مه‌سعود بارزانی وازی له داواکه‌ی دژی د. که‌مال میراوده‌لی هێنا
Sunday, 12/07/2009, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی داوای یاسایی له سه‌ر د. که‌مال میراوده‌لی تۆمار کرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له چاوپێکه‌وتنی گۆڤاری لڤیندا به مه‌سعود بارزانی وت، که له 60% میژووهکی خیانه‌تیی نیشتیمانی بووه، ئێمه ئه‌و هه‌واڵه‌مان بڵاوکرده‌وه، ئیستا مه‌سعود به‌رزانی له‌وه په‌شیمان بۆته‌وه و داواکه‌ی وازلێهێنا، چونکه زانی ئه‌مه به خراپی به سه‌ریدا ده‌شکێته‌وه، به‌تایبه‌تیی ژمارههیهکی زۆر له هاوڵاتییان ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی د. که‌مال میراوده‌لی و ئاماده‌ی خۆیان پیشان دا، که هه‌موو ئاماده‌ن ئه‌گه‌ر داواکه له دادگادا به‌ڕێکه‌وت، ئه‌وا هه‌موو ئاماده‌ن وه‌کو شایه‌ت قسه له سه‌ر خیانه‌تی مه‌سعود بکه‌ن، بۆ نمونه ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ته‌ق ته‌ق ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌و کاره پیشان دا و به هوتافکێشانه‌وه دژی بارزانی هاواریان ده‌کرد و ده‌یانوت ده‌نگ به‌و خائین و ناپاکه ناده‌ین.
کوردستانپۆست / سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست