کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسكه‌يه‌كی مه‌سعود بارزانی، جه‌لال تاله‌بانی ده‌خاته‌ سه‌ر خه‌ت دژی هەر خۆپیشاندان و جوڵەیەک

Saturday, 03/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سلێمانی
شه‌وی ڕابردوو له‌ كاتژمير ١٢ی شه‌و ، له‌ په‌راويزی رووداوه‌كانی سنوری بادينان و سوتاندنی باره‌گاكانی يه‌كگرتوو دا، مه‌سعود بارزانی بروسكه‌سه‌ك ئاراسته‌ی جه‌لال تاله‌بانی كردووه‌، گوایە زانياريان هه‌يه‌ كه‌ رۆژی ٣ی ١٢ی ٢٠١١ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، يه‌كگرتووی ئيسلامی له‌ سنوری سۆران به‌ نيازن به‌ناوی خۆپيشاندانه‌وه‌ په‌لاماری باره‌گاكانی پارتی بده‌ن، بۆيه‌ به‌ پيويستی دەزانين ئاگادارتان بكه‌ينه‌وه‌، كه‌ نابيت ماوه‌ی خۆپيشاندان بدرێت، چونكه‌ ره‌وشه‌كه‌ زياتر ئالۆزتر ده‌بيت ، هه‌ر په‌لاماردانيك بۆ باره‌گاكانی پارتی يه‌كێتی به‌رپرسياره‌ له‌ سه‌ره‌تا و كۆتایی رووداوه‌كانی سنوری سليمانی؟!
دوای ئه‌وه‌ جه‌لال تاله‌بانی ئاگاداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی يه‌كێتی و ئاسايش و پۆليسی سنوری ژير ده‌سته‌لاتی خۆی كردۆته‌وه‌، كه‌ نابێت ماوه‌ بده‌ن خۆپيشاندانی بێ مۆڵه‌ت بكرێت، به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ده‌بێت رێگربن، ئه‌گه‌رنا ده‌ستكراوه‌ن له‌ بەکارهێنای هەرچەکێک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌.
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ حاكم قادر و مه‌لا به‌ختياره‌وه‌، كه‌ ئه‌وان برياريان داوه‌ ته‌نها هه‌ولی ئەوه‌ بده‌ن، خۆپيشاندان نه‌كريت، خۆ ئه‌گه‌ر كرايش ئه‌وه‌ نابيت هيچ كه‌سيك ته‌قه‌ بكات بۆ به‌رگريكردنی باره‌گاكانی پارتی له‌و سنوره‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ريه‌كه‌ له‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن و عه‌قيد نه‌جمه‌دين و خاليد ماوه‌تی ده‌ستنيشان كراون بۆ پاراستن و پاريزگاريكردن و نه‌هيشتنی توندو تيژی له‌ سنوری سليێمانی و ده‌وروبه‌ری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە