به‌په‌له: له‌ناو ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
هه‌واڵ له سایتی (پێنوسه‌کان)ه‌وه:
به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ناو ده‌زگای زانیارییه‌وه، تایبه‌ت به پێنوسه‌کان دووا و ووتی: تیمێکی تایبه‌ت به به مونتاژی ده‌نگ و به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆیی چوونه‌ته توریاوه بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر درووست‌کردنی ده‌نگ و وێنه‌ی موخابه‌راتی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای زانیاری که‌نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، سه‌باره‌ی به‌و تیمه و کاره‌کانی دووا و ووتی: ئه‌و تیمه پێك هاتووه له هه‌ردوو ده‌زگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی نهشتیمانی کوردستان. ئه‌و تیمه ژماره‌یان له 10 که‌س زیاتره و ڕاهێنانێکی خێرایان پێ ده‌کرێت له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگی خوازراو یان لێدوانی تایبه‌ت و خوازرا و له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه که بیانه‌وێت به‌به‌کارهێنانی پێشکه‌تووترین ده‌زگا و پرۆگرامی تایبه‌ت به موخابه‌راتی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: ئه‌و تیمه له‌هاتنه‌وه‌یاندا ده‌نگێکێکی ڕیکۆردکراوی ده‌ستکردی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست ئاماده ده‌که‌ن و بۆ کاری تایبه‌تی سیخوڕی و به‌ڵگه‌یی به‌کاری ده‌هێنن دژ به نه‌یاره‌کانیان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای زانیاری ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که ئه‌و تیمه له‌توانایاندا هه‌یه ده‌نگی هه‌رکه‌سێك وه‌ربگرن و چه‌ندین لێدوانی جۆراوجۆری پێ تۆمار بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه شتی وه‌های گوتبێت.
شایانی باسه ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه هێرشی چڕ و پڕ کراوه‌ته سه‌ر گۆڕانخوازان و ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست. هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌ندامێکی پێشووی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی کوردستانپۆست له‌ژێر ناوی(پۆڵا سه‌عید) ته‌سلیم به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆوه و چه‌ندین توهمه‌ی بۆ درووست کردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست