نیهاد بارزانی هه‌ڕەشه له نیشته‌جێبوانی شوقه‌كانی ئیسكانی هه‌ولێر ده‌كات
Wednesday, 06/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 ههولێرئهمرۆ هاولاتیان و نیشته‌جیبوانی شوقه‌كانی ئێسكان باسی هه‌رشه‌كانی نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی یان كردووه، كه به ته‌له‌ڤون هه‌رەشه‌ی دوورخستنەوە و کوشتنی ئەو خانه‌واد‌انه‌ی كردووه كه ئاماده‌نین شوقه‌كانی ئیسكان چۆل بكه‌ن.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سدقی بارزانی كه یه‌كیكه له هه‌لسوراوانی كۆمپانیای شاخدار كه نیهاد بارزانی خواوه‌نێتی و به‌نییازه شوقه‌كانی ئیسكان به‌كڕین یا به نۆژه‌نكردنه‌وه له‌و خه‌ڵكه وه‌ربگرێته‌وه و بیكاته شوقه‌ی نوێی هاوچه‌رخی 12 نهۆمی ، به هۆی نه‌بوونی گەرەنتی یاسای و تا ئه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولیر به ئاشكرا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه حكومه‌ت به‌رپرس نابێت له كیشه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه چونكه له رووی یاسایه‌وه زۆر ڕێنمای ماوه جیبه‌جیی نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كان له‌ناو شوقه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه به‌هۆی زۆری كیشه‌كانی نیهاد بارزانی به‌تایبه‌تی پاره خواردنی كۆمپانیاكه‌ی هه‌ولێر كه زیاتر له 32 ملێۆن دۆلاره متمانه به نیهاد بارزانی ناكه‌ن و بریاریان داوه مه‌گه‌ر ئه‌نفالیان بكه‌ن ئه‌گه‌رنا چۆلی ناكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كه ئه‌وه‌ی پشت راست كردۆته‌وه كه نیهاد بارزانی بریاری داوه هه‌ر كه‌س و خانه‌واده‌یه‌ك شوقه‌كان چۆڵ نه‌كات سویندنی خواردووە کە وەک ئەوانەی قوشته‌په ئەنفالیان دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست