کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا و رای گشتیی فریا بکه‌ون، کوردستانپۆست پلانێکی پێشوه‌خت ئاشکرا ده‌کات

Thursday, 24/02/2011, 12:00


نامه‌یه‌کی به‌ په‌له‌ بۆ حکومه‌تی عێراقی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق
کۆنسوڵی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک و هه‌ولیر.
کۆنسوڵی به‌ریتانیا له‌ که‌رکوک و هه‌ولێر

بۆ رای گشتی ..
خه‌ڵکی کوردستان بڕیاری گۆڕینی ده‌سه‌لاتی داوه‌، ده‌زانێت که‌ هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و مافیایی ره‌فتار له‌گه‌ڵ دانیشتوانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات، هه‌رێمی کوردستانیان کۆنترۆڵ کردووه‌ و ژیان تیایدا تاریکه‌، ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان تا دێت خراپتر و دڕندانه‌تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکییدا ده‌که‌ن‌. ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ بکرێت: فه‌شه‌لی ئیداری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی رووه‌تی بناغه‌یی پێناسه‌که‌ ده‌بێت‌.. په‌رله‌مانێکی ئیفلیج و حکومه‌تێکی سه‌قه‌ت و ده‌زگای دادوه‌رییه‌کی خێڵه‌کی ناسه‌ربه‌خۆ و زانکۆگه‌لێکی حزبی رووت ونا ئه‌کادیمی  .
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ، که‌ ناتوانن کۆنتڕۆلی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌ بزواندنی عاتیفه‌ی کوردایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، خۆیان بێنه‌وه‌ سه‌ر شانۆی ده‌سه‌لات و ژیان به‌ به‌رخۆیانه‌وه‌ بکه‌ن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سبه‌ینێ    25/2/2011 هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا، بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ته‌مایی ئه‌نجامدانی کاره‌ساتێکی خوێناوین له‌ که‌رکوک . له‌ نیوان عاره‌ب و تورکمان له‌ گه‌ل کوردا شه‌ڕیکی خوویناوی بقه‌ومێنن، تا به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بین عاره‌ب و تورکمان ده‌تانخوات. بۆیه‌ هۆشداریی ده‌ده‌ین به‌ حکومه‌تی عێراقی که‌ هه‌رچی زووه‌ ئینزاریک به‌ مێلیشاته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بدات له‌ که‌رکوک بکێشینه‌وه‌ و خه‌ڵکی  که‌رکوک خۆپیشاندانی خۆیان بکه‌ن.. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیاشه‌ که‌ چیدی رێگه‌ به‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ نه‌دا "مه‌عمه‌ر قه‌زافی ئاسا "قه‌تلوعامی خه‌ڵکی کوردستان بکات ، ئه‌گه‌ر ئیوه‌ له‌ لیبیا بوونتان نییه‌ . خۆ لیره‌ بوونتان هه‌یه‌ ، تکا ده‌که‌ین مه‌هێڵن ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌رکوک خه‌ڵتانی خوین بکات له‌ پیناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ته‌نگه‌کانی خۆیانه‌وه‌.
له‌سه‌ر خه‌لکی که‌رکوکه‌ به‌تایبه‌تی کورد ، که‌ نه‌که‌وێته‌ داوی پیلانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە