زیاتر له 2500 كارمه‌ند و پاسه‌وانی سنور وازیان له پارتی و یه‌كێتی هیناوه
Sunday, 27/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانیبه پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی زه‌عیم كه فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی سنوره له پارێزگای سلێمانی له سه‌ر سوپاسی عێراقی، ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، كه له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه شاندێكی سه‌ربازی به فه‌رمانده‌یی عه‌قید جمعه له به‌غداوه ره‌وانه‌ی قیاده‌ی پاسه‌وانانی سنور له هه‌ولێر كراوه، له‌سه‌ر داوای ژماریه‌ك له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه، كه پارتی و یه‌كێتی كاری حیزبی و لە له‌شكری سوپای عێراقی دا ده‌كه‌ن و هەره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكراوه هه‌ر كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رو پله‌دارێكی پاسه‌وانانی سنوری له‌سه‌ر ناوچه‌ی یه‌ك كه هه‌ر 3 پارێزگاكه‌ی هه‌ریم ده‌گرێته‌وه واز له‌و دوو حزبه بهێنن ئه‌وا نانبراو ده‌کرێن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه ئێستا ئه‌و شانده‌ی سوپای عێراقی له هه‌ولێره و به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه نه پارتی نه یه‌كێتی ناتوانن (فسل)تان بكه‌ن، چونكه نابێت حزبایه‌تی له‌ناو ئه‌م سوپایه‌دا هه‌بێت،ئه‌وه‌شیان نه‌شاردۆته‌وه بزانن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و سیاسه‌ته په‌یره‌و ده‌كات ئه‌وا ئه‌وان له به‌غدا خۆیان (فسل)ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌پێدانە له سنوری 4000 پاسه‌وانانی سنوری هه‌ریم زیاتر له 2500 پاسه‌وان بریاری وازهینانی خۆیان له ڕێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه دوای گه‌یشتنی ئه‌و شانده‌ی به‌غدا ئه‌و دیارده‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، یه‌كێتی و پارتی تووشی شۆك هاتوون تا ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانەی وازیان هیناوه له فه‌رمانده و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه بوون كه زیاتر له 30ساڵ خه‌باتیان هه‌بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست