عومه‌ر فه‌تاح رایسپارد که له ئاسۆس هه‌ردی بده‌ن
Tuesday, 06/09/2011, 12:00
ئه‌مشه‌و سه‌رجاوه‌یه‌ک له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونییدا به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که ئه‌و که‌سه، یان گروپه‌ی له ئاسۆس هه‌ردییان داوه، په‌یوه‌ندییان به یه‌کێتیی نیشتیمانییه‌وه نییه، ئه‌وه گروپێکن پێک هاتووه له نزیکه‌ی 20 که‌س، سه‌ر به عومه‌ر فه‌تاحه و بۆ کاریی تایبه‌تیی و ته‌مبێکردنی نه‌یارانی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێت و هه‌ڵده‌ستن به‌و کاره، ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئاسۆس هه‌ردییان داوه، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که ساڵی 2007 له ئاسۆی جه‌مال موختاریان دا.
عومه‌ر فه‌تاح ناسراوه به که‌سێکی ده‌روون نه‌خۆش، هه‌ر که‌سێک له دژی بنوسێت، یان ببیسێته‌وه قسه، یان ناوناتۆره‌یه‌کی لێناوه ئیدی پلانی ئه‌وه‌ی بۆ داده‌ڕێژێت که تیرۆری که‌سایه‌تیی بکه‌ن، یان له ناوی به‌رن. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی بۆ ئاشکراکردین که یه‌کێک له تاوانباره‌کان ناوی کاروانی شاره‌وانییه، زۆربه‌ی کاره‌کان ئه‌و ده‌یکات.
شایانی باسه کاک ئارام ئه‌حمه‌د یه‌که‌م که‌س بوو که ده‌ستی خسته ته‌واوی رووداوه‌که و ناوه‌که‌ی ئاشکرا کرد
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=80c33665
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست