سەردەشت عوسمان چۆن ڕفێندرا و تیرۆرکرا؟!..
Saturday, 08/05/2010, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست/ 3
سەردەشت عوسمان خوێندکارى قۆناغى چوارەمى کۆلیژى زمانى ئینگلیزى لەزانکۆى سەلاح الدین ڕۆژى سێ شەممەى هەفتەى ڕابردوو لەبەردەم زانکۆ و بەبەرچاوى هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش دواى ئەوەى بەشێوەى زۆر نامرۆڤانە دواى ئەوەى لێیدرا بەئۆتۆمبیلێکى ژمارە کاتى هەولێر بەرەو شوێنێکى نادیار برا مامۆستایەکى زانکۆى سەلاح الدین لەپەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا بەکوردستان پۆستى ڕاگەیاند کە بەنوسراوێکى نهێنى لەلایەن پاراستنەوە ئاگادارکراینەوە کەخوێندکارى زانکۆ سەردەشت عوسمان تیرۆردەکەین لەبەرامبەریشدا ئەحمد دزەیى سەرۆکى زانکۆ ڕەزامەندى نیشان دەدات و بەنوسراوێک پاراستن ئاگادار دەکاتەوە کەئەوان هیچ لاریەکیان نیە لەهەمبەر جێبەجێکردنى کارەکانى پاراستن بەپاساوى بەزاندنى هێڵى سوور ئەو مامۆستایە تەئکیدى لەوە کردەوە کەئەحمد دزەیى هەوڵیدا نوسراوە بەنهێنى بهێڵێتەوە بەڵام ئێستا بەشێک لەو مامۆستایانەى سەر بەبنەماڵەنین ئەحمد دزەیى ترسى ئەوەى هەیە کەئەم نوسراوە ئاشکرا بکەن پەیوەند بەم تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان نێردراوى کوردستان پۆست لەپۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند کەخالق تەلعەت بەڕێوەبەرى پۆلیس سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانى نزیک زانکۆى لەوە ئاگادارکردۆتەوە کەناوچەکانى نزیک زانکۆ چۆل بکەن و هەروەها بەنوسراوێکیش هێزەکانى کەپاسەوانى لەزانکۆ دەکەن ئاگادارکراونەتەوە کە هیچ پەرچەکردارێک نەنوێنن لەبەرامبەر ڕفاندنى خوێندکارێکى زانکۆ بەناوى سەردەشت عوسمان کوردستان پەیوەندیکرد بەسەرچاوە تایبەتیەکەى خۆى لەناو پاراستن سەرچاوەکەش ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە ئەو کەسانەى سەردەشتیان ڕفاندووە ئەندامى چەتەى پاراستنن و ئێستا ڕەوانەى دەرەوەى ووڵات کراون لەبارەى ناونیشانى کەسەکان سەرچاوەکەى کوردستانپۆست ڕایگەیاند تەنیا ئاگادارکراینەوە کەپاراستن لەبەرنامەیدایە کەخوێندکارێکى زانکۆ بەناوى سەردەشت عوسمان تیرۆربکات ئەگەر ئەمەى بۆ چووە سەر چەند کەسێکى ترى لەبەرنامەدایە تیرۆریان بکات لەوانە(مەسحود عبدالخالق و عدنان عوسمان و ئیبراهیم على و بورهان قادر و شوقى کانەبى و هێمن مامەند)ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى بۆ تەئکیدکردینەوە کەئەگەر هیچ کەس و لایەنێک خۆى لەتیرۆرکردنى خوێندکارى ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان)نەکردە خاوەن ناڕەزایەتى توند نیشان نەدرا ئەوا بەپێى ئەو بەرنامەیەیى پاراستن دایڕشتووە لەداهاتوویەکى نزیکدا بەپێى هەل و دەرفەت ئەم ناوانەى سەرەوەش تیرۆردەکرێن پەیامنێرى کوردستانپۆست بەڵێن دەدات لەداهاتوودا وردەکارى زیاتر بڵاودەکاتەوە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست