کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وزاد هادی، عه‌لی شۆڤیری گه‌یانده‌ ئێران

Thursday, 19/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌نووسینگه‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌سه‌ر شۆڤێره‌که‌ی نه‌وزاد هادی، که‌ شوێنی خۆشاردنه‌وه‌یمان ئاشکرا کرد، هه‌روه‌ها باسمان له‌وه‌ کرد، که‌ نه‌وزاد هادی و بارزان قه‌سابی برای له ‌رێگه‌ی عه‌لی شۆڤێری تایبه‌تییه‌وه‌ بڕی 180 ده‌فته‌ر دۆلاریان به‌ڕیگه‌ی فرت و فێل و چه‌واشه‌كاری و ساخته‌كاری خواردبوو، كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بێ سومعه‌یه‌ی بۆ نه‌وزاد هادی دروست كردبوو، هه‌روه‌ها بڕیاری داده‌وه‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی عه‌لی شۆڤیری نه‌وزداهادی ده‌رچووبو،و به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرانه‌بێت، چه‌ند رۆژێك له‌ ماڵی یوسفی پورزای نه‌وزاد هادی كه ‌پاسه‌وانێتی داڵده‌یان دابوو، ناچار شه‌وی رابردوو عه‌لی تیمساح له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ئێران ناردووه ‌تا ده‌ستگیر نه‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، عه‌لی ئه‌و 180 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی كه‌ به‌ناویه‌وه‌ خواره‌وه‌ وابه‌سته‌یه ‌به‌كیشه‌كه‌ی حاجی هیمن ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه‌ به‌ر له‌15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری سلێمانی خۆی كوشتووه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه ‌له‌ رێگه‌ی هه‌مزه‌ی سكرتیری رۆژنامه‌وانی نه‌وزاد هادی كه ‌ئه‌و پارانه‌ عه‌لی تیمساح وه‌ریگرتووه ‌هه‌مووی ته‌سلیم به ‌ئه‌رسه‌لانی برای نه‌وزاد هادی كردووه، ‌كه ‌ناوه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی (خه‌لیفه‌یه‌).
شایانی باسه‌ ‌ئه‌مرۆ ئه‌رسه‌لان به‌مۆبایل په‌یوه‌ندی به‌عه‌لی شۆڤێری تایبه‌تی نه‌وزاد هادییه‌وه ‌كردووه ‌نزیكه‌ی 30 خوله‌ك پێكه‌وه ‌قسه‌یان كردووه‌، به‌ڵینیان پێداوه‌ كیشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌‌كه‌ن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە