بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خاوه‌نی 25 پاڵاوگه‌ی ناياساين له هه‌ولێر و دهۆك
Wednesday, 14/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری 5 ههولێرئهمرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیيه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه زياتر له 70 پاڵاوگه‌ی سوته‌مه‌نی جۆراوجۆر له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، ئه‌وه‌شی باسكردووه ته‌نها له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ناوی كه‌سه نزيكه‌كانيانه‌وه يان پياوه‌كانيان 25 پاڵاوگه‌ی سووته‌مەنی دامه‌زرێنراوه له هه‌ردوو پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه به پێی زانياريه‌كانی ناوی هه‌ندێك له خاوه‌ن پالاوگه‌كانی بۆ ئاشكراكردين له‌وانه:
1. مه‌سرور بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی
2. مه‌نسور بارزانی كوری مه‌سعودبارزانی
3. هيمدا بارزانی كوری لوقمان بارزانی
4. بارزان لوقمان بارزانی
5. عه‌باس ئيدريس بارزانی
6. ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نێچره‌ڤان
7. نيهاد بارزانی برای مه‌سعود
8. سيروان سابير بارزانی
9. سامان سابير بارزانی
10. سه‌رباز هه‌ورامی تايبه‌ت به نێچيره‌ڤان بارزانی
11. شيخ باز بارزانی تايبه‌ت به نێچيره‌ڤان بارزانی
12. حاجی مه شهور بارزانی تايبه‌ت به نێچيره‌ڤان بارزانی
13. نه‌وزاد هادی تايبه‌ت به‌نێچيره‌ڤان بارزانی، ئه‌وانی ديكه‌ش مولكی ئه‌ندامانی پاراستن و مه‌كته‌بی سياسی و به‌رپرسانی حزبين سه‌ر به پارتی و بارزانيه‌كان به نهێنی له گشتياندا شه‌ريكن.
تێبینی: مەبەست لە نایاسایی: ئەو پاڵاوگانەیە، کە تا ئیستا بە فەرمی باس نەکراوە، یان حکومەتی مەرکەزی لە بەغداد بیزانێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست