کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەی لایەنە عەرەبی و کوردییەکەدا، تالەبانی بە شیوەیەکی ناشرین عومەر فەتاح دەکاتە دەرێ

Wednesday, 06/06/2012, 12:00


پەیامنێرێکی کوردستانپۆست/ لە نادیاردا
لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەی هەوڵێر، لە نێوان (سەدر، عەلاوی، نەجەفی) و (بارزانی، تالەبانی) کرا، هەر یەک لەم کەسایەتیانە بۆیان هەبووە، سێ کەس لەگەڵ خۆیاندا بەرن و ئامادەی کۆبوونەوەکە ببێت، مەسعود بارزانی نێچیر و دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس بردووە، فوئاد حسێنیش بەناوی نووسینەوەی(محزر جەلسه‌کە) ئامادە بووە،  تالەبانی تەنها د. بەرهەم و کۆسرەت رەسوڵی بردۆتە ژورێ، دیارە وا بڕیاربووە، کە عومەر فەتاحیش ئامادەی ئەو کۆبوونەوە ببنێت، بۆیە بە بێ ئاگاداری تالەبانی خۆی دەکات بە ژووردا، کاتێک تالەبانی عومەر فەتاح دەبینێت، بە بەر چاوی هەموو دانیشتوانەوە بە تووڕەیی و بە شێوازێکی ناشرین دەری دەکاتە دەرێ، پێی دەڵێت: کێ پێی وتوویت بێیتە ژوورێ؟ ... بڕۆ دەرێ ...! دەی!.
ئەم رەفتاری تالەبانی لەگەڵ عومەر فەتاح، بۆتە جێگای سەرنجڕاکێشانی لایەنەکانی تر.
سەرچاوەی ئەم رووداوە یەکێک لەو دانیشتوانەیە، کە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، ئەوەشی گێڕایەوە، کە د. بەرهەم ئەمەی زۆر پێ خۆش بووە، زەردەخەنە دەموچاو و لێوەکانی بەرنەداوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە