کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ شه‌ڕی ناوخۆیاندا ڕادیۆی یه‌کێتیی مه‌سعود به‌ جاشی کلکزه‌رد ناو ده‌بات

Friday, 26/02/2010, 12:00


ئه‌مشه‌و شه‌وی شکستی جاش مه‌سعوده‌کان و شکستی خیانه‌تکار و زله‌جاشه‌کانه‌ ، ئیمشه‌و شه‌وی گه‌ردوولولی جاش سوتێنه‌کانه‌ ، سوتانی گه‌وره‌ جاش مه‌سعوده‌ ، جاشی ئه‌قده‌م جاشی گه‌وره‌ی مه‌سعودی زله‌جاشی سه‌رێ ره‌ش..ئه‌م ناوانه‌ هه‌مووی له‌نێو دۆکۆمێنته‌که‌دا هاتووه‌ و هی ئێمه‌ نییه‌.. ئه‌و ناوانه‌ له‌ مه‌سعود نراوه‌ که‌ ئیمڕۆ خۆی به‌ پێشمه‌رگه‌ داده‌نێت و ده‌یه‌وێت که‌رامه‌تی پێشمه‌رگه‌ بپارێزێت..که‌واته‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یه‌ی ئێستای نێوان (جه‌لال و مه‌سعود) شه‌کڵییه‌ و بۆ دزین و راوڕووته‌ ، هه‌ردوێنێ بوو پێشمه‌رگه‌کانی خۆیان به‌جاش ناوزه‌د ده‌کرد ، ئێمه‌ له‌ مه‌ڕ ئه‌وه‌نین نرخاندن بۆ ناوی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ین ، یان کام لا هه‌قبێژبووه‌ و کام لا ناوه‌که‌ی پڕ به‌پێستیه‌تی ، به‌ڵام پرسیاره‌که‌مان له‌ مه‌سعودی گه‌وره‌جاش(وه‌ک ناونراوه‌) ئه‌وه‌یه‌ : ووشه‌ی میلیشیا بۆ چه‌کداره‌کانت پڕ له‌ میهره‌بانی تر نییه‌ له‌ جاشی کلکزه‌رد؟ پێموایه‌ که‌وتیه‌ نێو هه‌ڵه‌یه‌که‌وه‌ که‌ ده‌ربازبوونت لێی مه‌حاڵه‌.. تۆێ جاشکلکزه‌رد (وه‌ک ناویان ناویت) ،ده‌توانی له‌ به‌ڵێنه‌که‌ی خۆت خاوه‌ن ده‌ربچیت و جێبه‌جێی بکه‌یت ، کاک عه‌دنان عوسمانمان بۆ شاربه‌ده‌ر بکه‌یت؟ ره‌نگه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌تان وه‌ک ئه‌وانی دیکه‌تان درۆ بێت..سه‌ددام هه‌ڵه‌یه‌کی کرد کاتێ کوێتی داگیرکرد ، تۆش هه‌ڵه‌یه‌کی هاوشێوه‌ ده‌که‌یت که‌ ئازادییه‌کان و ده‌نگه‌ شه‌رعییه‌کان داگیرده‌که‌یت..زۆرتان نه‌ماوه‌ ، ئه‌گه‌ر که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت به‌یانی هه‌رده‌بێته‌وه‌..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە