لە سەری ڕەشەوە ڕۆبرت گێتس هەڕەشەی لە مەسعود كرد
Thursday, 30/07/2009, 12:00
ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی نزیك لە سەركردایەتی پارتی نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكا، پەیوەندی كرد بە كوردستانپۆستەوە و ئەم هەواڵەی پێداین:
ڕۆبرت گێتس وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بارەگای سەرۆكی پارتی مەسعود بارزانی و لە دانیشتنێكی تایبەت كە ئەندامانی مەكتەب سیاسی تیایدا بەشدار بوون، ڕۆبرت گێتس بە توندی هەڕەشەی لە مەسعود كرد و ئینزارێكی توندی دا پێی ئهویش لهسهر ئهو تهقوکردن و گرتن و پهلاماردانهی دهزگای پاراستن و هێزی زێڕهڤانی مهسعوده، که له ناو شاری ههولێردا پهلاماری بارهگای لیستی گۆڕان و ئیسلامییهکانیان دا. بهتایبهتی چهند قونسوڵخانهیهکیش لهو بارهیهوه ئاگاداری حکومهت و بهرپرسهکانی خۆیانینا کردبووهوه، چونكە ئهوه بۆوه هۆی ترساندنی فەرمانبەرانی كونسوڵخانەكانی هەولێر خێزان و ماڵ و منداڵەكانیان.
هەروەها بە شێوازێكی دوور لە ئەتیكێتی سیاسی و دیپڵۆماتی گێتس قسەی لە گەڵ مەسعود ئەكرد و پێی ئەوت: تۆ، لە جیاتی (مستەر پرێزدنت).
هاوكات ڕۆبرت گێتس نیگەرانی ئەمریكای گەیاند سەبارەت بە تەزویر و خروقاتی لیستی پارتی و یەكێتی و شێوازی نا دیموكراتی لە مامەڵەكردن لە گەڵ خەڵكی كوردستاندا.
ئەم سەرچاوە ئەوەشی باسكرد كە گێتس باسی مایكڵ ڕۆبنی كردووە لە گەڵ مەسعود و بەرگری لە بیر و بۆچوونەكانی كردووە.
لە كۆتاییدا وەك عادەتی، مەسعود بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە ئێوارەی كردەوە و ماندوو بوونێكی زۆری پێوە دیار بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست