(وێنه‌کانی ڕۆشنبیر)ی ئێدوارد سه‌عید و ترسه‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی
Monday, 29/06/2009, 12:00
ڕۆشنبیر که‌سێکه ده‌توانێ له به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا قسه‌ی هه‌ق بڵێ، که‌سێکه تووڕه و یاخیی و ئازا، پێیوایه هیچ هێزێکی دونیایی و گه‌وره و ترسناک نییه نه‌توانێ ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت. "ئێدوارد سه‌عید"
هیچ شتێک پیرۆز نییه هه‌تاوه‌کوو نه‌شکێنرێت، به‌های تێکنه‌درێته‌وه و به‌هایه‌کی پێبدرێت، که شیاویه‌تی. دوێنێ له‌گه‌ڵ دۆستێکدا به تێلێفۆن قسه‌مان کرد، ئه‌و دۆسته باسی له شکاندنی هه‌رچی به‌ها هه‌یه کردی، به خودی دایکه‌وه، که هه‌تاوه‌کوو ئێستا له ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا به‌های دایک له سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه. مرۆڤ، که بتوانێت به‌های دایک بشکێنێت ده‌بێت هی سه‌رۆکێک و ڕۆشنبیرێکی ده‌سته‌ڵات چیی بێت، که نه‌یشکێنێت؟
"وێنه‌کانی ڕۆشنبیر"ی ئێدوارد سه‌عید له ئه‌مریکا ساڵی 1994 به ئینگلیزیی چاپکراوه، ئیدی له‌وه به‌دواوه له‌به‌ر گرنگیی باسه‌که ئه‌م به‌رهه‌مه شه‌ش وتارییه، به‌شێوه‌یه‌کی خێرا وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی تر. ئه‌م وتاره گرنگییه‌کی سیاسیی و فه‌لسه‌فیی خۆی هه‌یه، که به‌شێوه‌یه‌کی وردبینانه گرنگی خستۆته سه‌ر کایه ڕۆشنبیرییه‌کانی ڕۆشنبیران. ئێمه نامانه‌وێت لێره‌دا باس له ناوه‌خنی ئه‌م ده‌قه‌ی ئێدوارد سه‌عید بکه‌ین، چونکه مه‌به‌ستمان نییه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه، کاک به‌ختیار عه‌لییه، که ساڵانێکی دوور و درێژ ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئێدوارد سه‌عید به‌رانبه‌ر به کورد ده‌گرت، که‌چیی ئیمڕۆ له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌ودا "ده‌رباره‌ی سنووره‌کانی ئیلتیزام و بێباکیی لای ڕۆشنبیران" ده‌نووسێت.
ئه‌م وتاره له ژماره 499ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا بڵاوبۆته‌وه، 26.06.2009 لاپه‌ڕه 9. وێڕای ئێدوارد سه‌عید، چه‌ند وێنه‌یه‌کی تری بۆچوونه‌کانی نووسه‌رێکی تری عه‌ره‌ب به ناوی "عه‌لی حه‌رب" ده‌بینرێت، عه‌لی حه‌رب خاوه‌نی وتاری "ڕه‌خنه له ڕۆشنبیر، قه‌یرانی ڕۆشنبیر"، که له ساڵی 1996 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه هه‌مانشێوه باس له هه‌ڵکێشانی شمشێری داکۆکیی ڕۆشنبیران له ئازادیی بیروڕا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌کات، باس له پاسه‌وانێتیی ڕۆشنبیر له بیروباوه‌ڕه‌کانی خۆی ده‌کات.
سه‌مه‌ره‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م وتاره‌ی کاک به‌ختیار له‌وه‌دایه، که وێنه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی ئێدوارد سه‌عید و عه‌لی حه‌رب دووباره ده‌کاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک، که له نائاگایی خۆیدا هه‌مان نموونه‌ی ئێدوارد سه‌عید له‌سه‌ر جولیه‌ن بێندا ده‌هێنێته‌وه، باس له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی به‌ناوی (Der Verrat der Intellektuellen)، ناپاکیی ڕۆشنبیران، ده‌کات. پرسیاری هه‌ره گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: کێن ئه‌وانه‌ی ناپاکییان له جوڵانه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی کورد کردووه؟ کێ بوون ئه‌وانه‌ی، خه‌لاتی ده‌سته‌ڵاتیان وه‌رده‌گرت؟ کێ بوون ئه‌وانه‌ی به په‌یژه‌ی ده‌سته‌ڵات و پارتدا سه‌رکه‌وتن؟ کاک به‌ختیار باس له مه‌ترسیی گرووپێک ده‌کات، گرووپێک، که له دیدی ئه‌وه‌وه نه سیاسیین نه ڕۆشنبیرن، به‌ڵکوو مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ن بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ترسیی ڕاسته‌قیینه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که نه‌ک سیاسییه‌کانمان به‌ڵکوو ڕۆشنبیره‌کانیشمان به به‌ختیار عه‌لیشه‌وه هه‌ڵپه‌ی نۆشدانی نانی گه‌رمی گۆڕانیانه، هه‌رچییه‌ک هه‌ڵده‌ستێت ده‌یه‌وێت، ببێته هه‌ویرشێل، و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م کولێره‌ی گۆڕانه، کولێره‌یه‌ک، که هێشتا به تهندوورهکهوه نووساوه و لێنه‌کراوه‌ته‌وه، که‌چیی هه‌رچییه‌ک دێت ده‌یه‌وێت ببێته شهللاعی ئه‌و کولێره‌یه، ببێته خاوه‌نی ئه‌و کولێره‌یه. ئێمه دڵنیاین، که ئیمڕۆ بێت یان سبه‌ی حاکم قادرێکی تر دڵی نه‌رم ده‌بێت و چه‌ند ناپاکییه‌کی تری ڕۆشنبیرانمان له‌لا ئاشکرا ده‌کات، ناپاکییگهلێک، که "ناپاکیی ڕۆشنبیران"ه‌که‌ی، جولیه‌ن بێندای پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کرێت.
لێره‌وه داوا له هه‌موو ئه‌و نووسه‌ره بوێرانه ده‌که‌ین، که ساڵانێکی دوور و درێژ له کوردستانپۆستدا به هاوکاریی ستافی کوردستانپۆست هه‌وڵی شکاندنی بته‌کانی سه‌رۆک و پیرۆزییه‌کانی سه‌رۆکیان داوه، بێنه ده‌نگ و به‌رگریی له خۆیان و له بیروباوه‌ڕه‌کانیان له ڕه‌نجی ماندوونه‌ناسیان بکه‌ن. بێنه‌ده‌نگ و بڵێن: ئه‌وه ئێمه‌ین، که ساڵانێکی دوور و درێژ بووینه ده‌نکێ گه‌نمی هاڕدراوی نێو ده‌ستاڕی یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات، ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه‌مان له‌م دوو پارته گرت، بوو به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانمان، هه‌تاوه‌کوو کێشه و ناڕه‌زایی له لای دۆست و هاوڕێ، بگره له‌ناو خێزانه‌کانی خۆشمان‌دا بۆ دروستکردین، ئه‌وه ئێمه‌ین قوربانیی ئه‌م گۆڕانه، ئێمه‌ین نووسه‌ره په‌راوێزخراوه‌کانی گۆڕان. ئێمه‌ین وه‌ک فۆکۆ هاوار ده‌که‌ین و ده‌ڵێین: بۆچیی خۆمان له سیاسه‌ت ههڵنهقورتێنین؟ بۆچیی ده‌بێت تووخنی نه‌که‌وین، له‌کاتێکدا ئه‌وه سیاسه‌تی سیاسییه‌کانمانه، که جه‌هه‌ننه‌ممان بۆ به‌رهه‌مده‌هێنن و خه‌ڵکییش لێی هه‌ڵدێن، ئه‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌ی، کاک به‌ختیار به بۆشایی پێناسی ده‌کات.
29.06.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست