کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وردەكاری هێرشی بەرپرسێكی فەوجێكی تاڵەبانی بۆ سەر ئاسایشی كفری

Sunday, 11/09/2011, 12:00


تایبەت بە كوردستانپۆست:
پاش ئەوەی ماوەیەكە دیاردەی دزیی و تاڵانی لە كفری سەری هەڵداوە و ماوەیەك پێش ئێستاش منداڵێك لە كفری رفێندرا، دواتر لە كاتی وەرگرتنی پارە لە منداڵە رفێندراوەكە ، ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ كەسێكی خاوەن منداڵە رفێندراوەكە لە نێوان تەقەی ئاسایش و رفێنەران بكوژرێت، دواتر چەند كەسێكی تۆمەتبار دەستگیر کران،
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاسایشی كە بە كوردستانپۆستی راگەیاند: ئەو كەسەی لە پشت ئەو گروپەوەیە كە منداڵەكەیان رفاندووە، ناوی سەردرا حمەخانە برای سالار حمەخان بەرپرسی فەوجێكی تایبەتی جەلال تاڵەبانییه‌، سەرچاوەكە وتیشی: سەردار حمەخان لەم ماوەیەدا زۆرێك لە که‌سه‌ تاوانباره‌کانی داڵدەداوە لە بەر ئەوەی نەوەكو بگیرێن و دان بەوەدا بنێن كە ناوبراو لە پشت رفاندنی ئەو منداڵەی كفریەوەیە، لە كاتێكدا هێزەكانی ئاسایشی كفری خەریكی لێكۆڵینەوەن لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ سالار حمەخان بەرپرسی فەوجە تایبەتەكەی جەلال تاڵەبانی هەڵی كوتاوەتە سەر بەرێوەبەرایەتی ئاسایش كفری و ئەو ئاسایشەی رفاند كە لە گەلأ لیژنەیەكی ئاسایشیدا خەریكی بەدوواداچوونن لە سه‌ر که‌ی منداڵرفاندنه‌که‌ و دوای لێدان و ئەشكەنجەیەكی زۆر بە بێهۆشی فڕێیاندا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد كە سالار حمەخان كەسێكی داوێنپیس و دز و قاچاخچیە و تا ئێستا چەندین ئەمریگرتنی هەیە لەلایەن دادگای كفریەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئامرفەوجی تایبەتی جەلال تاڵەبانیە كەس ناتوانێت دەستگیری بكات، ئەو سەرچاوەی ئاسایشە پێی وایە ئەم ئیهانەكردنەی هێزەكانی ئاسیش وا دەكات بۆ لەمەودوا ئاسایش نەتوانێت هیچ ئیجرائاتێك بكات بەرامبەر تاوانباران ، بۆیە داوادەكات ئەو بەرپرسەی فەوجەكەی تاڵەبانی بگیرێت و راپێچی دادگای بكرێت، ئەگرنا ئەوە دۆخی شارەكە بە تەواوی تێك دەچێت و هەركەسە و دەتوانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی خەڵك برفێنێت و دزی بكات و ئیهانەی ئاسایش بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە