کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەحمود سەنگاوی هانا بۆ فەتاح بەگی ئەنفالچی دەبات

Tuesday, 20/09/2011, 12:00


تایبەت بە کوردستانپۆست:
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە کوردستانپۆستی راگەیاند کە هەفتەی رابردوو مەحمود سەنگاوی لە ماڵی خۆیان لە گەڵ سالاری حمەخان بەرپرسی فەوجەکەی جەلال تاڵەبانی کۆبۆتەوە. سەرچاوەکە وتی: پێش ئەوەی سالار حمە خان، پەلاماری ئاسایشی کفری بدات، کاتی خۆی مەحمود سەنگاوی لەو کارە ئاگادار کردۆتەوە چونکە تەلەفۆنی بۆ مەحمود سەنگاوی کردووە، مەحمود سەنگاوی پێی وتووە چیت لە دەست دێت و خۆت پێت باشە بیکە، دوای ئەوە سالار خان هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی کفری، بۆیە مەحمود سەنگاوی تێکەوتووە و نازانێت لەلای تاڵەبانی چۆن خۆی پاک بکاتەوە، بۆیە ناچار بووە تەلەفۆن بۆ فەتاح بەگی ئەنفالچی بکات کە دۆستێکی نزیکی تاڵەبانیە و داوای لێکردووە کە شەفاعەتی بۆ بکات لەلای تاڵەبانی و باری سەر شانی سوک بکات، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر ئەوەی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرچاوەی کێشەکانی گەرمیانیان بە تاڵەبانی گەیاندووە کە مەحمود سەنگاوی خەڵکی گەرمیانی لە یەکێتی تۆڕەکردووە، بۆیە مەحمو سەنگاوی و باندە تیرۆریستیەکان لە گەرمیان ئیستا حاڵیان لە باشیدا نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە