کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو هه‌واڵی گرنگ له‌ کوردستانه‌وه‌ ...

Friday, 17/07/2009, 12:00


1- جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق ، ماوه‌یه‌که‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ سلێمانی‌ بۆ به‌شداری کردنی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن . ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌به‌یانی بۆ کاری ڕۆژانه‌ی ڕوو له‌باره‌گاکه‌ی ده‌کات و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی ده‌چێته‌ ژوره‌که‌ی خۆی ، له‌پرتاو توشی ڕامان و شێوه‌یه‌ک له‌ شۆک بوون ده‌بێت کاتێک ده‌بینێت که‌وا لۆگۆکه‌ی یه‌کێتی که‌ له‌ پشت سه‌ری دانیشتنه‌که‌یدا لابراوه‌و له‌ جێگایدا لۆگۆیه‌کی گه‌وره‌ی لیستی گۆڕان هه‌ڵواسراوه‌، ئیتر ده‌شڵه‌ژێ و به‌هه‌موو لایه‌ک دا په‌ل ده‌هاوێژێت و فه‌رمان ده‌رده‌کات هه‌رچی پاسه‌وانه‌کانی شه‌وی هه‌یه‌ که‌ نزیکه‌ی 50 که‌س زیاترن ده‌ست به‌سه‌ر بکرێن و لیکۆڵینه‌وه‌ی چڕیان له‌گه‌ڵدا بکرێت ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه‌ .

2 ماوه‌یه‌که‌ هه‌ندێک که‌سایه‌تی داشکاوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوویان کردووه‌ته‌ سلێمانی و هه‌ولێر ، یه‌کێتی و پارتی توانیویانه‌ کاریان تێ بکه‌ن و وه‌ک ئاله‌یه‌ک به‌کاریان بهێنن ، وه‌ پسوڵه‌ی بایه‌عی و ناسنامه‌ی عێراقیان بۆ دروست کردوون بۆ زیادکردنی ده‌نگی لیسته‌که‌یان به‌ناو لیستی کوردستانییه‌وه‌ . ئێمه‌ له‌کاتێکدا وه‌ک ستافی کوردستان پۆست سه‌رزه‌نشتی ئه‌و کاره‌ ناموڕاڵی و نایاساییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستان ده‌که‌ین ، وه‌له‌هه‌مان کاتدا زۆر به‌ وردی ده‌ڕوانینه‌ ئه‌و کاره‌و وه‌ هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ناو و نیشانی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوواڕۆژدا به‌ یاسایان بسپێرین .
په‌یامنێری کوردستانپۆست / سلێمانی
16 . 07 . 2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە