کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاهیر هەورامی: هەتا ئێستا 26 حاڵەتی ئەنفلۆنزا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاهیر ‌هەورامی‌ مەترسی نەخۆشیەكەی پشتڕاست كردەوە و زانیاری ڕاگەیاند. تاهیر هەورامی وتی لەسەر تێستی ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست لە ماوەی ڕابردوودا دەركەوت یەكێك لە حاڵەتەكان ئەنفلۆنزای‌ بەرازی‌ بووە و ئێستاش چاوەڕوانی‌ ئەنجامی‌ پشكنینی‌ سێ‌ حاڵەتی‌ مردنی‌ دیكەن. هەورامی‌ وتیشی‌: ئەو نەخۆشە 10 رۆژ لەمەوبەر لە سلێمانی‌ گیانی‌ لەدەستدا. بەپێی‌ راسپاردەكانی‌ رێكخراوی‌ تەندروستیی‌ جیهانی‌ نابێت رەگەز و تەمەنی‌ ئاشكرا بكەین.
وەزیری‌ تەندروستی ڕاشیگەیاند كە تا ئێستا 26 حاڵەتی‌ سەلمێنراوی ئەنفلۆنزای‌ بەراز لە هەرێمی‌ كوردستان تۆماركراوە. 15 حاڵەتیان لە هەولێر و نۆ حاڵەت لە سلێمانی‌و دوو حاڵەتیش لە دهۆكە و نەخۆشەكان ، لەژێر چاودێریی‌ پزیشكیدان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە