کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵه‌خانه‌ی(جاڤ تاوه‌ر) خاوه‌نه‌كه‌ی شانازی برايم ئه‌حمه‌ده‌

Saturday, 24/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری ١ سلێمانی
له‌پاش روودانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ ٣ كرێكاری به‌دبه‌ختی كوردی باكوری كوردستان و يه‌زيديه‌ك كه‌ له‌ ١٣ هه‌مين نهۆمه‌وه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و گيانيان له‌ ده‌ستدا، تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ خاوه‌نی كۆمپانياكه‌ هيچ لێدوانێكی نه‌داوه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئيداره‌ی گشتی يه‌كێتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ باڵه‌خانه‌ی جاڤ تاوه‌ر مۆڵكی شانازی برايم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری دكتۆر له‌تيف ڕه‌شيدە ، كه‌ به‌ دزيی و گه‌نده‌ڵيه‌كانيان له‌ سامانی گشتی و موڵك و خوێنی شه‌هيدانه‌و پرۆژه‌ی تاوه‌ر چاڤ يان بنيات ناوه‌ و له‌ قۆناغی نزيك كۆتايدان به‌ پيی سه‌رچاوه‌كه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ له‌ ٣٢ نهۆم پێك هاتووه‌و، ده‌كه‌وێته‌ نزيك هۆتێل ئه‌بو سه‌نای گه‌شتوگوزاری له‌ گرده‌كه‌ی سه‌رچنار.
ئه‌و باله‌خانه‌يه‌ جمك (دوانه‌بن) به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ رازيی نه‌بوون.هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ناويان نه‌كه‌وێته‌ نێو گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌يان به‌ ناوی خه‌ڵكی ديكه‌وه‌ كردووه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ شاناز ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌ كه‌ ئه‌و ئاماده‌نيه‌ خوينی ئه‌و ٣ كريكاره‌ كورده‌ بدات.
بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و پرۆژه‌يه‌ نزيكه‌ی ٢٥ ملێۆن دۆلاريان ته‌رخان كردووه‌، ئه‌وەی جێگای پرسياره‌، کە دەبێت لە خاتوو شانازی خوشکی هێرۆی ژنی تالەبانی و شێخ له‌تيف ره‌شيدی هاوسه‌ری بکرێت، کە ئه‌و هەموو پارە و سامانانه‌يان له‌ كام به‌ره‌بابیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە