کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د. عه‌بدولمسه‌ور، ئامۆزای مه‌سعود بارزانی له‌ ئه‌وروپا داوای یاسایی له‌ سه‌ر مه‌سعود تۆمار ده‌کات

Thursday, 19/07/2012, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست/ نه‌مسا
سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی چاکسازیی له‌ کوردستان، مامۆستای زانکۆ و ئامۆزای مه‌سعود بارزانی دکتۆر (عه‌بدولمسه‌ور بارزانی) ئیستا به‌ سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ  ئه‌وروپا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونییدا بۆ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ ئیستا له‌ هه‌وڵی په‌یوه‌ندییدایه‌ به‌ چه‌ند رێکخراو و لایه‌نی سیاسیی، یاسایی و پۆلیسه‌وه‌یه‌، به‌نیازه‌ داوا له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمار بکات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیی و سووکایه‌تییپێکردنه‌ی مه‌سعودی ئامۆزای، که‌ له‌ رۆژی 27 / 3 / 2012 له‌ هه‌ولێر له‌ کاتی رفاندنه‌که‌یدا  پیاوه‌ چه‌کداره‌کانی کردیانه‌ سه‌ری و ئازاری زۆریان دا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێکرد ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی بارزان  ده‌یکوژن!
شایانی باسه‌ د. عه‌بدولمسه‌ور بارزانی هاوڵاتیی نه‌مساوییشه‌، ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه‌، ده‌توانێت داوای یاسایی له‌ نه‌مسا تۆمار بکات، هه‌رچه‌نده‌ د. عه‌بدولمسه‌ور نایه‌وێت ته‌نها به‌ تۆمارکردنی داوایه‌ک له‌لای پۆلیس ئیتر بێده‌نگ بێت، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت رێکخراوه‌ ئه‌وروپیی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌کانیش له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌و کێشه‌ و رووداوه‌ ئاگاداربکاته‌وه‌.

هه‌واڵی په‌یوه‌ندییدار به‌ رووداوه‌که‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8d211d9e

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە