کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە دەستبەسەر كرا

Friday, 05/03/2010, 12:00


له‌ ماڵپه‌ڕی پژاک:
لەچوارچێوەی پەلامارەكانی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ سەر دەزگاو ماڵی كوردان وسیاستمەدارانی كورد، ئەمڕۆ كاتژمێر چوار پاش نیوەڕۆ لە لایەن دووازدە پۆلیسی شەخسییەوە سەرۆكی گشتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا لەشاری كۆڵن لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەر دەكرێت و هەتا ئێستاش دیار نییە، كە بۆ كوێ براوەو لەبەرچ هۆكارێك دەستبەسەر كراوە.
شایانی باسە، دوێنی لە وڵاتی بەلجیكا، پۆلیسی ئەو وڵاتە بە شێوەیەكی هۆڤانە، هێرش دەكەنە سەر ئیستیدیۆی تەلەفزیۆنی ئاسمانی رۆژتیڤی و هەموو كەل وپەڵەكانی ئەو بنكەیە، تێك وپێكدەن و ئەوەشی كە بە دەردی كاری تەلەفزیۆنەكە دێت، لەگەڵ خۆیان دەیبەن و بەدەیان خەباتكاروفەرمانبەری ئەو كاناڵەی ئاسمانییەی كورد، كە یەكەم كاناڵی ئاسمانی كوردانە، دەستبەسەر دەكرێن وهاوكاتیش پەلاماری سەر ئۆفیسی كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان و بنكەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ئاشتی ودیموكراتی دەدەن و زیانێكی زۆر بەر دام ودەزگا كوردییەكان لەووڵاتەدا دەگەێت و چەند سیاسەتمەداری كوردیش لەوانە، سەرۆكی كۆنگرەی گەلی كوردستان، بەرێز رەمزی كارتاڵ و بەرێز زوبەیر ئایدار و هتد... لەدەستبەسەركرداندان.

http://pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6705#TOP

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە