه و ده‌گه‌ڕیم.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ له خۆم شک نابه‌م و که‌سێک نیه له کوردستان وعێراق ته‌له‌بێکی لام هه‌بێت.
گۆران/ به‌ڵام تۆ له داگای باڵای تاوانه‌کان داواکراویت.فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه‌هیچ نیه ،ئه‌وه عامه
گۆران/ چۆن هیچ نیه داداگای ده‌وڵه‌تێکه به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراق.فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وان هه‌رچی موسته‌شار بووه خه‌تێکیان به ژێر ناوه‌که‌یدا هێناوه‌و خستوویانه‌ته لیسته‌که‌وه. ده‌بێ ئیسپاتی بکه‌ن که ئێمه تاوانبارین.
گۆران/ ئه‌ی نازانیت که ئه‌و دادگایه داوی له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی کردووه که ئێوه‌یان ته‌سلیم بکه‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ ده‌با ته‌سلیمان بکه‌ن ،خۆ ئێمه عاسی نابین
هه‌ر کاتێک داوامان بکه‌ن به‌سه‌ر ئه‌م چاوانه ئاماده‌م.
من دووساڵ ته‌مه‌نم ماوه با له سجندا بیبه‌مه‌سه‌ر.
دڵنیابه لێره‌وه بیگره تا زاخۆ که‌سێک نیه فه‌تاح به‌ک بووبێته سه‌به‌بی کوشتنی منداڵێکی.یا خبه‌رم له‌که‌سێک دابێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه کتاب هه‌یه له‌سه‌ر من له ئه‌منی سلیمانیه‌وه بۆ ئه‌منی به‌غدا که سه‌رحه‌دی خه‌لیفه یونس ناردی بۆم تێدا نووسراوه{
ئێوه فه‌تاح به‌گتان ناردووه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه تا پێشمه‌رگه له‌ناو به‌رێت،به‌ڵام بووه‌ته هۆکاری گه‌شه‌کردنی پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داخ و گه‌رمیاندا.}
ئه‌و نامه‌یه مه‌وجوده و بڕۆن قورئانی سه‌رحه‌د بده‌ن.
با باسی شتێکی ترت بۆ بکه‌م. منیان برد بۆ له‌سێداره‌دان
گۆران/ چ ساڵێک بوو؟فه‌تاح به‌گ/ ساڵی 91 بوو.
پاشان به بڕیارێک که بۆ هه‌موو موسته‌شاره‌کان ده‌رچوو منیشی گرته‌وه‌وو له ئیعدام ڕزگارم بوو. 30 دانه ڕۆژ له ئینفرادی بووم له شوعبه‌ی 5
گۆران/ هۆکارچیبوو؟فه‌تاح به‌گ/ هۆکار ئه‌وه‌بوو که گوایه له راپه‌ڕیندا من که‌لارم ته‌سلیم کردووه.
منیش ووتم ئه‌ی که‌رکوک کێ ته‌سلیمی کرد؟
له ڕاپه‌ڕیندا پێشمه‌رگه‌هات یه‌ک مقاوه‌مه‌م نه‌کرد.
گۆران/ بۆ وه‌ک زۆرێک له‌موسته‌ساره‌کان تۆش له کوردستان نه‌مایته‌وه‌و،چوویت بۆ به‌غدا بۆ ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌ددام؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه زرووفی تایبه‌تی قه‌ومه‌که‌م بوو.که‌سوکارووخێزانه‌که‌م له به‌غدابوون ،گه‌رلێره بوومایه ،هه‌موویانیان ئیعدام ده‌کرد.
ئه‌نا به‌خوا نه‌ده‌راۆشتم سی جار حه‌مه‌ی حاجی محمود هات بۆلام بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
من و شێخ ته‌یب و حه‌مه‌ی عیسا ئه‌مانه له به‌غدا گیراین .به فه‌رمانی علی حه‌سه‌ن و سه‌ددام گیراین که گوایه خیانه‌تمان کردووه.
پاشان دووساڵ له به‌غدا بیکار مامه‌وه.
گۆران/ ئه‌ی به چێ ده‌ژیایت؟فه‌تاح به‌گ/ هه‌ندێ که‌لوپه‌ل و فه‌ر‌شم هه‌بوو فرۆشتمن.
له‌وانه‌یه که‌س بروانه‌کات که چوومه به‌غدا 50 هه‌زار دینارم پێ‌بوو.
دوای 6 مانگ نه‌متوانی پاره‌ی کاره‌بای ماڵه‌که‌شم بده‌م.بۆیه چوومه لای نوری حه‌دیسی ،ئه‌و ده‌مه ئه‌ندامی قیاده‌ی قوتری بوو ،له ئه‌فسه‌ریدا له هه‌مان ده‌وره‌ی من بوو یه‌کترمان ده‌ناسی.
ووتم پێی بێکارم به‌ڵکو کارێکم بۆ بدۆزیته‌وه‌ه.
وتی ئه‌ی چۆن تۆ مووچه‌ت نیه؟ 8 ساڵ موسته‌شاربوویت.ووتم نه‌وه‌ڵا هیچم نیه‌و مووچه‌که‌یان بڕیوم.
ئه‌وه‌بوو گه‌ڕانمیه‌وه بۆ ئه‌فسه‌ریه‌که‌م و کردمیه موسته‌شار له ریکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا.پاشان بوومه ئه‌مین عامی وه‌زاره‌تی زه‌راعه .ئه‌وه‌ش وابوو له‌عه‌شره‌تی جاف یه‌کێکێان ده‌ویست بۆ ئه‌و پۆسته ،که‌سیان نه‌دۆ زیه‌وه من نه‌بێت.
منیش له‌سه‌رتا نه‌مده‌ویست بیکه‌م وتم سیروان بکه‌ن یا ناچی بکه‌ن به ئه‌میندار ،له کۆتاییدا ناوی من هاته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته.بی وه‌ی هیچ واسته‌یه‌ک بکه‌م .
گۆران/ ده‌ڵێن سه‌رۆک فه‌وج و موسته‌شاره‌کان پاره‌یه‌کی زۆریان ده‌ست ده‌که‌وت ،به‌وه‌ی زۆر که‌س ناوی هه‌بووه له فه‌وجه خه‌فیفه‌کاندا به‌ڵام نه‌چه‌کی هه‌ڵده‌گرت و نه مووچه‌شی وه‌رده‌گرت .هه‌موو مووچه‌کان ده‌چوونه گیرفای مووسته‌شاره‌کانه‌وه.یاخود سه‌رۆک جاش و موسته‌شاره‌کان له‌هه‌ر چه‌کدارێک ڕێژه‌یه‌کیان بۆ خۆیان له‌موچه‌کانیان ده‌بڕی، چی ده‌ڵێت له‌وباره‌و؟فه‌تاح به‌گ/ بڕۆ پرسیار بکه گه‌ر له 5 دیانر زیاتر له‌که‌سم وه‌رگرتبێت،
ئه‌و کوره لێره دانیشتووه باوکی لام فه‌وجی هه‌بووه بڕۆ له باوکی بپرسه بزانه له‌و 5 دیناره زیاتر هیچم له‌که‌س وه‌رگرتووه.
باوکی ئه‌م کوره که لێره دانیشتووه 90که‌سی هه‌بووه پاره‌ی هه‌ر 90 که‌سه‌که‌ی له‌من وه‌رده‌گرت ،منیش یه‌کی 5 دینارم لێده‌بڕین بۆ به‌رتیلدان به ئه‌من و جه‌یش ومخابه‌رات و که‌سی تر.
خۆم مانگانه 8000 دینار مووچه‌م بوو زۆر جار له‌و مووچه‌ی خۆمم خستووه‌ته‌سه‌ری.
گۆران/ یانی تۆ 5000 چه‌کدارت هه‌بووه، له‌هه‌ر که‌سێک 5 دینارت وه‌رگرتبێت ئه‌وه ده‌کاته 25000 دینار جگه له مووجه‌که‌ی خۆت .ئه‌مه‌ت بۆچیبوو؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه بۆ سه‌رفیاتی حه‌رکات و بنزین و خوردن و واجباتی تاریئ وهه‌ندێ شتی تربوو.وه‌ک به‌رتیل له‌وانه به‌رتیلی ئامر لیواو که‌سانی تر.
گۆران/ ئه‌ی بۆ حکومه‌ت مووچه‌ی نه‌ده‌دانێ؟فه‌تاح به‌گ/ با چۆن به‌ڵام که‌داویان ده‌کرد یا ده‌مزانی کاتی به‌رتیلدان هاتووه نه‌مده‌توانی نه‌یده‌م ،تۆ واده‌زانی ئێره دانمارکه. لێره سه‌ربڕین ملبڕین کوشتن هه‌بووه.
گۆران/ به‌وقسانه‌ت بێت هه‌موو پاره‌که‌ت بۆبه‌رتیل رۆشتووه.فه‌تاح به‌گ/ به‌ڵی وابوو.
بڕوات بێت لاوازترین شه‌ریحه به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی عیراق موسته‌شاره‌کان بوون.
گۆران/ وه‌ک پێشتر وتت سوکایه‌تیتان پێده‌کرا وانیه؟فه‌تاح به‌گ/ من به‌هۆی پله‌سه‌ربازیه‌که‌مه‌وه که عمید بوم ئیهانه نه‌ده‌کرام
به‌ڵام زۆربه‌ی موسته‌شاره‌کان زۆر ئیهانه ده‌کران ،به‌خوا له‌سه‌یته‌ره‌که‌ی سلیمانی دایانده‌گرتن و به‌رشه‌قیان ده‌دان ، نه‌یانده‌وێرا قسه‌بکه‌ن.
به‌ڵام من نا من تا ناو پارێزگا ده‌چووم.
گۆران/ که‌واته جاشایه‌تیه‌که دادی نه‌ده‌دان؟فه‌تاح به‌گ/ نه‌وڵا
من تا ئێستا وه‌لامی که‌سم له ڕۆژنامه‌نووسان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌که‌م جاره وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه. جا گه‌ر ده‌زانیت کێشه‌م بۆ درووست ده‌کات بڵاوی مه‌که‌ره‌وه.
گۆران/ گه‌ر بڕاوت به‌قسه‌کانی خۆت هه‌یه‌و به‌راستیان ده‌زانیت ،ئیتر بۆ له بلاوکردنه‌وه‌ی ده‌ترسیت؟فه‌تاح به‌گ/ ئاخر بێشه‌ره‌ف زۆره .
گۆران/ جا تۆ چیتداوه له وانه ،با خه‌ڵک قسه‌بکات .فه‌تاح به‌گ/ وه‌ڵا گه‌ر یه‌ک قسه‌م له‌مانه هه‌ڵه‌بێت، خوا بێ حورمه‌تم بکات.
گۆران/ ڕیکخراوێک هه‌یه به‌ناوی چاودێری کوردۆ ساید{چاک} ئه‌وانه تۆیان ناوناوه میری ئه‌نفالچیان ،چی ده‌ڵییت له‌و باره‌وه؟فه‌تاح به‌گ/ جا با بڵێن.
دیاره تۆ به‌ر له‌هاتنت وا تێگه‌شتبوویت که فه‌تاح به‌ک قاتل و مجرم وپیاوکوژه.به‌ڵام که دێیته سه‌ر گۆره‌پانه‌که‌و ده‌مبینی ده‌زانیت وانیه.
گۆران/ من بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم که‌سایه‌تیت هه‌ڵسه‌نگێنم،ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتووم له نزیکه‌وه بتناسم و وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک هه‌ندیک پرسیارت ئاراسته بکه‌م.فه‌تاح به‌گ/ گه‌ر میری ئه‌نفال بم چۆن ده‌توانم لێره بژیم و ته‌حه‌دای ئه‌م کورو کچه خوینگه‌رمه‌ی کورد بکه‌م.
ئه‌وه‌تا بۆ خۆم دانیشتووم ،خواکوڕم بکوژێت گه‌ر خزمه‌تم به نه‌ته‌وه‌که‌م نه‌کردبێت. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی بووته ناپێاوی بۆم.
ئه‌و کوشتارانه ده‌خه‌نه ملی ئێمه ، که هه‌مووی سوپای عیراقی کردویه‌تی ،ئه‌وانه به‌رد به به‌ردی ئه‌م کوردستانه شاره‌زان.خۆ من ڕێگه‌م پیشان نه‌داون.
له‌بری ئه‌وی ده‌سکه‌وتم هه‌بیت سزادرام به‌وه‌ی 1500 که‌سیان له فه‌وجه‌که‌م که‌م کردوه‌و و پاره‌که‌شم که‌م کرایه‌وه.
برۆ له شاره‌وانی که‌لار بپرسه بزانه خانویه‌ک هه‌یه به ناوم.برۆ دائیره‌ی هاتووچۆی عێراق بزانه هیچ سه‌یاره‌یه‌ک هه‌یه به‌ناوی من. که سه‌دام پێی به‌خشیبم.
گه‌ر ئه‌وه ئیسپات بوو ئه‌وکاته 4 سیاره‌م هه‌یه به به‌لاش ده‌تده‌می.
گه‌ر من هێنده پیاوکوژ و مجرم بم نابێت شتیکم که‌سب کردبێت
من که فه‌وجه‌که‌م ته‌سلیم به پێشمه‌رگه‌کرد فه‌رمانم کرد که‌س ته‌قه نه‌کات ،ئه‌ی ئه‌وه گاڵته‌یه. به‌ڵام که‌س باسی ئه‌م کاره باشانه ناکات.
ئه‌وکچه سه‌گبابه ده‌نووسێت فه‌تاح به‌گ میری ئه‌نفالچیانه.
گۆران/ کام کج؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه‌ی تۆ پێشتر باست کرد.
فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه کچ نیه ڕێکخراوه له بواری ئه‌نفالدا کارده‌کات.
فه‌تاح به‌گ/ باشه ئه‌ی ئه‌و رئکخراوه بۆ ناڵیت فه‌تاح جاف فه‌وجه‌که‌ی له‌گه‌ڵ 4600 جه‌کدا ته‌سلیم به بزوتنه‌وه‌ی کوردکرد که بووه هیزیکی ئیحتیا‌ت.
گۆران/ من ناتوانم له بری ئه‌وان وه‌لامت بده‌مه‌وه.خۆیان ده‌توانن وه‌ڵامت بده‌ته‌وه. کێ ئه‌و چه‌کانه‌ی وه‌رگرت لێت؟فه‌تاح به‌گ/ خۆیان بوون.
گۆران/ به‌ڵام ده‌بێت که‌سێک ئامده‌بووبێت و ئه‌و چه‌کانه‌ی ژماردبێت، ئه‌وجا واژۆی کردبیت، که هێنده چه‌کی له فه‌تاح به‌گ وه‌رگرتوه، خۆ ئه‌م کاره به گۆتره ناکریت.فه‌تاح به‌گ/ چوزانم حکومه‌تی پێشمه‌رگه وه‌ری گرت .من له‌وکاته‌دا لێره‌نه‌بووم،
من فه‌وجه‌که‌م به چه‌که‌کانه‌وه جێهێشت و چوم بۆ به‌غدا.
گۆران/ نازانیت چاره‌نووسی ئه‌و چه‌کانه چی‌بوو؟ف،ب/ ها لای کورد له کوردستان ها وه‌ده‌س سه‌ربازی کورده‌وه.
4600 تفه‌نگ 600 قازیفه.30 بیکه‌یسی،هه‌مووی بووه موڵکی شۆڕش.
گۆران/ هیچت وه‌رگرت له پاداشتی ئه‌و چه‌کانه‌دا؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌وه‌تا حورمه‌تم هه‌یه و ورێزم لێ ده‌گرن.
گه‌ر نه‌زانن خاترێکم هه‌یه چۆن ڕێزم ده‌گرن.
گۆران/ کام لا زیاتر ریزت ده‌گرێت یه‌که‌تی یا پارتی؟فه‌تاح به‌گ/ وه‌ڵا هه‌ردوو لایان.
من ئه‌و ڕێزه ئیستغلال ناکه‌م تا داوای پاره‌بکه‌م.یا سیاره یا داوی دامه‌زراندنی خه‌ڵک بکه‌م.
گۆران/ گه‌ر داواکاریت هه‌بێت به بڕوای خۆت بۆت جێبه‌چێ ده‌که‌ن؟فه‌تاح به‌گ/ ئه‌ره‌وه‌ڵا ده‌یکه‌ن
خۆ من له سه‌عه دڕکه که‌مترنیم ،ئه‌و لێره ئامر مه‌فره‌زه‌یه‌کی من بوو ئێستا له‌وی 12 حیمایه‌یان بۆ داناوه.
من ئیحراجیان ناکه‌م.چونکه گه‌ر بۆم بکه‌ن تۆ‌و که‌سانی تر له ڕۆژنامه‌کان ده‌نووسن پارتی ئه‌مه‌ی کرد‌و یه‌کیه‌تی ئه‌وه‌ی کرد بۆ فه‌تاح به‌گ.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ترسه‌یه هیچ وه‌رناگرم.
سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی پێتبه‌خشیم.
ئه‌م چاوپێککه‌وتنه له سایتی رێکخراوی چاکه‌وه وه‌رمانگرتووه********************************************
چاوپێکه‌وتنێکی دیکه له‌گه‌ل فه‌تاح به‌گ که رۆژنامه‌ی هاوڵاتیی کردوویه‌تیی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه
مسته‌شار سه‌عید جاف: براكه‌ی بارزانی وتی تۆ شۆڕشت كردووه.. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ملاولای ماچكردم.. نه‌وشیروان مسته‌فا وتی حه‌زده‌كه‌م هه‌مو‌وكات سه‌رم لێ بده‌یت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست