ئاگاداری و راگه‌یاندنه گرنگه‌کانی رۆژ
Monday, 21/02/2011, 12:00
بانگه‌وازی خۆپیشاندان له سویسرا.
بۆ / - سه‌رجه‌م کوردانی دانیشتوی سویسرا
- حزب و لایه‌نه‌کان
له‌رێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه پێتانراده‌گه‌یه‌نین، که:
- له دژی له خوێن هه‌ڵکێشانی خۆپیشانده‌رانی 17.02.2011 ی شاری سلێمانی له لایه‌ن لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان.
- له پێناو دادگایی‌کردنی فه‌رمانده‌ران و ته‌قه‌لێکه‌رانی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان
- له پێناو وه‌ده‌رنانی هێزی هێنراوی سه‌ربازیی پارتی له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
- له پێناو ماف و ئازادیه‌کانمان.
له سه‌عات. 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه .24.2 ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه خۆپیشاندانێکی هێمنانه له‌هێلڤاتیاپلاتس له شاری بێرن رێکده‌خه‌ین له‌وێوه نوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌که یاداشتێک به نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا ده‌گه‌یه‌نن ، داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخواز و لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین بۆ پشتیوانیکردن له داخوازیه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان و ئیدانه‌کردنی گوله‌بارانکردنی خۆپیشانده‌ران به‌شداری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه بکه‌ن.
شوێن/
Helvetiaplatz
3005 Bern.
بۆ په‌یوه‌ندی کردن
ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بکه‌ن
0787557786
0763691971
076 406 65 69
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی / سویسرا
چاودێری کوردۆساید چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق / کۆمیته‌ی سویسرا
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان / کۆمیته‌ی سویسرا
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له سویسرا
21.2.2011
-----------------------------------------------------------------
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان بۆ به‌رگری له‌داخوازیه کانی خه‌ڵکی کوردستان له هۆڵه‌ندا گەنجان، ژنان و پیاوان و سەرجەم ڕەوەندی کوردی لە هۆڵەندە،
لەدوای کۆبونەوە جەماوەریەکەی خەڵکی شاری سلێمانی، بۆ داواکاری خزمەتگوزارییەکان و چاکسازی لە ئیدارەی ئابوری سیاسی هەرێمی کوردستان. بەداخەوە لەکاتی ناڕەزایی و داواکردنی داخوازییەکانیان بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە جەماوەر بەبەردەم بارەگای لقی 4 پارتی دیموکراتی کوردستان تێ دەپەڕن، هاوڵاتیەکیان بەردباران کردبوو، ئەمەش بووە هۆی توڕەیی جەماوەر و لە ئەنجامدا جەماوەری ڕاپەڕٍیوو کەوتنە بەردبارانکردنی بارەگاکەیان، بەوەش چەکدارەکانی پارتی بە گوللەبارانکردن وەڵامی خۆپیشاندانەکەیان دایەوە و بووە هۆی شەهید بون و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی خەڵکی شاری سلێمانی ، لەبەرامبەر ئەم وەڵامە توندوتیژەی بەرپرسانی پارتی بەرامبەر خۆپیشاندەران لەشاری سلێمانی، ڕەوەندی کوردی لە هۆڵەندە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی بۆ پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان ،خۆپیشاندانێک سازدەکات لە بەرامبەر سەفارەتی ئەمەریکی لە شاری لاهای.
ناونیشانی سەفارەتی ئەمەریکی لەشاری دەنهاخ
Lange Voorhout 102
2514 EJ Den Haag
Holland
ڕۆژی چوارشەممە، 23-02-2011
کات: سەعات 13.00ی نیوەڕۆ تا سەعات 15.00
کۆمیتەی بەرگری لە داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان لە هۆڵەندە
کۆمیته‌ی به‌رگری له‌داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له هۆڵه‌ندا
06552351910
0655874755
-----------------------------------------
بانگه‌وازی خۆپیشاندان له ڤانکۆڤه‌ر....
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده ڕۆشنبیره‌کانی دانیشتووی شاری ڤانکۆڤه‌ر و ده‌ور و پشتی له ماڵی کورد کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازکرد بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان . له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا(گرووپی 17ی شوبات بۆ به‌رگری له ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان) پێکهات . هه‌روه‌ها بڕیاردرا خۆپیشاندانێك ساز بکرێت بۆ پشتیوانی ته‌واو له داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان . خۆپیشاندانه‌که ڕۆژی سێ شه‌ممه کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م ماڵی کورده‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.
Tuesday , February 22 at 3pm
Place:Infront of Kurdish House (On the Street)
1747 Nanaimo st
Vancouver, Canada
*****************************************
سبەی سەرلەنوێ ستۆکهۆڵم لە
Sergelstoget
خۆپیشاندانە
هاولاتیانی کورد لەولاتی سوێد
وەک دەبینن تەنیا لەماوەی ٣ ڕۆژی خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی شاری سلێمانی لەلایەن دەزگا ئەمنی و حزبیەکانی پارتی ویەکێتی زیاتر لە ١٠٠ بریندار ٣ شەهید یش هەیە ، سەرباری گرتنی دەیان گەنجی تر
ئەم کارەسات و تاوانە گەورەیەی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی زیاتر هانمان دەدات کە بێینە پال دەنگی خۆپیشاندەرانەوە و بەشدار بین لەهاوبەشیکردنیان بە ئەنجامدانی کار‌و چالاکی لە دەرەوەی نیشتمانەوە . بۆیە داواتان لی دەکەین وەرن پێکەوە درێژە بە خۆپیشاندان و نارەزایەتی بدەین
هەر لەم بارەوە رای دەگەینین دوای خۆپیشاندانەکەی دوێنی ستۆکهۆلم خۆمان لە کۆمیتەیەک ڕێک دەخەین بەناوی کۆمیتەی ١٧ شوبات ، وە درێژە بە خۆپیشاندان لەولاتی سوید و لەشاری ستۆکهۆلم دەدەین تاداخوازیە رەواکانمان جێ بەجێ دەبیت
تکایە ئەوەی دێت گوڵ و مۆم لەگەل خۆی بهێنیت بۆ ڕێزگرتن لەگیانی قوربانیان
کاتی خۆپیشاندان
٢٢ /٠٢/٢٠١١
کاتژمێر ١٧ بۆ ١٩
شوێن گۆرەپانی سێرگلیستۆری
کۆمیتەی ١٧ شوبات لە ستۆکهۆلم
بۆ پەیوەندی کردن
٠٠٤٦٧٣٧٠٣٨٦١٢
٠٠٤٦٧٦٥٦٨٨٤٩٨
*************************
بۆ:سەرجەم ڕای گشتی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
بابەت:خۆپیشاندانی خۆرسک بەردەوام دەکەین
هاوڵاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە خۆپیشاندانی خۆرسک درێژە پێدەدەین بە بەردەوامی خۆپیشاندان تەنها لە (بەردەکی سەرا)دەبێت لە ناو سلێمانی و هیچ کەس و لایەن و ریکخراویک بۆی نییە خۆی بکات بە خاوەنی خۆپیشاندان و جەماوەری کوردستان خاوەندارێتی خۆپیشاندان دەکات و لە بەردەکی سەرا بڕیارەکان دەردەکەن و رۆژانە بەبەردەوامی خۆپیشاندان دەکرێت
دوبارەی دەکەینەوە سبەینێ سێ شەممە ٢٢-٢ کاتژمێر ١:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ تەنها لە بەردەکی سەرا
خۆپیشاندەرانی خۆرسک
٢١-٢-٢٠١١
تکایە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ سانسۆر مەخەنە سەر بڵاو کراوەکانمان تەنها پاڵپشتمان ڕاگەیاندنە سەربەخۆکانی ئێوەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست