کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕۆژ نوری شاوه‌یس ملیۆێک دۆلاری له‌ دیزاینی ناوه‌وه‌ی شوقه‌یه‌کیدا سه‌رف ده‌کات

Wednesday, 08/01/2014, 12:00


په‌یامێری کوردستانپۆست ـ سلێمانی
ئه‌مڕۆ به‌ چه‌نده‌ها سه‌یاره‌ ی ده‌رعی جام ڕه‌ش و حیمایه‌یه‌کی زۆره‌وه‌ ڕۆژی نوری شاوه‌یس سه‌ری له‌ جاف تاوه‌ر دا تا بچێت سه‌یری ئه‌و شوقه‌یه‌ بکات که‌ له‌ به‌رزترین نهۆمی جاف تاوه‌ری ژماره‌ یه‌که‌ ..
نه‌وزاد جافی خاوه‌ن جاف تاوه‌ر شوقه‌یه‌کی ملیۆن و چوارسه‌د  هه‌زاری پێشکه‌ش به‌ ڕۆژ نوری شاوه‌یس کرد له‌ تابقی سی و چوار که‌ هه‌زار مه‌تر دووجایه‌
 رۆژ نوری شاوه‌یس نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلار ی له‌ دیکۆر و دیزانی ناوه‌وه‌ی شوقه‌که‌ی و شتومه‌کی تیاسه‌رف کردووه‌...
 هه‌ڵبه‌ته‌ به‌خشینی پاره‌ و شوقه‌ و دیاری گرانبه‌ها ‌ بۆته‌ی دیاریده‌یه‌کی باوی هه‌موو سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن پڕۆژه‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت کارێک یان پڕۆژه‌یه‌ک له‌ کوردستانی باشووردا جێبه‌جێ بکه‌ن هه‌تا کارئاسانی وبازدان به‌سه‌ر یاسا و پاراستی ژینگه‌ و شوێنی کلتوری دا یان بۆبکه‌ن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدار و لێپرسراوه‌ دز و چه‌ته‌کانی پارتی و یه‌کێتی وحکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌..
 په‌یامنێره‌که‌شمان ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین که‌ رۆژ نوری شاوه‌یس دوو تا سێ جار هه‌موو مانێگ سه‌فه‌ر بۆ دوبه‌ی و لوبنان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌کات بۆ قومارکردن و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی زۆر ده‌دۆڕێنێت.

جاف تاوه‌ر بریتیه‌ له‌ دوو تاوه‌ری شوقه‌ که‌ له‌لایه‌ن نه‌وزاد جاف وه‌ دروست
ده‌کرێن له‌ سلێمانی که‌ نرخی یه‌ک مه‌تر دووجا هه‌زارو چوارسه‌د دۆلاره‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە