کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە پەلە: پارتی له‌ زاخۆ ٢٤ خۆپيشانده‌ری به‌ گولله‌ بريندار كردووه‌

Friday, 02/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری زاخۆ
ئه‌مرۆ له‌ دوای نويژی هه‌ينی زۆربه‌ی هاوڵاتيانی ئه‌و شاره‌ بۆ نه‌هيشتنی ديارده‌ی له‌شفرۆشی له‌و سه‌نته‌ری مه‌ساجانه‌ی كه‌ له‌ شاره‌دا كراونه‌ته‌وه‌، به‌ به‌ر بردباران كردن و سوتاندنی چه‌ندين سه‌ياره‌و دوكان و شوينی مه‌ساج كردنه‌كان په‌لاماری سه‌نته‌ری مه‌ساج و شوينی مه‌يفرۆشه‌كانيان دا.
ده‌زگاكانی پۆليس و ئاسايش و زيره‌ڤانی و پاراستنيش به‌ هه‌موو شيوه‌يه‌ ك به‌ره‌نگاری خۆپيشانده‌ران بوونه‌وه‌ و زياتر له‌ ٢٤ كه‌سيان بريندار كرد، كه‌ زۆربه‌يان به‌ گولله‌ بريندار كراون!
تا دره‌نگی ئه‌مشه‌و ده‌زگاكانی پارتی نه‌يانتوانيوه‌ كۆنترۆلی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ی (حسين چه‌له‌كی) قائيمقامی زاخۆ نه‌ی ويراوه‌ له‌ ناو بينايه‌ی قائيمقاميه‌ت بيته‌ ده‌ره‌وه‌ تا زيره‌ڤانی رزگاريان كردووه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌كش له‌ نيو خۆپيشانده‌ره‌كان ئه‌وه‌يان راگه‌ياندووه‌ كه‌(ئاشتی كۆچه‌ر) ئامۆزای ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پاريزگاری دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی زاخۆ، هيزێكی زۆريان كۆكردۆته‌وه‌ و خه‌ريكی كۆكردنه‌وه‌ی زانيارين بۆ ده‌ست گيركردنی ئه‌و ئيسلاميانه‌ی سه‌ربه‌ يه‌كگرتووی ئيسلامی و كۆمه‌لی ئيسلامين له‌ زاخۆ، به‌وه‌ی ئه‌وان كراونه‌ته‌ ئامانج.
هه‌روه‌ها له‌ پاريزگای دهۆك كاتژمير ٦ ئيواره‌ی ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌يه‌كی ئه‌منی به‌ سه‌رپه‌رشتی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پاريزگاری دهۆك و كامه‌ران به‌رواری به‌رپرسی پاراستنی دهۆك و ئاسايش و پۆليس و زيره‌ڤانی چه‌ند ريگه‌يه‌كيان ئاماده‌كردووه‌ بۆ له‌ قالپ دانی خۆپيشانده‌ران و ريگرتن له‌وه‌ی دهۆكيش هه‌مان خۆپيشاندانی تيا ئه‌نجامبدريت.
سه‌عات ١٠ شه‌و ليوای تايبه‌تی ئه‌تروش و به‌رواری گه‌يه‌ندراونه‌ته‌ ناو دهۆك و وابرياره‌ هيزی به‌رواری بۆ زاخۆ بنيردريت و له‌ نيوه‌شه‌ودا چه‌ند كاريكی سه‌ربازی ئو ئه‌منی ئه‌نجامبدريت.
سەرچاوەیەکی دیکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند کە هەر لەسەرەتاوە ئەم رووداوە لەلایەن پاراستنەوە نەخشەی بۆ کێشراوە و خۆیان ویستوویانە بەو شێوەیە ئەم سەرەنجامەی لێبکەوێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە