کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێجیر له‌ کوێیه‌؟!..

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


نێچیر دوای کۆنگره‌ شوومه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ ،دیارنه‌ماوه‌. ئه‌وه‌ی له‌ کۆنگره‌ گووزه‌را پیلانیکی پێشوه‌خت بوو که‌ مه‌سعود و مه‌سرور  تێێدا پێگه‌ی خۆیانیان پێ به‌هێزکرد.لێره‌دا ئه‌گه‌ر پێگه‌ی نێچیر له‌ نێو نه‌خشه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ نێو پارتی بنه‌ماڵه‌ بکێشین ، ده‌بینرێت پێگه‌یه‌کی لاواز تا راده‌یه‌ک په‌رواێزخراو خۆی نمایش ده‌کات، نێچیر به‌ که‌ره‌سته‌کانی به‌رده‌ستی ده‌یتوانی کاربکات ده‌سه‌ڵات موماره‌سه‌ بکات ، مه‌سعود و مه‌سرور ئه‌و که‌ره‌ستانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌هێشت و بێ که‌سیان کرد.. یوسفی برای نێچیر له‌لای کۆمه‌ڵێک بارزانی وتبووی: له‌ نێچیری برام بێکه‌ستر نییه‌!.
به‌ هه‌رحاڵ با بیینه‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی ریپۆرتاژه‌که‌مان . نێچیر دوای کۆنگره‌ و دوای یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی ، که‌ تێیدا ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ و ناخۆشی لێکه‌وته‌وه‌ ، سه‌فه‌ری کۆریای باشوری کرد . ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو مه‌کته‌بی مه‌سعود به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند : نێچیر عاجز نه‌بووه‌ یا تووڕه‌بووبێت به‌ڵکو بۆ ته‌سفییه‌ حساباتی ختامی کۆمه‌ڵێک کۆمپانیا که‌ پشکی زۆری هه‌یه‌ تیایاندا چۆته‌ کۆریا‌ی باشوور. ده‌بێ بووترێت نێچیر کاتێ سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو و سوپای کۆریای باشوور له‌ هه‌ولێر بوون توانی په‌یوه‌ندی بازرگانی دورست بکات و هه‌ڵسا به‌ کڕینه‌وه‌ی پشکی زۆرێک له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کانی کۆریای باشوور به‌تایبه‌تی LG و هه‌روه‌ها سامسۆنگ و هی دیکه‌ش. ئێستا له‌ کۆریای باشووره‌ بۆ ته‌سفییه‌ حسابات و وه‌رگرتنی قازانجی کۆمپانیاکان که‌ عاده‌ته‌ن له‌ سه‌ری ساڵان ئه‌نجام ده‌درێت.
نێچیر و هه‌روه‌ها باقی که‌سانی دیکه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵده‌ستن به‌ کڕینی پشکی کۆمپانیاکان . ئێستا ده‌کرێت بووترێت بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی، له‌سه‌ر پارووی خه‌ڵکی کوردستان،  شان له‌ شانی ئه‌میره‌کانی کوێت و سه‌عودیه‌ بده‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە