کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گومان هەیە کە تورکیا بومەلەرزەکەی (وان)ی ئەنجامدابێت، ئایا شارەکانی کوردستانی باشوور هەمان کارەساتی لێدەقەومێت؟

Saturday, 29/10/2011, 12:00


ئەم ڤیدیۆ فلیمەی کە لە خوارەوە دەیبینن، باس لە چۆنێتی زەمینلەرزە و روودانی بومەلەرزە دەکات، کە چۆن تەکنیک و زانستەکان لای مرۆڤ هێندە پێشکەوتوون دەتوانرێرت مرۆڤ بۆ خۆی بومەلەرزە لە شوێنێکی دیارییکراودا دروست بکات و بقەومێنێت، ئێمە نازانین تا چەند تورکیا توانای تەکنیکی لەو بوارەدا هەیە و ئەو زانست و زانیارییانە گەیشتبنە دەست تورکە فاشستەکان و توانای ئەمە کارەیان هەبێت، بەڵام گومان و کاتی رووداوەکە و دوای رووداوەکەش  زیاتر ئەو گومان و پرسیارانە دروست دەکەن، ئەمە لەکاتێکدا تورکیا بە هاوکاری پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی ناپاکیی کوردیی،  لە خۆئامادەکردندابوون بۆ پەلاماردانی چیای قەندیل و پلانەکەیان وا دانابوو هەرچی سەرکردەی گەریلاکانە لەناو بەرن، لە لایەکی تریشەوە لەناو خاکی کوردستانی باکوور، مەترسناکتریین چەکی کۆمەڵکووژی قەدەغەکراویان بەکار هێنا، زیاتر  ٣٠ کەسیان بەو چەکە لەناو برد، ئەم رووداوە زۆر بە بێدەنگی ئەنجامدرا و هیچ دەنگدانەوە و ناڕەزاییەکی لێنەکەوتەوە، بەجۆرێک لاشەکان وا شێوێنرابوون، نەدەناسرانەوە، ئەو چەکە لە هیچ شوێنێکی دنیادا بەکار نەهاتووە. هەر لەو کاتەدا، لە شاری وان بومەلەرزەیەک رووی دا، ئەمە زیاتر دەمانخاتە گومانەوە، بەوەی بڕوا بە بومەلەرزەی دروستکراو بکەین. سەرەنجامەکەشی زیاتر پرسیار بە دوای خۆیدا دەهێنێت، کە کاتێک بومەلەرزەکە روویدا، دەبوو حکومەتی تورکی دەرگا واڵابکات بۆ هەموو یارمەتییەکی دەرەکی، کەچی تا چەند رۆژێک بەسەر ئەو رووداوەدا، هەموو یارمەتییەکی رەتکردەوە، کاتێکیش زانی ئیدی لەو زیاتر قوربانی لێناکەوێتەوە، بۆیە دەرگای کردەوە و یارمەتییەکانی ئیسرائیل و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی وەرگرت، چونکە زانی ئەو یارمەتییە نابێتە ئەوەی گیانی نزیکەی ٥٠٠ کەسێکی بریندار رزگار بکات، کە لە سەرەتاوە دەتوانرا رزگاریان بکەن، کاتێکیش قوربانییەکان گەیشتە سەرو ١٣٠٠ قوربانیی، لەوە زیاتریان بۆ نەدەکوژرا، ئەوسا یارمەتیی ئەو وڵاتانەیان وەرگرت.
لیرەدا ئێمە پێویستە وەبیر خەڵکی باشووری کوردستانیش بهێنینەوە، ئەو مەترسییەیان بخەینە بەرچاو، بەتایبەتیی ئەو پرۆژانەی کە کۆمپانیاکانی تورکیا لە باشوور دروستیان کردووە، وەکو تەلاری بەرز و خانووی چەند نهۆمی گەورە، پرد، جادە و شەقام، هەموو ئەمانە لە ژیر مەترسییدان، کارەساتەکەی شاری وان، ئەوەمان پێدەڵێت، کە تورکیا، لە کاتژمێری سفردا و لە روودانێکی هاوشێوەی شاری واندا دەتوانێت هەموو ئەوانە بە سەر هاوڵاتییاندا دابڕمێنێت و کارەساتی بومەلەرزە لە سلێمانی، هەولیر، دهۆک و کەرکوک و ئەو شوێنانەدا ئەنجام بدات، یەکێک لە کارەکانی میتی تورکی لە کوردستانی باشوور، پلانداندانە بۆ  پاشەڕۆژە کە ئەو تاوانەی تێدا ئەنجام بدات.


***********************************


***********************************
ئەم گرتە ڤیدیۆییە، کە دوو پسپۆڕی جیۆلۆجی دەربارەی ئەو زەمین لەرزەیە شیکاری هێڵەکانی زەمین لەرزە دەکەن لەسەر نەخشەی گووگل، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، کە ئەو زەمین لەرزەیە،  کارێکی سروشتیی نییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە