مالیكی له رێگای شه‌ریكێكی نێچیره‌ڤان و بالیۆزی ئه‌فغانستانه‌وه لە سەر بردنی نه‌وت زانیاریی وەرگرتووە
Friday, 01/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری هەولیر 1سێ رۆژ له‌مه‌و به‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌بو حه‌یده‌ر له نووسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و زانیارانه‌ی پێ ڕاگه‌یاندین، كه نوری مالیكی زیاتر له 65 ڕۆژه له‌لایه‌ن شه‌ریكێكی بازرگانی و ئابوریی وه‌به‌ر هینانى نیچیره‌ڤان بارزانی له بادینانه‌وه بە ناوی حاجی مه‌شهور مه‌لا ئه‌مین بادینی نامه‌یه‌كی پێ گه‌یشتووه، كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌تایبه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی له ڕێگه‌ی كۆمپانیای(عێراق ئۆیڵ)ه‌وه، زیاتر له 3 ساڵه به‌به‌رده‌وامی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان به رێگه‌ی تانكه‌راته‌وه بۆ ناو خاكی ئێران و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌فغانستان گواستۆته‌وه.
ئه‌و زانیاریانه حاجی مه‌شهور له رێگه‌ی برازایه‌كیه‌وه بۆ نووسینگه‌ی نوری مالیكی له به‌غدا ناردووه، تا ئه‌وه‌ی له‌ناو راپۆرته‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه كۆمپانیای عێراق ئۆیڵ موڵكی نیچیره‌ڤان بارزانییه، به‌ڵام به‌ناوی عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زیره‌وه له‌گه‌ڵ براكانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
هەروەها لەو زانیارییانەی کە دەست نوری مالکی کەوتووە، ئەوەیە، کە رۆژانه به‌لانی كه‌مه‌وه 150 تانكه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌تاڵان براوه بۆ ئێران و له‌ویشه‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه حاجی مه‌شهور دوای ئه‌وه‌ی كیشه‌ی زۆری بۆ دروست كراوه له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی بارزانی و كورانی مه‌سعود بارزانی و داروده‌سته‌كه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانییه‌وه به‌تایبه‌تیش عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زیر، كه برازای خودی حاجی مه‌شهور مه‌لا ئه‌مینه و به هۆی دزیی و گه‌نده‌ڵی چه‌ند كیشه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و رایه‌ی كه دزیی و به‌تاڵانن بردنی نه‌وتی خه‌ڵكی كوردستان بۆ نوری مالیكی و ده‌سته‌لاتدارانی به‌غدا ئاشكرا بكات.
ئه‌وه‌ش زانراوه خودی حاجی مه‌شهور نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ شه‌هرستانی ناردووه وه‌ك جیگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ووزه و نه‌وت.
له نیو راپۆرته‌كه‌دا باس له داهاتی دزراوی نه‌وتی سه‌ر به كۆمپانیای عێراق ئۆێل بۆ نوری مالیكی به داتا نووسیوه، كه به زیاتر له 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نه‌ده كراوە، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش بۆ چاوپێكه‌وتنێكی عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زیر سه‌رپه‌رشتیاری عێراق ئۆیڵ كردووه له گۆڤارێكی توركی كه راسته‌و خۆ باسی له داهاتی ئه‌و نه‌وته به‌تالانبراوەی كوردستانی كردووه به بری 2 مليار دۆلار.
له‌سه‌رچاوه‌ی دووه‌م، كه نوری مالیكی زانیاری به‌قاچاخ بردنی نه‌وتی ڕه‌شی بۆ ئه‌فغانستان له ریگه‌ی باڵێۆزی ئه‌فغانستانه‌وه بووه، له پاش ته‌سلیمكردنی نامه‌ی بڕواپێکراوی ده‌ست به‌كاربونه‌وه‌ی باڵێۆزی ئه‌فغانستان له به‌غدا و دوای دوو رۆژ نوری مالیكی پێشوازی له باڵێۆزی ئه‌فغانستان كردووه، له‌یه‌كه‌مین ده‌سپێكی وته‌كانی بالێۆز بۆ نوری مالیكی سوپاس و ستایشی سه‌رۆك حامد كه‌ره‌زای پێ ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه له بواری نه‌وتدا له رێگه‌ی كۆمپانیای عێراق ئۆیڵه‌وه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ده‌ستیان گه‌یشتووه و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه به نیوه قیمه‌تی رۆژ ئه‌و نه‌وته ڕه‌شه‌یان پێگه‌یشتووه.
كاتێ نوری مالیكی ئه‌وه ده‌بیسێت تووشی شۆك ده‌بێت، بێ هیچ وه‌لامێك به‌رامبه‌ر به بالێۆزی ئه‌فغانستان یه‌كسه‌ر نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق كردووه، كه ئاستی قاچاخبردنی نه‌وتی عێراق له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌زاندووه ، كه بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا له جیاتی پابه‌ند بوون به ده‌ستورو بنه‌ماكانی فیدرالیه‌ت نه‌وتی كوردستان به قاچاخ و به نیوه قیمه‌ت به ئه‌فغانستان ده‌فرۆشن، له‌و خاڵه‌وه توندبوونی كێشه‌كانی نیوان به‌غدا و هه‌رێم قۆناغێكی دیكه‌ی بڕیوە، گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی نوری مالیكی له‌كه‌ناڵه‌كان به‌ئاشكراباسی به قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم بكات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه.
شایانی باسە نێچیر زۆر جار لە قسەکانییدا رایدەگەیەنێت، کە دەڵێت یەک قەترە نەوت بەقاچاخ ناڕوات، مەسعود بارزانیش دەڵێت تەحەدا دەکەم و داوای لیژنە دەکەم بۆ ئەو مەسەلەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست