کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی پارتى لە سنوری لقی 4دا وازیان له‌ پارتی هێنا

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ نهێنی و به‌ ئاشکرا، واز له‌و حیزبه‌ گه‌نده‌ڵ و ناپاکه‌ی ده‌سه‌ڵاتیی کورد، ده‌هێنن، که‌ له‌ لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیاوه‌ قۆرخکراوه‌ و سامان و پاره‌ و بوودجه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ بۆ خۆیان ده‌به‌ن و ده‌دزن، له‌و لاشه‌وه‌ خاک و وڵات هه‌ڕاجده‌که‌ن، ماڵ و موڵک و زه‌ویی خه‌ڵک داگیرکده‌که‌ن و له‌ سه‌ر خۆیان تاپۆده‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ وای کردووه‌ که‌ ڕۆژانه‌ خه‌ڵکیان لێ دوور بکه‌وێته‌وه‌ و وازهێنانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.

کورددستانپۆست ئه‌م نامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند کادێرێکی پارتییه‌وه‌ به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌، تێیدا وازهێنانی 700 ئه‌ندامی پارتییان پێڕاگه‌یاندووین، که‌ بڕیاریان داوه‌ بچنه‌ پاڵ لیستیی گۆڕان و ده‌نگ به‌وان بده‌ن. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی نامه‌که‌:

هەوالیك بۆ كوردستان پۆستی بەجەرك من وەك به‌ر پرسیكى نوسینكەى پزیشكان كارمەندانی تەندروستی پارتى لەسنوری لقی 4دا وازهینانی خۆمان ئاراستەى لقى 4 ی پارتى دیموكراتى كوردستان كرد، هەرچەندە لە ناو ئەم حزبەدا وازهینان قبول نییە، بەلام وازهینانی بەكۆمەڵمان راگەیاند دەنكمان خستە پاڵ دەنگی لیستی گۆڕان بەهیوای سەركەوتن بۆ لیستى گۆڕان، بەڵام لەبەر ئەوەى ئەم حزبە نادیموكراتیە، بۆیە ناو ئاشكرا ناكەین چونكە لە دەزكای پاراستنەوە تەهدیدكراوین، بەئاشكراكردنی ژمارەشمان زیاد لە 700 ئەندامە، وەك که‌سێکی ناو ئەو مەكتەبە ئەم هەواڵەتان که‌ هەمیشە باوەریان بە م تویزالە نەبوو تا كاتی هەلبزاردن بۆیە ناو نانوسین چونكە بەباراستن تهدید دەكرین بەربرسین لەم نوسینە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە