کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوێنی نێچیره‌ڤان بارزانی کۆنتراکتێکی 6 ملیارد دۆلاری ئیمزاکرد

Friday, 29/01/2010, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست- واشنتۆن
دوێنێ 28 - 01 - 2010 نێچه‌ره‌ڤان بارزانی له‌ واشنتۆن - دی سی، کۆنتراکتی کاره‌بای له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی ئه‌مه‌ریکییدا واژووکرد، به‌ بڕی 6 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا به‌ فه‌رمی نێچیره‌ڤان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له‌ حکومه‌تی هه‌ێمی کوردستاندا نییه‌، به‌ڵام پاش گه‌یشتنی مه‌سعود بارزانی مامی، له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی بۆ هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێک هاوبه‌شی کاره‌کانی کرد، که‌ ده‌بوو د. به‌رهه‌م وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵیدا بوایه‌، ئه‌م واژووکردنه‌ی نێچره‌ڤان به‌و 6 ملیار دۆلاره‌، هه‌م وه‌کوو که‌سێکی بازرگان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، که‌ به‌ پاره‌ی حکومه‌ت و بودجه‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، له‌ کاتێکدا ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیران نییه‌. ئه‌مه‌ریکاش ئه‌م به‌ڕه‌ڵاییه‌ی ناو هه‌رێمی کوردستان ده‌زانێت، که‌ چۆن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی به‌ پاره‌ی میلله‌ت و به‌ ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی ده‌که‌ن، کوردستان له‌ هه‌موو به‌ها و سامانێک داماڵیوه‌، بۆیه‌ نموونه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌یان ده‌وێت، ئێمه‌ خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا هه‌ر ئه‌مان به‌ ته‌زویر ده‌یبه‌نه‌وه‌، چونکه‌ هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانه‌ له‌و وڵاته‌دا نییه‌، ئه‌مانه‌ به‌ دڵی داگیرکه‌ران و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ کار ده‌که‌ن، بۆیه‌ چاکتره‌ خه‌ڵکی بایکۆتی ده‌نگدانه‌کان بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە