ئەو هۆکارانەی گومان دەکاتە سەر پارتی، کە خۆی لە پشت ئەو رووداوەی زاخۆوەیە
Friday, 02/12/2011, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێرلە گەرمەی خۆپیشاندانەکانی مانگی 3 و 4 لە هەولێردا پارتی هەموو ڕیگایەکی دیکتاتۆریانەی گرتە بەر بۆ ئەنجام نەدانی خۆپیشاندان، چونکە خۆپیشاندانەکان دژ بە دەسەڵات بوو، هەر ئەمەش وایکرد لەدوو هەولی خۆپیشاندان بۆ هەولێر سڵ لەهیچ رەفتارێک نەکاتەوە، بەرادەیەک لە هەردوو هەوڵی خۆپیشاندان لە هەولێردا بەتوندترین شێوە (قەزافیانە) بواری نەدا خۆپیشاندان بکرێت، بەرادەیەک چەندین پەرلەمانتاریش کەوتنە بەر ئەشکەنجە و بریندار کرد... ئەمڕۆ ئەوەی لە زاخۆی روویدا، دەپرسیین: ئەی خێرە پارتی بۆ رێگای داوە کە لە (بادینان) بوار بدات، کە چەندین کاتژمێر، ئەو شوێنانە چۆڵ بکات و هیچ نەکات، خەڵک خۆپیشاندان بەڵکو کاری تێکدان و سوتان ئەنجام بدەن بێ ئەوەی لە شیوەی هەولێر (قەزافیانە) مامەلە بکات!؟
هۆکاری چییە خۆپیشاندەران هیرش ناکەنە سەر بارەگاکانی پارتی لە زاخۆ، لە کاتێکدا ئەوەی بواری ئەوەی داوە، کە مەی بفرۆشیت پارتی دیموکراتی کوردستانە!؟
رەنگبێت خەڵکانێک هەبن لە ناخی موسلمان بوون، یان نارەزایەتی دەربرینی دژ بەدەسەلات هاتبێتە مەیدان بەڵام بیرۆکەی ئەم خۆپیشاناندانە پاراستنە بۆ ئەوەی وانیشانی ناوەندە جیهانیەکان و دەنگە لیبرالەکان بدات، ئەوانەی لەکوردستان ئۆپزسیۆنن ئەونمونانەن کە ئیسلامی توندرەون، بە واتای پارتی و یەکێتی باشترن لەو دەنگانە.
نزیکە هەڵبژاردنی پارێزگا نزیک بۆتەوە بەو هۆکارەوە هەوڵدەدات ترس و تۆقانی خەلک بەتایبەتی دەنگە نارەزایەتیەکان ئەنجام بدات. بوارێک بۆ هەناسەی خەڵک بدات کە ئازارەکانیان بەو شێوەیە نارەزایەتیەکانیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست