کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لی حه‌مه‌ به‌گ ئه‌و هه‌موو درۆیه‌ چی بوو ئه‌م شه‌وکردی ؟

Saturday, 05/03/2011, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین!
ئه‌مشه‌و له‌به‌ر نامه‌یه‌کی کرچ و کاڵدا ، له‌که‌ناڵی کورد سات که‌ (پشتیوان گوڵپی) به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌که‌یه‌ قایمقامی شاری ڕانیه‌ یان هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌یادی 20ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ یادی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین بکه‌نه‌وه‌ ، بۆخۆی ئه‌م یاده‌ له‌م کاته‌دا هیچ مانایه‌کی نی یه‌ ،جگه‌ له‌فریودانی خه‌ڵک ، به‌ڵام ئێمه‌ دیوێکی ڕاستی تری ئه‌م باسه‌ باس ده‌که‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ خودی قایمقام که‌ خۆی له‌خه‌ڵک کردوه‌ به‌ پاڵه‌وان له‌ 5 ئازاردا له‌دورو نزیک ئاگای له‌ ڕاپه‌ڕین نه‌بوه‌ ،ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و کاتێک هاته‌وه‌ بۆ ناوشاری رانیه‌ کاتێکیش من چاوم به‌ عه‌لی که‌وت هێشتا جله‌ سه‌ربازێکه‌ی له‌به‌ردابوو ، که‌ئه‌وده‌م عه‌لی هێستا سه‌رباز بوو له‌ سه‌ربازخانه‌ی سه‌لام (معه‌سکه‌ر سه‌لام) له‌سلێمانی ، ڕه‌نگه‌ خوێنه‌ر بپرسێ بۆچی به‌چ مافێک ئه‌م قایمقامه‌ گه‌وره‌ بوو و پله‌و پایه‌ی گرت ، به‌ڵێ زڕ برایه‌کی قایمقام شه‌هیدی یه‌کێتی یه‌و ناوی (ئازادحه‌مه‌ به‌گ) بوو پاشان له‌دوای راپه‌ڕین چوه‌ ناو به‌ره‌ی
کوردستانی و دوای بوو به‌یه‌کێتی له‌شه‌ڕی ناو خۆشدا ، یان شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتی دا ، ئه‌م قایمقامه‌ له‌ڕانی یه‌ نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و پاش چونی ئێمه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕانی یه‌ ، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌م پیاوه‌ی ده‌رکرد ، له‌گه‌رده‌لولی تۆڵه‌شدا ، وسوی برای چه‌ند لێپرسراوی پارتیان له‌ماڵه‌که‌ی خۆیاندا شارده‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم که‌ یه‌کێتی ده‌یه‌وێت مێژووی ڕاپه‌ڕینیش به‌ئاقارێکدا به‌رێت ، که‌ئیتر که‌سمان ڕومان نه‌یه‌ت باسی ئه‌و مێژوه‌ پاکه‌ بکه‌ین ، جارێکی تر ده‌یڵێمه‌وه‌ وه‌ک مه‌لابه‌ختیار پار ساڵ ووتی ،په‌یمانتان ده‌ده‌مێ له‌ماوه‌یه‌کی کورتا ڕانیه‌ بکه‌ین به‌پارێزگا ، که‌چی درۆی کرد وه‌ک هه‌موو درۆکانی ،وه‌ک چاک کردنی کاره‌باو کردنه‌وه‌ی هۆڵ له‌ که‌لار و ده‌یان شتی تر ، به‌ڕاستی ده‌بوو کورد سات ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر بکردایه‌ته‌وه‌ که‌ به‌فعلی له‌پاکردنه‌وه‌ی ڕانیه‌،ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین به‌شدار بوون.

ئالان مه‌حمود
په‌یامنێری کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە