کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی فەرمانی داوە نابێت پارتییەکان بۆ پشتگیری لە کۆبانی هیچ چالاکییەکیان هەبێت

Tuesday, 14/10/2014, 12:00


پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانی بە هەموو لق و رێکخراوەکانی داوە، بەهیچ شیوەیەک ئامادەی هیچ خۆپیشاندان و کۆڕ وکۆبوونەوەیەک نەبن بۆ پشتگیریکردن لە کۆبانی. ئەم نهێنییە یەکێک لە ئەندامانی پارتیی بە کوردستانپۆستی راگەیاند، وتی بەو مەرجە قسەتان لەگەڵدا دەکەم کە ناوم نەهێنن، ئەویش چونکە پێیان وتوین نابێت بچنە هیچ کۆڕ و خۆپیشاندانەکانەوە کە بۆ کۆبانی دەکرێت، ئێمە وێنەی هەموو بە ڤیدیۆ دەگرین ئەگەر بزانین هەر کەسێکی سەر بە ئێمەی تێدایە سزای توندی دەدەین. ئەو کەسە وتی هەر بۆیە ئیستا هیچ کەسێک لە پارتییەکان ناوێرن بچنە کۆڕ و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەکانەوە، من بۆ خۆم یەکێکم لەوانە، ترسی منیش ئەوەیە کە کەسوکارەکەم لە ژێر دەسەڵاتی پارتییدان، ئەوەش دەڵێم  پارتی چاوەڕوانی ژێرکەوتن و شکستی کۆبانی دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە